Home هه‌واڵه‌کان کوره‌ی باشوور کڕینی نه‌وت له رێژیمی‌ ئێران را ده‌گرێت

کوره‌ی باشوور کڕینی نه‌وت له رێژیمی‌ ئێران را ده‌گرێت

Newtکوره‌ی باشوور یه‌که‌مین وڵاتی ئاسیاییه‌ که‌ به‌ ته‌واوه‌تی کڕینی نه‌وتی ئێران راده‌گرێت.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی بی‌بی‌سی، رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٦ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کوره‌ی باشوور رایگه‌یاندووه، به‌ به‌ڕێوچوونی گه‌مارۆی ماڵیی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌ دژی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، هاورده‌ کردنی نه‌وتی خاوی ئه‌و رێژیمه‌ راده‌گرێت.

به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش که‌ وه‌زاره‌تخانه‌کانی ئابووری، دارایی و کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کوره‌ی باشوور بڵاوی کردۆته‌وه‌ هاتووه، به‌ هۆی گه‌مارۆی رۆژئاوا له‌ دژی رێژیمی ئێران و نه‌دانی خزمه‌تگوزاریی بیمه‌ به‌ نه‌وت‌هه‌ڵگره‌کانی رێژیمی ئێران، کوره‌ ئيزنى کڕین و راگواستنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی نییه.

هه‌واڵده‌ریی "یوونهاپ"ی کوره‌ی باشوور له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تیی ئه‌و وڵاته‌ بڵاوی کردۆته‌وه، شیرکه‌ته‌ ئورووپاییه‌کانی دابینکه‌ری بیمه‌ی نه‌وتی ئێران، به‌ راگرتنی خزمه‌تگوزارییه‌کانیان کڕین و فرۆشی نه‌وتی خاوی ئیرانیان نامومکین کردووه.

هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز بڵاوی کردۆته‌وه، جێگری بازرگانی ده‌ره‌کیی وه‌زاره‌تی ئابووریی کوره‌ی باشوور له‌ دانیشتنێکی رۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاندووه، که‌ ئه‌و وڵاته‌ توانیویه‌تی به‌شێکی به‌رچاو له‌ نه‌وتی هاورده‌ی ئیران له‌ سه‌رچاوگه‌لێکی دیکه‌ وه‌کوو عێراق، کوه‌یت، قه‌ته‌ر و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.

هه‌تا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینی کوره‌ی باشوور به‌ هاورده‌ کردنی ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ رۆژێکدا، کڕیاری له‌سه‌دا ١٠ی نه‌وتی رێژیمی ئێران بوو.

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان