Home هه‌واڵه‌کان چالاکی ته‌بلیغیی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکرات به‌بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ به‌رده‌وامه‌

چالاکی ته‌بلیغیی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکرات به‌بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ به‌رده‌وامه‌

chalakiteblixi22ypushper2به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری شه‌هید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانی کوردستان، چالاکی به‌رینی ته‌بلیغاتی به‌ڕێوه‌ چووه.

مه‌ریوان

١٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی له‌ شاری مه‌ریوان به‌ بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی کوردستان له‌ چیای "شه‌ڕگه‌"ی پشت گوندی "نێ"ی ئه‌و شاره‌ هه‌ڵکراوه‌ و لاوانی ئه‌و گونده‌ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی تراکت و پووستێری تایبه‌ت ئەمەگداریی خۆیان له‌گه‌ڵ رێبازی دوکتور قاسملوو دووپات کرده‌وه.

چالاکیی ئه‌ندامانی حیزب، رۆژی دواتر واته‌ رێکه‌وتی ١٨ی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ کۆ کراونه‌ته‌وه.

پاوه

١٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات له‌ ناوچه‌ی "شمشێر"ی سه‌ربه‌ شاری پاوه، به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی سه‌دان تراکت و پووستێری پێوه‌ندیدار به‌ ٢٣مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی په‌یامی ئه‌مه‌گناسیی خۆیان بۆ رێبه‌رانی شه‌هید و رێبوارانی ئه‌و رێگایه‌ دووپات کرده‌وه.

جاده‌ی سه‌ره‌کیی نێوان کرماشان ــ پاوه، کۆڵانه‌کانی ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی، یانه‌ی وه‌رزشیی شمشێر، مزگه‌وتی جامیعه‌ و زۆربه‌ی کۆڵانه‌کانی شمشێر، ناو ئه‌و شوێنانه‌یه‌ که‌ چالاکی ته‌بلیغیی تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات تێیدا به‌ڕێوه‌چووه.

نه‌غه‌ده‌

١٣ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی تراکت و پووسته‌ری تایبه‌ت به‌ ٢٣مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی، له‌ نه‌غه‌ده‌ چالاکی به‌ربلاو ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌و شوێنانه‌ که‌ چالاکی ته‌بلیغییان تێدا به‌ڕێوه‌چووه‌ بریتین له:

گونده‌کانی گه‌ڵوان، قارنێ، شاوه‌له‌، بایزاوێ، جاشێران، خنخنه‌، زه‌لیلان، ده‌ربه‌ند، ئاڕنێ، قه‌ڵاتان، گۆرناوی، وه‌زنێ، حه‌ڵبێ، عه‌لیاوێ، نه‌رزیوێ، کویکان، یونسلیان، دیلان چه‌رخ، ماسوێ، دایماو، مه‌حمه‌شه.

پیرانشار

١٥ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له‌ گونده‌کانی خورینج، په‌سوێ، شیناوێ، سه‌رووکانێ و له‌ سێ‌ڕێیانی "گرده‌بن" و "جه‌ڵدیان"، به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری شه‌هید دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حیزبه‌وه‌ چالاکی ته‌بلیغی به‌ڕێوه‌چووه.

هه‌روه‌ها له‌ نێو شاری پیرانشار له‌ کووی خه‌یام، کووی ئۆمید، که‌مه‌ربه‌ندی، فه‌له‌که‌ی کشاوه‌رز، شه‌قامی سه‌رده‌شت، کۆلانی ئیداره‌ی به‌رق، شه‌قامی مه‌لا ره‌زا، ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌، بازاری سیگار و که‌مه‌ربه‌ندی کۆنه‌خان.

کوردستان میدیا


 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان