Home هه‌واڵه‌کان گفتگۆ لە ئیمراڵی – دەسپێکی کۆتایی ئاپارتاید لە توکیا؟

گفتگۆ لە ئیمراڵی – دەسپێکی کۆتایی ئاپارتاید لە توکیا؟

mejid-hekkiلە درێژەی گفتگۆکانی تا ئێستا نهێنی نێوان دەوڵەتی تورکیا و بەرێز ئۆجەلان رێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، هەنگاوێکی بوێرانەی دیکە لە لایەن دەسەلاتی تورکیاوە هەڵگیرا بە رێگەدان بۆ چاوپێکەوتنی رێزداران ئەحمەد تورک و ئایلا ئاکت پەرلەمانتێرانی کورد، بۆ چاوپێکەوتن و دیالۆگ لە گەڵ ئۆجەلان. لەو چاوپێکەوتنە دوو کاتژمێریەی رۆژی پێنشەممە 3ی ژانویەی 2013دا نێردراوانی بۆ لای ئۆجەلان ئامانجی خۆیان "پێکهێنانی کەشێک کە پێویست بە چەک نەکات" ناوبردووە. رۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەرانی دەزگای ئاسایشی تورکیا (MIT) گفتگۆیەکی چوار کاتژمێری دیکەیان لە گەڵ بەرێز ئۆجەلان دەبێت. ئەوا دوای پێوەندیەکانی MIT لە گەڵ رێزدار زوبەیر ئایدار لە ئورووپایە کە وتوویەتی چارەسەری کێشەی کورد لە باکوور لە ئیمرالیەوە دەبێت.

گفتگۆکانی نهێنی MIT لە گەڵ بەرێز ئۆجەلان بە مەبەستی تەسلیم بوونەوەی پارتی کرێکارانی تورکیا، بەهۆی فەرهەنگی رێبەری سەنتەری و خەباتی بەربلاوی مەدەنی و سیاسی کوردەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا، سەرئەنجام تورکیای ناچار کرد، "پرسی چەکدانانی گەریلاکانی پکک" بە تەواویەتی پرسی کوردەوە گرێ بدات. بزاڤی کورد لە باکووری کوردستان ئامانجی خەباتی خۆیان لە گەلاوێژی ساڵی 2012 دا دەسپێکی رەوتی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا بۆ ساڵی 2013یان دانابوو. ئۆجەلان لە روونکردنەوەیەکدا کە لەرێگای پاریزەری خۆی لە گەلاوێژی ساڵی رابردوو بۆ رۆژنامەی "حوریت" ناردبوو رای گەیاندبوو "ئامانجی ئێمە ئەوە بۆ مانگەکانی سەرەتای ساڵی 2013 بە رێگا چارەسەریەکەوە رووبەرووی بیرورای گشتی" بین.

مانگرتنی نزیک بە هفتا رۆژی زیندانیانی سیاسی کورد لە تورکیا، سەرنجی بیرورای گشتی تورکیا و کۆمەڵگای ناونەتەوەیی بە ویست و داخوازەکانی زیندانیە مانگرتووەکان و سەر ئەنجام رۆڵی ئۆجەلان لە کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکان، لە لایەک نیشانەی رێکخراو بوونی ئەو هەڵمەتە سیاسیەی زیندانیانی کورد بوو و لەلایەکی دیکە رادەی هێز و رێکخراوەیی بزاڤی کورد لە باکووری کوردستان بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا دەرکەوت.

تورکیا بۆ تێپەربوون لە گەورەترین پرسی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری و مرۆڤی خۆی، رێگایەکی دیکەی نیە جگە لە کردنەوەی دۆسیەی کورد بە بەشداری هەموو لایەنەکانی پرسی کورد. گفتگۆکانی بەهاری رابردووی تەیپ ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە گەڵ چەند پەرلەمانتێری کورد نەتەنیا نەیتوانی جیددیەتی هێزە سەرەکیەکانی بزاڤی نەتەوایەتی کورد لە باکوور لە پەراویز بخات، بەڵکوو بوو بە هۆی بزاڤێکی گشتگری کۆمەڵایەتی لە پیناو یەک خستنەوەی دەنگی کورد لەو وڵاتەدا و بەرزکردنەوەی رۆڵی "رێبەری" لەو بزاڤەدا.

دەسپێکی گفتگۆی ئاشکرای دەسەڵاتی تورکیا لە رێگای نێونجی گەرانی کوردیشەوە بێت، مرۆڤ وەبیر دەورانی کۆتایی ئاپارتاید لە ئەفریقای باشووری دەخات. سەردەمێک کە نێلسۆن ماندێلای سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوایەتی ئەفریقا لە زیندان دا بوو و دەوڵەتی ئەفریقای باشووری بە سەرۆکایەتی فرێدریک دێکلێرک بۆ چارەسەری قەیرانە سیاسی و جڤاکیەکانی ناچار بوو بکەوێتە گفتگۆی راستەوخۆ لە گەڵ ماندێلاو و سەر ئەنجام بە ئازادبوونی ماندێلا و هەڵوەشانەوەی سیستەمی ئاپارتاید، کۆتایی بە لاپەرەیەکی رەش لە مێژووی مرۆڤایەتی لە باشووری ئەفریقا هێنرا.

هەلومەرجی سیاسی، ئابووری و جڤاکی تورکیای ژێر دەسەڵاتی حیزبی ئەردۆغان لە زۆر بوارەوە وەک هەلومەرجی دەورانی دێکلێرک دەچی و ئەردۆغان لە ماوەی زیاتر لە دەساڵ دەسەڵاتی خۆی نیشانی داوە، دەتوانێت ببێتە دێکلرێرکی تورکیا.

مەجید حەقی – 5.1.2013

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان