Home هه‌واڵه‌کان رۆڵی ئێران لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا*

رۆڵی ئێران لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا*

mejid-hakkiرۆڵی ئێران لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا

مەجید حەقی ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

بیست و پێنج ساڵ دوای تاوانی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە ، بە دەگمەن باسی رۆڵی ئێران لە کیمیابارانی ئەو شارەدا کراوە. لەوانەیە هۆیەکەی ئەوە بێت، کە مادام رژێمی سەددام دەستی بەو جینایەتە سامناکە داوە، وڵاتی هاوسێ کە رۆڵێکی گرینگی هەبووە لە گەیاندنی هەواڵی ئەو تاوانە بە جیهانی دەرەوە نەویستراوە ورچی گەورە ئازار بدرێ و پێوەندیە بێ دەنگەکان وەدەنگ بهێندرێت.

کیمیابارانی هەڵەبجە لەکاتێکدا ئەنجام درا، کە شەری هەشت ساڵەی نیوان ئێران و عێراق بەرەو کۆتاییەکانی خۆی نزیک دەبووە هێزەکانی ئێران، لە بەشێکی زۆر لە بەرەکانی شەڕ تووشی شکست دەبوون. بە هۆی پشتگیری وڵاتانی رۆژئاوا و وڵاتە عەرەبیەکان لە عێراق، ئێران لە شەڕی شارەکاندا کەمی دەهێنایەوە و فرۆکەکانی نەیدەتوانی وەک عێراق بە دوورترین و گەورەترین شارەکانی ئەو وڵاتە بگەن و قوربانی زیاتر وەرگرن.

بەر لە هەڵەبجەش لە ساڵی ١٩٨٤ەوە چەکی کیمیاوی لە شەری نێوان دوو وڵات دا بەکار هێنراوە. لەو شەڕانەدا گازی "خەردەل" و گازی وی.ئیکس کە هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق دەستیان پێدەگەیشت بەکار هاتوون. سەرنج راکێش ئەوەیە کە جگە لە دوو ناوچە نەبێ، هەموو چەک و بۆمبە کیمیاویەکان تەنیا لە کوردستان و ناوچەکوردنشینەکانی وەک مەریوان، بانە و گوندەکانی دەروبەر، پیرانشار، نۆدشە، سەردەشت بەکار بردراوە.

بەر لە کیمیابارانی هەڵەبجە، ئێران بە هۆی شکستە دوابەدواکانی لە بەرەکانی شەڕدا لە گەل دژایەتی بیرورای گشتی و کێشەکانی ناوخۆیی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەرەوروو ببوو. بۆ تێپەربوون لەو قەیرانە و هەروەها بۆ "بەسیجی" بیراورای گشتی ئێران بۆ پشتیوانی لە شەڕی نێوان دوو وڵاتدا، ئێران دەستی کرد بە نزیکبوونەوەی بەکردەوە لە هێزەکانی کوردی و بەکەڵک وەرگرتن لە دژایەتی بزاڤی کورد لە باشووری کوردستان لە گەڵ حکوومەتی سەددام، لە هەوڵی بەکارهێنانی ئەو هەلە زێرینە کەوت. ئەوە بوو بە پشت بەستن بە پشتیوانی و پێشرەوی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، هێرشی کردە سەر ناوچەی هەڵەبجە و بەرلەوەی کە هێزەکانی بچنە ناو هەڵەبجە و ئەو شارە داگیر کەن، لە راگەیەنە گشتیەکانی ئێراندا پرۆپاگەندەی "ئازاد کران"ی هەڵەبجە بەدەست سەربازانی "ئیسلام" و پێشوازی خەڵکی ئەو شارە لە "هێزە رزگاریدەرەکانیان" راگەیاندرا.

کۆماری ئیسلامی لەو هێرشە و قوربانی کردنی هەڵەبچە چەندین ئامانجی ستراتێژی و سیاسی دەپێکا:

-          بە هاندانی رژێمی سەددام بۆ کیمیابارانی هەڵەبجە، توانی ماشێنی پرۆپاگەندەی خۆی لە مەڕ بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژی سەدام لە بەرەکانی شەردا بەهێزتر بکات و راگەیەنە گشتیەکانی جیهان لە ئێرانەوە بهێنێتە هەڵەبجە و بەوە بتوانێت پشتیوانی بیرورای گشتی جیهان بۆ شەری ئێران و عێراق راکێشێ.

-          بە کەڵک وەرگرتن لە دژایەتی خەڵکی کورد لە باشووری کوردستان، خەڵکی کورد بکاتە بەشێک لە لەشکەری شەری نێوان دوو وڵات و کورد بکرێتە قۆچی قوربانی ئەو شەڕە ماڵوێرانکەرە.

-          ڕاکشانی بیرورای گشتی ئێران بۆ پشتگیری لەو شەڕە ماڵوێرانکارانەیە.

-          دەست راگەیشتن بە سەرچاوە ئاویەکانی باشووری کوردستان و بەتایبەت بەنداوی دووکان، بۆ بەکار هێنانی لەشکەری و لە کاتی پێویست دا تەقاندنەوەی ئەو بەنداوانە بە مەبەستی لەشکەری و سەربازیەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەو شێوەیە، بە ئاگاداری لە هەگەری بەرزی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن سەدام حوسێنەوە، شاری هەڵەبجەی بەکار هێناو و کردیە کەرەسەی دەستی خۆی بۆ پرۆپاگەندە شەڕەنگێزەکانی.

ئەمرۆ بیست وپێنج ساڵ دوای ئەو رووداوە تاڵە، جێی خۆیەتی، لەسەر رۆلێ ئێران لە کیمیاباران و قەڵاچۆی خەڵکی کورد لە باشوور و کوردستان بخرێتە بەر تیشكی لێکۆڵینەوە.

 

* ئەم وتارە رۆژی 16.3.2013 لە کۆریادی بیست وپێنجەمین ساڵڤەگەری هەڵەبجە لە فینلاند پێشكەش کرا.

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان