Home هه‌واڵه‌کان شه‌پۆلێکی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی نهێنیی لاوان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه

شه‌پۆلێکی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی نهێنیی لاوان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه

bazdasht3هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێران له‌ درێژه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و نهێنی ده‌ستیان داوه‌ته‌ ده‌سبه‌سه‌ر کردنی لاوان و چالاکانی ئێنترنێتی و هه‌تا ئێستاش ٢٠ که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "کلمه"، زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌ سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوییه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کراون، له‌ به‌ندیخانه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی سپای پاسداران دان.

به‌پێی ئه‌م راپۆرته، له‌ رێکه‌وتی ٣ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کردنانه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ و هه‌تا ئێستاش ٢٠ که‌س له‌ پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر کراون.

تێکڕای ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کردنانه‌ به‌ تۆمه‌تگه‌لێک وه‌ک چالاکیی ئێنترنێتی، یان بێ‌حورمه‌تی به‌ به‌ها ئایینییه‌کان ئه‌نجام دراون.

له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان بنه‌ماڵه‌ی لاوانی ده‌سبه‌سه‌ر کراویان له‌مه‌ڕ بڵاو نه‌کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کردنانه، به‌ توندی له‌ ژێر گوشار داناوه.

هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری بڵاو بوونه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه، کێشه‌ی زیاتریان بۆ دروست ده‌بێت، په‌روه‌نده‌ی ئه‌خلاقیان بۆ ساز ده‌کرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته‌ زۆربه‌ی ئه‌م هاووڵاتییانه‌ له‌ زیندانی شاره‌کانی خۆیان راگیراون و پاش چه‌ند رۆژ بۆ زیندانی ئه‌وین راگوێزراون.

زۆربه‌ی ئه‌م لاوانه‌ خوێندکارن و هێندێکیان له‌ خه‌وتنگه‌کانیان ده‌سبه‌سه‌ر کراون که‌له‌ نێوانیاندا بژارده‌ و ده‌رچوانی پله‌ به‌رزی ئوله‌مپیاده‌ زانستییه‌کان ده‌بینرێن.

تێکڕای ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه‌ پاش کاتژمێر ١٢ی شه‌و به‌ هێڕش کردنه‌ سه‌ر ژیانیان و پاش بێ‌حورمه‌تی پێکردن ده‌سبه‌سه‌ر کراون.

ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌ زۆربه‌ی پارێزگاکانی ئێران روی داوه.

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان