Home هه‌واڵه‌کان بەیاننامەی هاوبەشی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە بەبۆنەی رووداوی قوتابخانەی شیناوێ‌

بەیاننامەی هاوبەشی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە بەبۆنەی رووداوی قوتابخانەی شیناوێ‌

peyanname-pdki-komele-qutabxaneyshinepiransharحیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی رووداوی قوتابخانەی " شیناوێ‌" لە پیرانشار و سووتانی ژمارەیەك قوتابیی كچ بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە.

 

دەقی بەیاننامەكە بەم چەشنەیە:

 

بەپێی خەبەرە گەیشتووەكان لە پیرانشار سەرلە بەیانیی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 15ی سەرماوەز خوێندنگەیەكی سەرەتایی كچان لە ئاوایی "شیناوێ"ی نزیك بە شاری پیرانشار ئاوری گرتووە‌و لە ئەنجامدا 37 كچە قوتابیی پۆلی چواری سەرتایی تووشی سووتان ‌و برینداربوون هاتوون. ژمارەیەك لەو منداڵە سووتاوانە كە برینەكانیان قورس بووە، بۆ چارەسەر كردن رەوانەی نەخۆشخانەی شارەكانی دەورووبەر كراون و بەپێی دوایین هەواڵ و زانیارییەكان چەند كەس لەو منداڵە بەركەوتوانە باری تەندورستییان ناجێگرە و مەترسیی مردنیان لەسەرە.

 

هۆی ئەم رووداوە دڵتەزێنە ئاگرگرتنی سۆبەیەكی نەوتی بووە كە بۆ گەرم كردنی كلاسی دەرسی ئەم منداڵانە كەڵكی لێ‌ وەرگیراوە. ئەوە لە حاڵێك دایە كە گوندی شیناوێ‌ لوولەكێشی گازی بۆ كراوە ‌و زۆربەی دانیشتوانی بۆ پێویستییەكانیان لە گاز كەڵك وەردەگرن، بەڵام هێشتا بۆ گەرم كردنی ئەو قوتابخانە لە كوورەی نەوتی كەڵك وەرگیراوە.

 

بێگومان هۆی ئەم رووداوە دڵتەزێنانە كە ماوەبەماوە بۆ قوتابییەكان دێتە پێش ‌و بەشێكشیان لە راگەیاندنەكانەوە بڵاو دەبنەوە، دەگەڕێتەوە بۆ كەمتەرخەمی ‌و لێنەپرسینەوەی بەرپرسانی حكوومەت ‌و بایەخنەدان بە گیانی قوتابییان. لەم هەڵومەرجە دژوارەدا كەلە سایەی حكوومەتی كۆماری ئیسلامیدا خەڵكی ئێران بەگشتی ‌و قوتابییان ‌و لاوان رۆژانە بەرەوڕووی نەهامەتی ‌و لێقەوماوی زیاتر دەبنەوە، رێژیمی كۆماری ئیسلامی لە جیاتی چارەسەركردنی ئەو بارودۆخە نالەبارە خەریكی دەستێوەردان ‌و بە فێڕۆدانی سەروەت ‌و سامانی ئەو خەڵكە برسی ‌و لێقەوماوەیە لە وڵاتانی دیكە.

 

 

ئێمە وێڕای مەحكووم كردنی ئەو سیاسەتە دژی گەلییەی رێژیم، داوا دەكەین بنەماڵەی هەموو قوتابییانی قوتابخانەی گوندی شیناوێ‌ ‌و باقی قوتابخانەكانی پیرانشار، بە پشتیوانیی هەموو خەڵكی پیرانشار بە هەر شێوەیەك بۆیان دەكرێ‌ زەخت بخەنە سەر رێژیم بۆ ئەوەی بەرپرسانی ئەم رووداوە لێپرسینەوەیان لێ بكرێ‌ ‌و بەسزای خۆیان بگەن بۆ ئەوەی چی دیكە منداڵانی ئێمە نەبنە قوربانیی ئەو چەشنە كەمتەرخەمییانە.

 

 

هەروەها وێڕای دەربڕینی خەم ‌و پەژارەی خۆمان لەو رووداوە دڵتەزێنە، هاودەردیی خۆمان لەگەڵ هەموو قوتابیانی پیرانشار و بەتایبەت قوتابییانی برینداری قوتابخانەی شیناوێ‌ دەردەبڕین ‌و هیوای چاكبوونەوەی خێرایان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

 

 

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران

 

١٣٩١/٩/١٦هەتاوی

٢٠١٢/١٢/٠٦ی زایینی

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان