Home هه‌واڵه‌کان عه‌بدولکه‌ریم لاهیجی: ئامانجی رێژیمی ئێران له‌ ئیعدام، دروست کردنی که‌ش و دۆخی ترس و تۆقاندنه‌

عه‌بدولکه‌ریم لاهیجی: ئامانجی رێژیمی ئێران له‌ ئیعدام، دروست کردنی که‌ش و دۆخی ترس و تۆقاندنه‌

abdolkerim-lahijiعه‌بدولکه‌ریم لاهیجی چالاکی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت، ده‌رکردن و به‌ڕێوه‌بردنی سزای سێداره‌ له‌ ئێران بۆ دروست کردنی که‌ش و دۆخی ترس و تۆقاندنه‌ له‌ دژی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کان و چالاکانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکەى ئێران.

عه‌بدولکه‌ریم لاهیجی، جێگری به‌رپرسی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی کۆمه‌ڵگاکانی مافی مرۆڤ و به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی ئێران ده‌ڵێت: رایه‌دارانی رێژیمی ئێران به‌ ده‌ر کردن و به‌ڕێوه‌بردنی سزای سێداره‌ی دژبه‌ران، سیاسه‌تی دروست کردنی که‌ش و دۆخی ترس و تۆقاندن، بە شێوەیەکی بێ‌به‌زه‌ییانه‌ بەڕێوە دەبات.

به‌وته‌ی لاهیجی، رایه‌داران (دولتمردان)ی رێژیمی ئێران له‌و کاته‌دا که‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌ب و کورد و به‌لووچ، سزای نامرۆڤانه‌ و توند بۆ تاوان‌گه‌لێکی سووک دیاری ده‌که‌ن که‌ تاوانی گرینگ نایه‌نه‌ ئه‌ژمار.

به‌پێی راپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی ئێران، ئێستا لانی‌که‌م ١٦ زیندانی سیاسیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێران، سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.

به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ چوار لاوی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی که‌ نزیکه‌ی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی له‌ سێداره‌ دران، له‌ دادپرسینه‌وه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌دا به‌ تۆمه‌ت‌گه‌لێکی جۆراوجۆر وه‌کوو دژایه‌تیی خوا و ئه‌نجام دانی تاوان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌بێ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر، به‌ مه‌رگ سزا دران.

له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، چه‌ندین که‌سی دیکه‌ له‌ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی ئێرانی که‌له‌ جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ دادپرسینه‌وه‌یان لێ کرا، له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ به‌ره‌وڕوون و ژیانیان له‌ مه‌ترسی دایه.

له‌م راپۆرته‌دا هاتووه: زۆربه‌ی زیندانییه‌ سیاسییه‌کانی دیکه‌ش پاش دادپرسینه‌وه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌ که‌ ته‌نه‌نات له‌گه‌ڵ یاساکانی رێژیمیش له‌ ناته‌بایی دایه‌ به‌ شێوازێکی نایاسایی به‌ سێداره‌ سزا دراون.

له‌م راپۆرته‌دا به‌ ده‌رکردنی سزای سێداره‌ بۆ دوو هاووڵاتیی دیکه‌ له‌لایه‌ن دادگای "مه‌شهه‌د"ه‌وه‌ و په‌سند کردنی ئه‌و حوکمه‌ له‌لایه‌ن دادگای به‌رزی وڵات، به‌ تۆمه‌تی خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووباتی ئه‌لکولی ئاماژه‌ کراوه.

به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، رایه‌دارانی رێژیمی ئێران سزای سێداره‌ی ٣٦٠ که‌سیان له‌ ساڵی ٢٠١١ی زایینی ته‌یید کردووه، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و رێژه‌یه‌ ٦٣٤ ئیعدام که‌سه.

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان