Home هه‌واڵه‌کان کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب به‌ فه‌رمی ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد

کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب به‌ فه‌رمی ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد

kongrey15pdki1کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سه‌رله‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ رێوڕه‌سمێک به فه‌رمی ده‌ستی به کارەکانی کرد.

به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٨ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، ١٥مین کۆنگره‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی سه‌رله‌ به‌یانیی رۆژی ‌شه‌ممه، به‌ به‌شداریی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆنگره‌ و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ میوانانی به‌شدار و به‌ڕێز مه‌سعوود ته‌ک سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور، ده‌ستی به‌ کاره‌کانی خۆی کرد.

سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ به‌ خوێندنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد.

دواتر به‌ڕێز موهه‌ندیس رەزا خه‌یاتی، وه‌کوو پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، په‌یامی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی ١٥هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی خوێنده‌وه.

خه‌یاتی، له‌ په‌یامی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌دا گوتی: من بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ بزاڤێکی به‌رحه‌ق و مافخوازانه‌ ده‌زانم که‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ دێمۆکراتیکه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، من و که‌سانێکی وه‌کوو منی تامه‌زرۆی خۆی کردووه. له‌ رێبه‌رانی ئه‌و حیزبه هێنده‌ فێر بووم که‌ یادی پێشه‌وا قازی، دوکتور قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی هه‌رده‌م له‌ دڵما زیندوو رابگرم. منیش به‌ هاوخه‌باتیی رێبه‌ران و ئه‌ندامانی حیزبه‌وه‌ شانازی ده‌که‌م.

له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا راپۆرتی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ناهید حوسه‌ینی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش کرا.

پاشان ره‌وایی کۆنگره‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات، خرایه به‌ر ده‌نگدان و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبه‌وه‌ ده‌نگی رەوایی پێدرا.

له‌درێژه‌ی رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ١٥هه‌مین کۆنگره‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا، به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات، به‌شی سه‌ره‌تایی و پێشه‌کیی راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بۆ کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی پێشکه‌ش کرد.

به‌ڕێز هیجری له‌ راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌ناو و دروشمی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب کرد له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبه‌وه، به‌ناوی "کۆنگره‌ی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی" و له‌ ژێر دروشمی "هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزی له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا" دیاری کرابوو، به‌ تێکڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنگره‌ په‌سند کرا.


 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن