Home هه‌واڵه‌کان / پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش بۆ ٧٥ منداڵی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ، له‌ ساڵی ١٣٩٠

/ پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش بۆ ٧٥ منداڵی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ، له‌ ساڵی ١٣٩٠

Buk-mnalبه‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆمارگه‌ی باری که‌سیه‌تی (ثبت احوال)ی پارێزگای تاران، ساڵی رابردووه‌ ٧٥ منداڵی ته‌مه‌ن که‌متر له‌ ١٠ ساڵ ٣٩٢٩ کچ و کوڕی ته‌مه‌ن نیوان ١٠ هه‌تا ١٤ ساڵ، ژیانی هاوبه‌شیان پێکهێناوه.

پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شی منداڵان له‌ ئێران، له‌ ساڵی ١٣٨٥ هه‌تا کۆتایی ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوی، له‌سه‌دا ٤٥ زیادی کردووه.

به‌گوێره‌ی راپۆرتى هه‌واڵده‌ریی "ئیسنا"، له‌ ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی، ٧٥ کچ و کوڕی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ ژیانی هاوبه‌شیان پێکهێناوه‌ و زیاد کردنی رێژه‌ی زه‌واجی کچانی ژێره‌وه‌ی ١٥ ساڵ له‌ ساڵی ١٣٨٩ زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار که‌س له‌هه‌مبه‌ر ساڵی ١٣٨٥ زیاد بوونی به‌ خۆوه‌ بینیوه.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی رێکخراوی تۆمارگه‌ی باری که‌سیه‌تی (سازمان ثبت احوال)، له‌ ساڵی ١٣٨٥ی هه‌تاوی، ٣٣ هه‌زار و ٣٨٣ کچی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ ژیانی هاوبه‌شیان پێک هێناوه‌ که‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ ساڵی ١٣٨٩، بۆ ٤٣هه‌زار و ٤٥٩ زه‌واج زیادی کردووه.

فه‌رشید یه‌زدانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاڵپشتی له‌ مافی منداڵان رایگه‌یاند، رێژه‌ی پێکهێنای ژیانی هاوبه‌شی منداڵان، له‌ ساڵی ١٣٨٥ هه‌تا کۆتایی ساڵی ١٣٨٩، له‌سه‌دا ٤٥ زیاد بوونی به‌ خۆوه‌ بینیوه.

ئاماره‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ نزیکه‌ی ٧%ی منداڵانی ئێرانی له‌ ته‌مه‌نی نێوان ١٠ هه‌تا ١٨ ساڵ، هه‌تا ساڵی ٨٥ ژیانی هاوبه‌شیان پێکهێناوه‌ که‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ ٨٤٨ هه‌زار منداڵ له‌ خۆ ده‌گرێت.

به‌گوێره‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی رێژیمی ئێران هیچ چوارچێوه‌یه‌ک له‌ بواری ته‌مه‌نه‌وه‌ بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش بوونی نییه‌، به‌ڵام ئیزنی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش بۆ کچانی ژێره‌وه‌ی ١٣ ساڵ و کوڕانی ژێره‌وه‌ی ١٥ ساڵ، ته‌نیا به‌ ئیزنی دایک و باوک و به‌ لێکدانه‌وه‌ی دادگا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ یاسای ئیسلامدا کچانی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ٩ ساڵان و کوڕانی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ وه‌کوو ته‌مه‌نی گه‌وره‌ بوون (بلوغ) دیاری کراوه، به‌ڵام رێکه‌وتننامه‌ی جیهانیی مافی منداڵان که‌سانی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ١٨ سال به‌ منداڵ ده‌زانێت.

پێشهاته‌کانی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا

به‌پێی راپۆرتی چالاکانی مافی منداڵان، پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا له‌ گرینگترین هۆکاره‌کانی جیابوونه‌وه‌ و ته‌ڵاق له‌ ساڵه‌کانی دوایی ژیان دایه.

ئه‌و کچانه‌ که‌له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا ناچار به‌ پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش کراون، به‌و هۆکاره‌ی که‌ ده‌ورانی منداڵی و لاویه‌تییان به‌ دروستی تێپه‌ڕ نه‌کردووه‌ تووشی کێشه‌گه‌لێکی ده‌روونی ده‌بن.

خۆکوژی، هه‌ڵاتن له‌ ماڵ، له‌شفرۆشی و منداڵانی ته‌ڵاقدراو، وه‌کوو خه‌ساره‌کانی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا دینه‌ ئه‌ژمار.

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌کان سه‌باره‌ت به‌ منداڵانی ته‌ڵاقدراو، له‌ ساڵی ١٣٨٥ نزیکه‌ی ٢٥ هه‌زار منداڵی ته‌ڵاقدراو له‌ ئێراندا هه‌یه‌ که‌ زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ١٠ هه‌تا ١٤ ساڵ دایه.

هۆکاره‌ کاریگه‌ره‌کانی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا

یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ کاریگه‌ره‌کانی ره‌زامه‌ندیی بنه‌ماڵه‌کان بۆ ناچار کردنی منداڵانیان به‌ پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، هه‌ژارییه.

پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌ نێوان منداڵانی ئێرانیدا شتێکی باوه، به‌ڵام راستییه‌ک که‌ لێره‌دا هه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و منداڵانه‌ ناچار به‌ پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش ده‌کرێن.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، توێژینه‌وه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ زه‌واجی منداڵان، زیاتر به‌رۆکی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ئابووری و هه‌ژاریدا به‌ره‌وڕوون.

ئه‌خلاق و ئابڕوو یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ کاریگه‌ره‌کانی زه‌واجی منداڵان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت و په‌رده‌ی کچێنی بۆ بنه‌ماڵه‌ نه‌ریتییه‌کانی ئێران و پاراستنی ئابڕوو گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.

کوردستان میدیا

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان