Home هه‌واڵه‌کان مسته‌فا هیجری: ئێمه‌ له‌ ٤ ساڵی رابردوودا توانیومانه‌ بوونمان له‌ ناوچه‌کانی کرماشان و ئیلام په‌ره‌ پێ بده‌ین

مسته‌فا هیجری: ئێمه‌ له‌ ٤ ساڵی رابردوودا توانیومانه‌ بوونمان له‌ ناوچه‌کانی کرماشان و ئیلام په‌ره‌ پێ بده‌ین

kak.mostefa.hijri3رۆژنامه‌ی رووداو وتووێژێکی سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه و کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌‌فا هیجری پێکهێناوه.

مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ "رووداو"، تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌کانی کوردستان و ناوچه‌که‌ و ده‌ڵێ: "به‌ رووخانی رێژێمی سووریه باڵانسی هێز له‌ ناوچه‌که‌ ده‌گۆڕدرێت و هاوکاری ئێران بۆ گرووپه‌ رادیکاڵه‌کانی وه‌ک حیزبوڵڵا و حه‌ماس رووبه‌ڕووی گرفت ده‌بێته‌وه‌ و کۆماری ئیسلامی له‌ رووخان نزیک ده‌کاته‌وه".

رووداو: ماوه‌یه‌که‌ حیزبی دێمۆکرات خۆی بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می ئاماده‌ ده‌کات، ئایا ئه‌و کۆنگره‌یه‌ گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو له‌ سیاسه‌ته‌کانی حیزب دێنێته‌دی؟

مسته‌فا هیجری: نزیکه‌ی ٨ مانگ له‌مه‌و پێش کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ دیاری کرا و ئه‌و کۆمیته‌یه‌ له‌و کاته‌وه‌ خه‌ریکی ئاماده‌کاری پێویسته. راپۆرتی کۆنگره‌ و به‌رنامه‌ و پێڕه‌وی کۆنگره‌ی ١٥ ئاماده‌ کراوه. کۆنفڕانسه‌کانی حیزب له‌ ئورووپا و ئه‌مریکا کۆتایی پێهاتووه‌ و نوێنه‌رانی کۆنگره‌ دیاری کراون. ئه‌ندامانی حیزب له‌ هه‌رێمی کوردستان کۆنفڕانسه‌کانیان ته‌واو بووه‌ و ئێستا ته‌نها کۆنفڕانسی کادر و پێشمه‌رگه‌کان ماوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌و رۆژانه‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌ ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان و گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو به‌سه‌ر پرسی کورددا هاتووه‌ بۆیه‌ باس و لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌ندامانی به‌شدار له‌ کۆنگره‌ له‌سه‌ر راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رنامه‌ و پێڕه‌وی نێوخۆیی حیزب کارێکی گرنگه‌ که‌ ده‌بێ به‌پێی بارودۆخه‌که‌ سیاسه‌ته‌ گشتییه‌کانی خۆمان له‌ ماوه‌ی ٤ ساڵی داهاتوودا دیاری بکه‌ین.

رووداو: دروشمی حیزبی دێمۆکرات له‌ کۆنگره‌ی ١٤دا به‌ جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌بات بوو، هه‌تا چه‌ند ئه‌و دروشمه‌ جێ به‌جێ کرا؟

مسته‌فا هیجری: حیزبی دێمۆکرات له‌ ئێراندا حیزبێکی قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ و تێکۆشه‌رانی ئێمه‌ له‌ ناوخۆ له‌ژێر گوشاری کۆماری ئیسلامیدا درێژه‌ به‌ خه‌بات ده‌ده‌ن و کاره‌کانمان له‌ ناوخۆ به‌شێوه‌ی نهێنی ئه‌نجام ده‌درێت که‌ ئه‌وه‌ کۆسپێکه‌ له‌ به‌رده‌ممان. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و به‌ له‌به‌رچاو گرتنی باردۆخی ئێران، ئێمه‌ له‌ جێ به‌جی کردنی ئه‌و دروشمه‌ باش چووینه‌ته‌ پێشێ.

هه‌ر حیزبێک که‌ رێبه‌رایه‌تییه‌که‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێ و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به نافه‌رمی و یاساغ راگه‌یه‌ندرابێت و تێکۆشه‌رانی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌ و لیپرسینه‌وه‌دا بن، ناتوانێ به‌و جۆره‌ی که‌ پێویسته‌ به‌رنامه‌کانی له‌ناو خه‌ڵکدا بباته‌ پێشه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که‌ هه‌مانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی حیزبی دێمۆکرات مێژوویه‌کی کۆنی له‌ناو خه‌ڵکدا هه‌یه‌ و سه‌رکرده‌کانی ناسراون و کار و تێکۆشانی حیزبی دێمۆکرات هه‌میشه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ویست و داخوازیی خه‌ڵکدا بووه، بۆیه‌ خه‌ڵک به‌گشتی باوه‌ڕیان به‌ حیزبی دێمۆکرات هه‌یه.

پێوه‌ندی گرتن به مامۆستایانی نیشتمانپه‌روه‌ر و میانه‌ڕه‌وی ئایینی، پێوه‌ندی گرتن به مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکاران و پسپۆران له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، دامه‌زراندنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی جیابووه‌وه‌ مۆر کردنی رێککه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و... هتد، ئه‌وانه‌ هه‌موویان له‌چوارچێوه‌ی به‌ جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌بات و پێکهێنانی که‌شێکی گونجاو بۆ هاوکاری هێزه‌ سیاسییه‌کان و ئومێد دان به‌ خه‌ڵک ئه‌نجام دراون که‌ به‌گشتی ده‌نگ دانه‌وه‌ی باشی هه‌بووه‌ و خه‌ڵک پێشوازی لێکردووه.

رووداو: حیزبی دێمۆکرات به‌ چ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی توندڕه‌و له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا کردووه؟

مسته‌فا هیجری: له‌ میانه‌ی به‌ جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌بات، پشتیوانیمان له‌ پێکهاتنی یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد. خه‌ڵکی ئێمه‌ مسوڵمانن و ئێمه‌ زۆر به په‌رۆشین بو ئه‌وه‌ى ئیسلامێکی نه‌رم و میانه‌ڕه‌و له‌ کوردستاندا هه‌بێ. ئێمه‌ له‌و راستایه‌دا توانیمان کۆمه‌ڵیک مامۆستای ئایینی میانه‌ڕه‌و و نیشتمانپه‌روه‌ر له‌ ده‌وری رێکخراوێکدا کۆبکه‌ینه‌وه‌ هه‌تا بتوانن ئیسلامێکی نارادیکاڵ له‌ناو خه‌ڵکدا بڵاو بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌وه‌ کاریگه‌ریه‌کی باشی دانا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک زیاتر له‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌کان دوور بکه‌ونه‌وه.

بیرۆکه‌ی رادیکاڵیزم له‌ هه‌ر شێوه‌یه‌کدا گیرو گرفت بۆ خه‌ڵکی کورد به‌تایبه‌تی و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ به‌گشتی دروست ده‌کات و ئێمه‌ ده‌بینین که‌ رادیکالیزم ئێستا بووه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی دێمۆکراسی له‌ ناوچه‌که‌دا و بێ‌گومان رادیکاڵیزمی ئیسلامی کێشه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش خولقاندووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ رادیکاڵیزمی ئیسلامی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ناوچه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین په‌ره‌ی نه‌سه‌ندووه‌ و من له‌و باوه‌ڕه‌دام که‌ ئه‌گه‌ر بێت و که‌شێکی ئازاد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک بێت و پارته‌ سیاسییه‌ پێشکه‌وتنخوازه‌کان بتوانن ئازادانه‌ چالاکی بکه‌ن، ئه‌و به‌شه‌ی که‌ کار ده‌که‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی ئیسلامی رادیکاڵ بێ‌هێزتر و لاوازتریش ده‌بن.

رووداو: چ هه‌وڵێکتان بۆ ناوچه‌ شیعه‌نشینه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داوه؟

مسته‌فا هیجری: ئێمه‌ له‌ ٤ ساڵی رابردوودا توانیومانه‌ بوونمان له‌ ناوچه‌کانی کرماشان و ئیلام په‌ره‌ پێ بده‌ین. یه‌که‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ جاران کار و چالاکی رێکخراوه‌يی‌مان له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجام داوه‌ و هۆکاری دووهه‌م بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ زۆرینه‌یان سه‌ر به ئایین‌زای شیعه‌ن و ئێستا رووی راسته‌قینه‌ی حکوومه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیهی ئێرانیان بۆ ده‌رکه‌وتووه‌ و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و کوردایه‌تی زیاتر له‌نێویاندا بوژاوه‌ته‌وه. حیزبی دێمۆکرات که‌ڵکی له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌رگرتووه‌ و توانیویه‌تی خه‌ڵکێکی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ بۆلای خۆی رابکێشێت.

رووداو: رێبه‌رایه‌تیی حیزب ساڵانێکه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، ئێوه‌ و خه‌ڵک به چ شێوه‌یه‌ک پێوه‌ندی به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌گرن و ئاڵوگۆڕی بڕیار و بیروڕا ده‌که‌ن؟

مسته‌فا هیجری: ته‌شکیلاتی نهێنی حیزبی دێمۆکرات له‌ ناوخۆدا پردی پێوه‌ندیی نێوان خه‌ڵک و رێبه‌رایه‌تی حیزبن و به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به نهێنی خه‌بات ده‌که‌ن.

به خۆشییه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئازاده، ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردان، یان کارکردن روو لێره‌ ده‌که‌ن و ئێستا بوونه‌ته‌ پردێک له‌نێوان حیزب و خه‌ڵکی ناوخۆدا. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی ئامرازه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه‌ بیر و بۆچوون و خواستی خه‌ڵک به حیزب ده‌گات وحيزب به خه‌ڵک.

رووداو: ئێوه‌ چ هه‌نگاوێکتان ناوه‌ بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ "لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ی دێمۆکرات!"؟

مسته‌فا هیجری: دامه‌زراندنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی جیابوو له‌ حیزب هه‌م له‌سه‌ر ویست و خواستی خه‌ڵکه‌ که‌ هه‌رده‌م خوازیاری یه‌کگرتوویی و هاوکاری هێزه‌ سیاسییه‌کان بوون و بابه‌تی دووهه‌م گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌یه‌ که‌ پێوسیته‌ ئێمه‌ به یه‌کگرتوویی و هاوخه‌باتی به‌ره‌و پیری بچین.

ئێمه‌ وه‌کو حیزب ئامرازێکین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی خه‌ڵک و بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سه‌ره‌کی‌ترین خواستی خه‌ڵک که‌ یه‌کگرتوویی هێزه‌ سیاسییه‌کانه، ئێمه‌ زیاتر له‌ ساڵێکه‌ پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی پێشوومان خستووه‌ته‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌ و کارمان بۆ کردووه.

هه‌ر له‌و راستایه‌دا مانگ و نیوێک له‌مه‌وپێش، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ ئاخرین پلینیۆمیدا بڕیاری دا که‌ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ وتووێژ بکه‌ین و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو بچینه‌ پێشێ هه‌تا که‌شێکی دۆستانه‌ بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ و لێک تێگه‌یشتن بخولقێنین و له‌جیاتی دووبه‌ره‌کی و دوژمنایه‌تی، به‌ یه‌که‌وه‌ هاوکاری بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاڵوگۆڕه‌ چاوه‌ڕوان کراوه‌کاندا به‌ باشترین شێوه‌ که‌ڵک وه‌ربگرین.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌شدا بوو که‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌دوای جیا بوونه‌وه‌یان، له‌گه‌ڵ کاک خالید عه‌زیزى له چاوپێکه‌وتنیکدا چۆنێتی دامه‌زراندنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانمان تاوتوێ کرد.

رووداو: ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ ئه‌وان بێنه‌وه‌ ناو ئێوه‌ یان وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن یه‌کبگرنه‌وه؟

مسته‌فا هیجری: یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێمۆکراته‌کان ئامانجی سه‌ره‌کی و ستراتیژیی ئێمه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پرسه‌ پرسێکی دوو لایه‌نه‌یه‌ و ئێمه‌ ناتوانین به‌ ته‌نیا بڕیار بده‌ین. ئێمه‌ به جیدی هه‌وڵ بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ ده‌ده‌ین، به‌ڵام به‌ بڕوای من یه‌کگرتنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی پێشوو پێویستی به کاتێکی زیاتر هه‌یه. پێوسیته‌ زیاتر لێک نزیک بینه‌وه‌ و زیاتر له‌ ئامانجه‌کانی هاوڕێیانمان چڕ ببینه‌وه. ئێمه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌زموونێکی شکست خواردوومان هه‌یه‌ له‌ جیابوونه‌وه‌ و یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزب له‌ رابردوودا که‌ به‌شێک له‌و هاوڕێیانه‌ی ئێستا له‌ حیزب جیابوونه‌ته‌وه‌ له‌ جیابوونه‌وه‌که‌ی پێشتریشدا به‌شدار بوون.

رووداو: ئایا یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و جاره‌ی دێمۆکراته‌کان جیاواز ده‌بێت له‌ جارانی پێشوو؟

مسته‌فا هیجری: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ به شێوه‌یه‌ک یه‌ک بگرینه‌وه‌ که‌ ناچار نه‌بین جارێکی دی و دابڕان له‌ناو حیزبدا ببینین که‌ ئه‌وه‌ زۆر به‌ زیانی حیزبی دێمۆکرات و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌شکێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو درێژه‌ به‌ به‌یه‌که‌وه‌ دانیشتن و لێک تێگه‌یشتن بده‌ین تاوه‌کوو له‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ نزیک ده‌بینه‌وه.

ئه‌گه‌ر بێت و به‌بێ به‌رنامه‌ و لێک تێگه‌یشتن یه‌کبگرینه‌وه‌ به‌ بڕوای من یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌که‌ باشتره‌ هه‌تا ئه‌وه‌ی دوای ماوه‌یه‌ک دووباره‌ جیا بوونه‌وه‌ رووب دات. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ به وریایی و ورد بوونه‌وه‌یه‌کی زیاتره‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ پرسه‌که‌ و ده‌مانه‌وێ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ئه‌و قۆناخه‌ ده‌رباز بکه‌ین.

من وه‌ک خۆم گه‌شبینم و پێم وایه‌ ده‌توانین گرفته‌کان ده‌رباز که‌ین و به‌ره‌و یه‌کگرتنه‌وه‌ هه‌نگاو بنێین. ئێمه‌ پێداگرین له‌سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ و به‌ره‌وڕووی کۆسپه‌کانی به‌رده‌م لێک نزیک بوونه‌وه‌ و یه‌کگرتنه‌وه‌ ده‌بینه‌وه‌ و هه‌موو هه‌وڵێکی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر شانی هاوڕێیانمان ده‌بێت که‌ هیوادارم ئه‌وانیش به‌و باوه‌ڕه‌ گه‌یشتبن که‌ ئه‌گه‌ر لێک نزیک بوونه‌وه‌مان له‌وه‌ به‌ دره‌نگتر که‌وێ به زیانی حیزبی دێمۆکرات ته‌واو ده‌بێت.

رووداو: بۆچی هه‌وڵه‌کانی مه‌سعوود بارزانی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێمۆکراته‌کان ئه‌نجامی نه‌بوو؟

مسته‌فا هیجری: له‌ رۆژه‌کانی سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی هاوڕێیانمان، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان راسته‌خۆ هه‌وڵی دا کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکات و له‌ دانیشتنێکدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌وڵیان دا کۆتایی به‌ کێشه‌که‌ بێنن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وکات هاوڕێیانی جیا بووه‌مان ئاماده ‌نه‌بوون هه‌نگاو بنێن بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ و تێکه‌ڵ بوونه‌وه‌مان و هه‌وڵ و تێکۆشانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ تێکه‌ڵ بوونه‌وه‌مان له‌بار چوو ئه‌گه‌ر نا ئه‌وکات باشترین هه‌ل بوو کۆتایی به‌ کێشه‌که‌ هاتبا.

رووداو: ناوبژیوانییه‌که‌ی فرێدریک تیسۆ ته‌واو بوو، یان به‌رده‌وامه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا؟

مسته‌فا هیجری: تاکو ئێستا دۆستان و دڵسۆزانی کورد له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵێکی زۆریان داوه‌ بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ی و دوایین هه‌وڵ له‌لایه‌ن فرێدریک تیسۆ، کۆنسولی پێشووی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی کوردستان درا. تیسۆ یه‌کێک له‌ دۆستانی دێرین و دڵسۆزی گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکراته‌ که‌ ته‌نانه‌ت کاتێک ئێمه‌ له‌ شاخ بووین له‌ رێگه‌ی رێکخراوی پزیشکانی بێ سنووره‌وه‌ راسته‌وخۆ یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه‌ی ده‌دا. هه‌ر له‌ و پێوه‌ندییه‌دا فریدریک تیسو هه‌تا ئێستا چه‌ند جارێک له دانیشتنه‌کانی له‌گه‌ڵ من داوای کردووه هه‌وڵ بده‌ین بۆ لێک نزیک بوونه‌وه.

رووداو: بۆچی دوای واژۆ کردنی رێککه‌وتننامه‌ له ‌نێوانتان، حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئێوه‌ و کۆمه‌ڵه‌ به‌ تاکڕه‌وی تۆمه‌تبار ده‌که‌ن؟

مسته‌فا هیجری: به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ به‌پێی بڕیاری کۆنگره‌ی ١٣، رێبه‌رایه‌تیی حیزب بۆ ماوه‌ی نیزیک به ٦ مانگ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حیزبه‌کان که‌وته‌ وتووێژ و دانیشتن بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان به‌ مه‌به‌ستی پێک هێنانی هاوپه‌یمانی، یان به‌ره‌یه‌ک و نه‌رمییه‌کی زۆریشمان له‌خۆمان نیشان دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌گه‌یشتینه‌ هیچ ئه‌نجامێک. له‌ سیاسه‌ته‌دا ناکرێ تۆ یان سفر بی یان ١٠٠، مادام هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌کان نه‌یانتوانی به‌یه‌که‌وه‌ بگه‌نه‌ رێککه‌وتن با دوو سێ حیزب له‌ ده‌وری یه‌ک کۆ ببنه‌وه. دوای زیاتر له‌ ساڵێک دیالۆگ و دانیشتن له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ، خاڵه‌ ناکۆکه‌کانمان وه‌لا نا و له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌ش رێککه‌وتین.

ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ بۆ دوژمنایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانی کردنی هیچ لایه‌نێک نییه، به‌ڵکوو له‌سه‌ر ئه‌و هیوایه‌ پێک هاتووه‌ که‌ ببێته‌ به‌ردی بناغه‌یه‌ک بۆ دانیشتن و هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ و ده‌رگای بۆسه‌رجه‌م ئه‌و حیزب و لایه‌نه‌کان کراوه‌یه.

ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ بۆ قۆناخی پێش رووخانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ و وه‌ک هه‌ندێک لایه‌ن ده‌ڵێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات و دابه‌ش کردنی به‌رپرسیاریه‌تییه‌کان نییه.

یه‌کگرتوویی و یه‌ک ده‌نگیی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ قۆناخی ئێستادا پێویستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ و ئێمه‌ به‌ تێگه‌یشتن له‌و پێویستییه‌ ده‌بێ کار له‌سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانمان بکه‌ین و له‌سه‌ریان رێککه‌وین.

رووداو: رێککه‌وتننامه‌که‌تان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ هه‌ر سیاسییه‌ یان چه‌کداریشه‌؟

مسته‌فا هیجری: رێککه‌وتننامه‌که، رێککه‌وتننامه‌‌یه‌کی سیاسییه نێوان کۆمه‌ڵه‌ و دێمۆکرات.

رووداو: ئایا ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ نابێته‌ هۆی دروست بوونی دوو به‌ره‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان؟

مسته‌فا هیجری: به‌پێی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش ده‌توانن په‌یوه‌ست بن به هاوپه‌یمانیه‌تییه‌که‌مان و هۆکارێک نابینم بیانه‌وێ وه‌ک په‌رچه‌کردارێک هاوپه‌یمانه‌تییه‌کی دیکه‌ پێک بێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ خراپترین حاڵه‌تدا حیزبه‌کانی دی له‌ ده‌وری هاوپه‌یمانێتییه‌کی نوێ کۆبوونه‌وه‌ رێککه‌وتنی دوو هاوپه‌یمانی به‌یه‌که‌وه‌ ئاسانتره‌ هه‌تا ١٠ ــ ١٥ حیزب بیانه‌وێ به‌یه‌که‌وه‌ رێک بکه‌ون.

ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین چ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێکخراوانه‌ی که‌ جۆرێک جیاوازی و رابردوویه‌کی ناخۆشمان هه‌بووه‌ چ ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌مان هه‌یه‌، نزیک ببینه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه‌تییه، یان به‌ره‌یه‌کیش پێک هات ئه‌وکاته‌ش هه‌ر هه‌وڵی وتووێژ و لێک نزیک بوونه‌وه‌ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵیان. ئه‌وه‌ باوه‌ڕ و به‌رنامه‌ی ئێمه‌یه‌ به‌ بڕوای من هه‌موو ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان کار ده‌که‌ن له‌ یه‌کێک له‌و خاڵانه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ و هه‌لی پێویست بۆ هاوکاری ده‌ڕه‌خسێنن.

رووداو: ئێوه‌ خه‌باتی چه‌کداریتان نه‌ماوه، ئایا پێتان وایه‌ کاتی خه‌باتی چه‌کداری له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ماوه؟

مسته‌فا هیجری: ئێمه‌ خه‌باتی چه‌کداریمان وه‌لا نه‌ناوه‌ و هه‌تا ئێستاش خه‌باتی چه‌کداری به‌شێک له‌ کار و به‌رنامه‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵام له‌ هه‌لومه‌رجێکدا که‌ ئێستا تێی داین و رێبه‌رایه‌تیمان له‌ هه‌رێمی کوردستانه، ناکرێ ئێمه‌ لێره‌ خه‌باتی چه‌کداری بکه‌ین و ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی هه‌رێمی کوردستان بخه‌ینه‌ مه‌ترسییه‌وه، بۆیه‌ زۆرتر په‌ره‌ به‌ خه‌باتی سیاسی و دیپلۆماسی ده‌ده‌ین، به‌ڵام هه‌رکات له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویست بکات ئێمه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵکمان ئاماده‌یه‌ و دووباره‌ که‌ڵک له‌و به‌شه‌ له خه‌بات وه‌رده‌گرینه‌وه.

رووداو: ئێران له‌ رێگه‌ی پارتی و یه‌کێتییه‌وه‌ هیچ گوشارێک ده‌خاته‌ سه‌ر ئێوه؟

مسته‌فا هیجری: بێ‌گومان له‌و کاته‌وه‌ که‌ پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ هه‌رێمی کوردستان جێگیر بوون، ئێران گوشارێکی زۆری خستووه‌ته‌ سه‌ر پارتی و یه‌کێتی و ئه‌و گوشارانه‌ هه‌تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وام، به‌ڵام به‌خۆشییه‌وه‌ پارتی و یه‌کیه‌تی ئاماده‌ نه‌بوون له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئێمه‌ و کار و چالاکییه‌ سیاسییه‌کانمان.

رووداو: که‌م بوونه‌وه‌ی گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆسه‌ر ئێران نیشانه‌ی ته‌مه‌ن درێژی سیسته‌می ئێستای ئێران نییه؟

مسته‌فا هیجری: من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ نیم گوشار و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران که‌می کردبێ به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گوشاره‌کان زۆر به‌هێزتر و چڕتر بووه‌ته‌وه. ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی که‌ به‌هۆی ئه‌مریکاوه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر نه‌وت، بانک و کۆمپانیا‌کانی ئێران، گورزێکی گه‌وره‌ی له‌ ئابووریی ئێران داوه‌ و ئێرانی به‌ره‌و لاوازی بردوو، به‌ جۆرێک که‌ ئێستا ده‌بینین کۆماری ئیسلامی له ‌نێوخۆ تووشی قه‌یرانی ئابووری بووه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وش هیچکات به‌ ئه‌ندازه‌ی ئێستا نه‌خراوه‌ته‌ په‌راوێزه‌وه.

رووداو: تا چه‌ند ئه‌گه‌ری هێڕشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران هه‌یه؟

مسته‌فا هیجری: ئه‌مریکا ناتوانێ کۆماری ئیسلامی خاوه‌ن چه‌کی هه‌سته‌یی قه‌بووڵ بکات و ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێ له‌ پیتاندنی ئورانیۆم و ئه‌گه‌ری ده‌ستراگه‌ییشتنی به چه‌کی ناوکی نیزیک بیته‌وه ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریکا دێته‌ ئاراوه.

رووداو: رووخانی سووریه چ کاریگه‌ریه‌ک له‌سه‌ر ئێران ده‌بێت؟

مسته‌فا هیجری: پرسی سووریه پرسێکی چاره‌نووس سازه‌ و ئه‌گه‌ر بێت و رێژێمی ئه‌سه‌د بڕوخێت باڵانسی هێز له‌ ناوچه‌که‌ ده‌گۆڕدرێت و گۆڕانکاری گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌که‌ روو ده‌دات. سووریه ئێستا ته‌نها وڵاتێکی هاوکار و پاڵپشتی ئێرانه‌ له‌ هێڵی تیرۆریزم و رادیکالیزم دایه‌ و به‌ رووخانی رێژێمی ئه‌سه‌د، کۆماری ئیسلامی زۆر بێ‌هێز ده‌بێ و ته‌نها دۆستی خۆی له‌ نیووڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ده‌ست ده‌دات. به‌تایبه‌ت که‌ سووریه تاکه‌ پردێکه بۆ گه‌یاندنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی ئێران به حیزبوڵڵای لوبنان و حه‌ماسی فه‌له‌ستینی، بۆیه به رووخانی رێژێمی ئه‌سه‌د هاوکاریی ئێران بۆ ئه‌و گرووپه‌ رادیکاڵانه‌ رووبه‌ڕووی گرفت ده‌بێته‌وه‌ و به‌ ته‌واوی پێگه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا لاواز ده‌بێت و ئه‌و لاواز بوونه‌ی له‌ رووخانی نزدیک ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ به‌ رووخانی رێژێمی ئه‌سه‌د، کۆماری ئیسلامی کتوپڕ ده‌ڕووخێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ئێران به هه‌موو هێزێکه‌وه‌ یارمه‌تیی رێژێمی سووریه ده‌دات هه‌تا به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌ و نه‌ڕووخێت.

رووداو: بۆچی ئێران نێوانی له‌گه‌ڵ پارتی ناخۆشه؟

مسته‌فا هیجری: من زۆر شاره‌زای ورده‌کارییه‌کانی پێوه‌ندیی نێوان پارتی و ئێران نیم، به‌ڵام وا وێدچی له‌ رووی سیاسییه‌وه‌ پارتی دێمۆکراتی کوردستان، ئێستا له ناوچه‌دا سیاسه‌تێک پێڕه‌و ده‌کا که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمارى ئيسلامیی ئيران يه‌ک ناگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌پێوه‌ندی له‌‌گه‌ڵ پرسی سووریه که کۆماری ئيسلامى هه‌موو هه‌ولى خوي به‌کار دێنێ بۆ پشتیوانی کردن له حکوومه‌تی سووریه، له حالێکدا پارتی پشتیوانی له داخوازیی ره‌وای خه‌ڵکی سووریه ده‌کا که ئه‌ويش رزگار بوونيان له چنگی زولم و زۆری حکوومه‌تی سووریه‌یه دياره ئه‌وه‌ش به دڵی کۆمارى ئيسلامى نیيه.

رووداو: کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی چ کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر پرسی کورد داده‌نێت؟

مسته‌فا هیجری: ماوه‌یه‌کی زۆره‌ باسی پێکهێنانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نابیستم و هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌م پێکهێنانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، یان بۆ کاتێکی دی دواخراوه. هه‌تا به‌رنامه‌ی کۆنگره‌ش به‌ده‌ستی ئێمه‌ نه‌گات ناتوانین له‌سه‌ر پلان و کاریگه‌رییه‌کانی کۆنگره‌ هیچ قسه‌یه‌ک بکه‌ین.

 

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان