Home هه‌واڵه‌کان کار و چالاکی ته‌بلیغیی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکرات، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو

کار و چالاکی ته‌بلیغیی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکرات، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو

chalakiteblixi22ypushperله‌ به‌ره‌به‌ری ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ساڵرۆژی تیرۆری شه‌هید دوکتور قاسملوو کار و چالاکیی ئه‌ندامان ‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرات ده‌ستی پێکردووه.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له‌ به‌ره‌به‌ری نزیک بوونه‌وه‌ له‌ ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ٢٣مین ساڵڕۆژی تیرۆری رێبه‌ری ناوداری کورد، شه‌هید "دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو"، ئه‌ندامان‌ و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ شار ‌و ناوچه‌ جیاجیاکانی کوردستانی ئێران به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه، تراکت، سی‌دی و ده‌نگی رێبه‌ری شه‌هید، یاد له‌و رێبه‌ره‌ مه‌زنه‌ی کورد ده‌که‌ن‌ه‌وه و په‌یمانی وه‌فاداری به‌ ئامانجه‌کانی قاسملوو دووپات ده‌که‌نه‌وه.

راپۆرتی به‌شێک له‌و شار ‌و ناوچانه‌ی که‌ چالاکی ته‌بلیغیی تێدا به‌ڕێوه‌ چوون بریتین له‌:

ورمێ‌

ئه‌ندامانی حیزب له‌ شاری ورمێ‌ له‌ شاره‌کی ئیسلام ئاباد ‌و به‌تایبه‌تی له‌ کۆڵانه‌کانی ئیسلام ئاباد و مزگه‌وتی قودس، وێستگه‌ی ته‌په، ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌ی "راه‌ شهدا"، سێ‌ڕێیانی "الواج" ‌و کۆڵانه‌کانی ده‌وروبه‌ری شه‌قامی ٨ی شهریور، پردی هه‌وایی نزیک به‌ بینای شاره‌وانیی ناوچه‌ی ٣ی ورمێ‌، قوتابخانه‌ی زانسته‌ ئایینییه‌کانی "صلاح‌الدین ایوبی"، "مجتمع ئاموزش و پرورش فرهنگ مه‌عروف"، به‌ دیانه‌ت ‌و شه‌قامی به‌ناو شه‌هید کوهنه‌وه‌رد.

نه‌غه‌ده‌

جاده‌ی سه‌ره‌کیی نێوان نه‌غه‌ده‌ ـ شنۆ، ئاواییه‌کانی دیلانچرخ، قه‌ڵاتان و خنخنه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو سی‌دی ‌و تراکتی پێوه‌ندیدار بڵاو کرایه‌وه.

هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی حیزب بۆ جاری دووهه‌م له‌ شاری نه‌غه‌ده‌‌ و محه‌ممه‌دیار به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌ستیان داوه‌ته‌ چالاکیی ته‌بلیغی ‌و له‌ چه‌ندین شوێن‌ و گه‌ڕه‌کی ئه‌م شاره‌ دروشم ‌و پوستێر ‌و تراکتی پێوه‌ندیداریان بڵاو کردۆته‌وه، که‌ بریتین له:

داش دوورگه‌، قه‌ڵاتان، بارانی کورد، تازه‌ قه‌ڵا، ئوچنه‌ر، رێگای محه‌ممه‌دیار ــ مهاباد، رێگای محه‌ممه‌دیار ــ نه‌غه‌ده‌، سێ‌ڕێیانی محه‌ممه‌دیار، کۆسه‌که‌رێز ‌و له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی حاجی حزر، پارکی "معلم"، مه‌یدانی وه‌حده‌ت، 17ده‌زگا، ده‌وروبه‌ری بیمارستانی خومه‌ینی، فه‌له‌که‌ی "نماز"، ده‌وروبه‌ری پادگانی وه‌لیعه‌سر، مه‌یدانی فووتباڵ، به‌شێک له‌ شه‌قامی مه‌عرووف.

هه‌روه‌ها پێویست به‌گوتنه‌ که‌ رێکه‌وتی ١١ی پووشپوڕ هاوکات له‌ مزگه‌وته‌کانی "بلال حبشی" ‌و "امیرحسین" بۆ ماوه‌ی ١٥خوله‌ک ده‌نگی دوکتور قاسملوو ‌و ئه‌حمه‌د شێربه‌یگی‌ و عه‌لی جه‌وانمه‌ردی بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی هاووڵاتییان به‌ره‌وڕوو بووه‌وه‌.

پیرانشار

ئه‌ندێزێ‌، سه‌روکانی، په‌سوێ،‌ کوندرێ‌، کێلێ‌ و به‌له‌بان، سه‌رنیچاوێ‌، گردک شانه‌، گرده‌سپان، کانی مه‌لا، خورینج، کانی باغ، گرده‌ بن، گه‌رگوولی سه‌رێ ‌‌و خوارێ‌، سه‌ر رێگای سه‌ره‌کیی پادگانی په‌سوێ‌‌ و سه‌ری مه‌یدان بۆ لای مهاباد، له‌م شوێنانه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو تراکت ‌و سی‌دی بڵاو کرانه‌وه‌ که‌ بووه‌ هۆی خۆشحاڵی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌.

بۆکان

شه‌قامی قانیع ‌و کۆڵانه‌کانی ده‌وروبه‌ری، مزگه‌وتی خومه‌ینی‌ و ده‌وروبه‌ری، باسکۆڵی کوشتارگا، شه‌قامی ساحیلی هه‌تا پردی کۆنی میراوا، شه‌قامی یه‌کشه‌وه‌‌ و کۆڵانه‌کانی ده‌وروبه‌ری.

کوردستان میدیا


 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان