Home هه‌واڵه‌کان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، زیندانیانی سیاسییان به‌ بارمته‌ گرتووه‌

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، زیندانیانی سیاسییان به‌ بارمته‌ گرتووه‌

Zendan2چه‌ند رێکخراو و که‌سایه‌تیی چالاکی مافی مرۆڤ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاندووه، بارودۆخی زیندانیانی سیاسی خراپتر ده‌بێت.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، رۆژ له‌دوای رۆژ بارودۆخی زیندانیانی سیاسیی به‌ره‌و خراپتر بوون ده‌ڕوات و زیندانیان سیاسی له‌ کاتی لێپرسینه‌وه‌دا ئه‌شکه‌نجه‌ و له‌ مافی دیتنی پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌ بێبه‌شن.

له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا که‌له‌ ١٠ی گه‌لاوێژ بڵاو بۆته‌وه، هاتووه: "له‌ ئیراندا بارودۆخی زیندانیانی سیاسیی رۆژ له‌ دوای رۆژ ناله‌بارتر ده‌بێت و زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی له‌ کاتی لێپرسینه‌وه‌ و ده‌سبه‌سه‌ر کردندا ئه‌شکه‌نجه‌ کراون و به‌ چه‌شێنکی خراپ هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ده‌ستیان به‌ بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌ر راناگات و له‌ که‌ش و دۆخێکی دوور له‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ تۆمه‌ت‌گه‌لێکی پێوه‌ندیدار به‌ چالاکیی پیشه‌یی، چالاکیی مافی مرۆڤ، ئازادیی راده‌ربڕین، کۆبوونه‌وه‌ و پێکهێنانی دامه‌زراوه‌کان و باقی مافه‌ یاساییه‌کانی خۆیان که‌له‌ جاڕنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ به‌ فه‌رمی ناسراوه‌ و رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیش له‌و رێکخراوه‌دا ئه‌ندامه، دادپرسییان لێ کراوه.

به‌گوێره‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه، زیندانیانی سیاسی، پاش لێپرسینه‌وه که‌ زۆربه‌ی کاته‌کان چه‌ند خوله‌کی خایاندووه، سزاگه‌لێکی نادادپه‌روه‌رانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ که‌ ته‌نانه‌ت هێندێ کاتیش له‌گه‌ڵ یاسای پڕ له‌ که‌موکۆڕیی رێژیمی ئێران، نایاساییه‌ و یه‌ک له‌وانه‌ "دوور خرانه‌وه‌ی زیندانیان" که‌له‌ هیچ یاسایه‌ک ئێراندا بوونی نییه‌ و به‌و سزایه‌ش هه‌م زیندانیان و هه‌میش بنه‌ماڵه‌کانیان سزا ده‌ده‌ن.

بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی زیاتر به‌ شێوه‌گه‌لێکی دیکه‌ش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هێندێ جار ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک به‌ هۆی بڵاو کردنه‌وه‌ و به‌دواداچوون بە بارودۆخی رۆڵه‌که‌یان له‌ راگه‌یه‌نه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زاییه‌کانی رێژیمه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر و سزا دراون. له‌ هێندێ حاڵه‌تیشدا له‌ چوار چێوه‌ی بنه‌ماڵه‌کاندا ده‌ستێوه‌ردان ده‌که‌ن و بۆ نموونه‌ داوایان له‌ ژنی زیندانیان کردووه، له‌ مێرده‌که‌یان جیا ببنه‌وه.

زۆربه‌ی زیندانیانی سیاسی پاش تێپه‌ر کردنی ماوه‌ی حوکمه‌که‌یان، ئازار ده‌درێن و له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌که‌ندا به‌ دروست کردنی په‌روه‌نده‌ی نوێ و داسه‌پاندنی تۆمه‌تی تازه‌ له‌ دژی زیندانیانی سیاسی، ماوه‌ی حوکمه‌که‌یان زیاتر ده‌که‌ن.

له‌ درێژه‌ی ده‌قی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: زۆربه‌ی زیندانیانی سیاسیی به‌ توندی پێویستییان به‌ ده‌وا و ده‌رمان و پێڕاگه‌یشتنی پزیشکییه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئێران له‌ دانی خزمه‌تگوزاریی پزیشکی که‌له‌ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤدا هاتووه، خۆ ده‌بوێرێت.

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان