Home هه‌واڵه‌کان به‌شداریی شاندێکی حیزبی دێمۆکرات له‌ رێوڕه‌سمی ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر

به‌شداریی شاندێکی حیزبی دێمۆکرات له‌ رێوڕه‌سمی ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر

yadi236saleyserbexoi-usa.hewlerشاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ رێوڕه‌سمی ساڵیادی ٢٣٦ ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکا، له‌سه‌ربانگهێشتی فه‌رمیی کونسووڵی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر، به‌شداریی کرد.

به‌پێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٥ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندیکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزب، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی کونسووڵگه‌ریی ئه‌مریکا له‌ شاری هه‌ولێر، له‌ ساڵیادی ٢٣٦ ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکادا به‌شداریی کرد.

مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ وه‌زیر و کونسووڵگه‌رییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان و کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رز به‌شدارییان کردبوو.

به‌ڕیز "ئالێکس لاسکاریس" سه‌رکونسووڵی گشتیی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له‌سه‌ر پێرۆزیی سەربەخۆیی ئه‌مریکا، کار و چالاکییه‌کانی کونسووڵی ئه‌مریکا له‌پێناو لێک نزیک بونه‌وه‌ی ئایین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کان و په‌ره‌دان و جێگیر کردنی دێمۆکراسی قسه‌ی کرد.

هه‌روه‌ها ناوبراو له‌سه‌ر قوربانی دانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و رۆڵی کارای نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ جێگیر کردنی ئازادی، چه‌ند لێدوانێکی پێشکه‌ش کرد و نێوی رێبه‌رانی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌ی کوردی وه‌کوو شێخ سه‌عیدی پیران، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و مه‌لا مسته‌فا بارزانیی وه‌کوو نموونه‌ هێنایه‌وه.

دواتر به‌ڕێز "مه‌سعوود بارزانی" وێڕای پیرۆزبایی له‌ کونسووڵ و خه‌ڵکی ئه‌مریکا، وتارێکی پێشکه‌ش کرد هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌ قوربانی دانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌روپێش چوونی دێمۆکراسی له‌ ناوچه‌که‌دا کرد.

له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری"سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات چاوی به‌ به‌ڕیز "مه‌سعوود بارازانی"سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها ژماره‌یک سه‌رکونسووڵ، له‌وانه‌ سه‌رکونسووڵی ئه‌مریکا که‌وت و بەڕێز "مسته‌فا هیجری" پیرۆزبایی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی به‌و بۆنه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ ئه‌مریکاییه‌کان کرد.

کوردستان میدیا


 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن