Home هه‌واڵه‌کان دوو تیرۆریستی ئێرانی له‌ کنیا ده‌سبه‌سه‌ر کران/ هوشداری ئەمریکا له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی

دوو تیرۆریستی ئێرانی له‌ کنیا ده‌سبه‌سه‌ر کران/ هوشداری ئەمریکا له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی

teroristلێپرسراوێکی پۆلیسی کنیا رایگه‌یاندووه، له‌ حه‌وتووی رابردوودا دوو ئێرانی به‌ تۆمه‌تی کاری تیرۆریستی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه له‌ شاری نایرۆبی ده‌سبه‌سه‌ر کراون.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا و به‌ پشت به‌ستن به‌ هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشه‌یتێت پرێس، "ئاگری ئادۆلی" به‌رپرسی پۆلیسی ناوچه‌یی کنیا، گوتوویه‌تی: هێزه‌ دژه‌ تیرۆره‌کانی کنیا، به‌ شۆپاندن (تعقیب)ی یه‌کێک له‌و دوو تیرۆریسته‌، توانیی له‌ دۆزینه‌وه‌ی "١٥ کیلۆ گه‌ردی ته‌قینه‌وه‌" سه‌رکه‌وتوو بێت و پاشان ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌دا گرتووه‌ و له‌مه‌ڕ ناساندنی زێده‌تر راده‌ستی تاقی‌گه‌ی کردووه.

به‌پێی ئه‌م راپۆرته، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ کنیا رۆژی هه‌ینی، هوشداریی خۆی له‌هه‌مبه‌ر له‌ ئارادا بوونی هێرشێکی تیرۆریستی له‌ شاری موومباسا داوه‌ و داوای له‌ تێکڕای کارمه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا کردووه‌ ئه‌و شاره‌ به‌ جێ بێڵن.

هه‌روه‌ها ئه‌و باڵوێزخانه‌یه‌ سه‌ردانی شاری موومباسای بۆ لێپرسراوانی ئه‌مریکایی، هه‌تا مانگی داهاتوو وه‌ قه‌ده‌غه کردووه.

ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار رێژیمی ئێرانی له‌مه‌ڕ‌ پاڵپشتیی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان، به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌فریقا تۆمه‌تبار کردووه.

نزیکه‌ی دوو ساڵ پێش ئیستا، یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی سپای قودس به‌ناوی عه‌زیم ئاقاجانی، پاش دۆزینه‌وه‌ی چه‌کوچۆڵ له‌ به‌نده‌ری "لاگۆس"ی نیجریه‌، ده‌سبه‌سه‌ر کرا.

پاش دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کوچۆڵانه‌ له‌ خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی، لێپرسراوانی پۆلیسی نیجریه‌ رایانگه‌یاندبوو، وێڕای عه‌زیم ئاقاجانی، تۆمه‌تبارێکی دیکه‌ی ئیرانییان ناساندبوو که‌ به‌هۆی پارێزاویی دیپلۆماتیک، ده‌سبه‌سه‌ر، یان لێپرسینه‌وه‌ی لێ نه‌کرا.

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان