Home هه‌واڵه‌کان کۆماری کوردستان، لێگەرێک لە هەمبەر دیکتاتۆری و تۆتالیتریزم دا

کۆماری کوردستان، لێگەرێک لە هەمبەر دیکتاتۆری و تۆتالیتریزم دا

mejid-hakkiکۆماری کوردستان، لێگەرێک لە هەمبەر دیکتاتۆری و تۆتالیتریزم دا.

(مەجید حەقی)

 


شەست و هەفت ساڵ لەمەوبەر کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد، رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد - دوومانگ دوای دامەزراندنی حکوومەتی میللی ئازەربایجان لە تەورێز - دامەزرا.

کۆماری کوردستان وەڵامدانەوە بە ویستی کۆمەڵگای کوردی لەو سەردەمە بۆ بەدەستەوە گرتنی مافی چارەنووس و بەیارمەتی هۆکاری دەرەکی و ناونەتەوەیی سەروبەندی کۆتایی شەری دووەمی جیهانی بوو. کۆماری کوردستان بە پێچەوانەی پرۆپاگەندەی نەیارانی مافی نەتەوایەتی گەلی کورد و تۆتالیترەکان، بەرهەمی ویستی هێزەکانی دەرەکی یان دەستکردی دەسەڵاتێکی بێگانە نەبوو.

ئەوەی کە گرنگی دەبەخشێتە ئەو کۆمارە ساوەیە، کە تەنیا توانی یازدەساڵ درێژە بە ژیانی خۆی بدات، ناوەرۆکی هومانیستی، دێموکراتیک و دژە فاشیزم و رەگەزپەرەستی ئەو کۆمارە بوو. دامەزرێنەرانی کۆماری کوردستان لە یەکەم بەیانیەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا، ئامانجی خەباتی خۆیان دێموکراسی، خەبات دژی فاشیزم و هەڵاواردن، بەرەو پێشبردنی رەوشی ئابووری و کۆمەڵایەتی ژیانی خەڵکی کورد لە کوردستان، جێبەجێ کردنی یاسای "ئەیالەتی و ویلایەتی" مەشرووتە، دادپەروەری و کۆنسێنسۆی کۆمەڵایەتی دیاری کرد.

ئەو ئامانجە دێمکراتیکانە لە راستیدا ببوونە لێگەر و چالشی بەردەم رژێمی پەهلەوی و سیستەمی دیکتاتۆری زاڵ بەسەر ئێراندا کە خەونی ئێرانێکی دەدی بە یەک پادشا، یەک نەتەوە، یەک زمان و یەک ئاڵا.

کۆماری کوردستان تەنیا یازدە مانگ خایاند، کاتێک حکوومەتی میللی ئازەربایجان بە هێرشی ئەرتەشی پەهلەوی و بە پشتیوانی هێزەکانی ئەرمریکا و بریتانیا لە ناو چوو و سەرۆکوەزیران و کاربەدەستانی حکوومتی میللی ئازەربایجان، تەورێزیان بەرەو یەکیەتی سۆڤیەت بەجێ هێشت و بەوە بوون بە هۆی ئەوەی کە هەزاران کەس لە خەڵکی تەورێز بکوژرێن، سەرۆک کۆماری کوردستان، پێشەوا قازی محەمەد، وەفادار بە سوێندێک کە لەرۆژی ٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ دا لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد دا خواردبوو، لە بەرانبەر خۆراگری و ماڵوێرانیەک، کە لەوانەیە شەڕ لە گەڵ ئەرتەشی پۆشتەو پەرداخی پاشایەتی بەسەر کوردستاندا سەپا بوایە، بەجێ هێشتنی کوردستان و هەڵاتن بۆ شوێنێکی ئارام و خۆ بەدەستەوەدان و بوون بە قەڵغانی بەرگری لە ویست و ئاواتەکانی خەڵکی کورد یەکێکیان هەڵبژێرێت. سەرۆک کۆماری کوردستان دوایین هەڵبژاردەی بژارد و لە بەردەم "دادگا"ی حکوومەتی پەهلەویدا، سیستەمی دیکتاتۆری و حاکمیەتی تۆتالیتری بە دادگا کێشا.

٦٧ ساڵ دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان، هەموو ساڵی گەلی کورد لە سەرانسەری جیهان، یادی دامەزراندنی ئەو کۆمارە دەکەنەوە. کوردەکان ئەو رۆژە یاد دەکەنەوە وەک سەمبۆلی دژی زوڵم و زۆرداری، سەمبۆلی ئازادی سیوتی، دژایەتی لە گەڵ تۆتالیتریزم، شۆڤۆنیزم و چەوساندنەوەی مرۆڤ بە دەستی مرۆڤ.

کۆماری کوردستان، بزاڤی دژی شەپۆڵی دیکتاتۆری و کپ کردنەوەی دەنگی خەڵکی ئێران لە زیندانێک بوو بەناوی "تمدن بزرگ ایران" بوو. بانگەشەی رەساڵەتی مرۆڤ بوو بۆ بەدەستەوە گرتنی چارەنووسی خۆی و رێزگرتن لە کەڕامەتی مرۆڤی. ئەو نرخانەی کۆماری کوردستان لە پێناوی دا دامەزراو و پێشەوا قازی محەمەد گیانی لە رێگای دا لەدەستدا، ئەمرۆ بوونەتە نرخی گشتی خەباتی نەتەوەکانی ئێران بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی دێموکراتیک، سێکۆلاردا کە لەودا هەموو جۆرە چەوسانەوەی مرۆڤ بە دەستی مرۆڤ خاشەبەڕ بکرێت و دەوڵەمەندیەکانی نەتەوایەتی، کولتووری و ئایینی ئەو وڵاتە بکرێتە هەوێنی پێشكەوتنی مرۆڤ لە هەموو بوارێکەوە.

 

مەجید حەقی

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

21.1.2013 Helsinki

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن