Home هه‌واڵه‌کان ئاگاداری پرسەو سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسەو سەرەخۆشی

hoseinmamziبە پێ ئەو هەواڵەی بەدەستمان گەیشتووە "حوسێن بەرابەری" ناسراو بە

"حوسێنی مامزی" خەلکی کانێ زەردی ناوچەی سەر شاخانی پیرانشار دانیشتووی گرتکشانەی لاجانی پیرانشار، و باوکی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کاک حەسەن بەرابەری دانیشتووی وڵاتی فینلاند لە رۆژی ١٣-١١-٢٠١٣ لە شاروچکەی گرتکشانە ی لاجانی پیرانشار بەهۆی نەخۆشی شێرپنجە کۆچی دوای کرد.

 

مام حوسێن کەسێکی نشتیمان پەروەر خۆشەویستی ناوچەی سەر شاخانو لاجانی پیرانشار بوو مام حوسێن هەر لە ساڵەکانی ٤٦ ،٤٧ وەک ئەندامێکی چالاک هاوکاری حیزب بوو بۆ هەموو کاروبارێکی حیزب ئامادە بوو.

بەداخەوە دوایی تێک چوونی شۆرشی گەلانی ئێران، مام حوسێن لە ناو دۆستو هاورێکانی نا ئومید نەبوو هەمێشە هەوڵی دەدا و تاکو سەر کەوتنی شۆرشی گەلانی ئیران بەگەشتی و گەلی کورد بەتایبەتی مام حوسێن دوبارە هاتەوە بۆ مەیدانی خەبات و تێکۆشان هەر وەک پێشمەرگە نیزیک بە ٢سال لەرێزەکانی هیزی پێشمەرگە لە ناوچەی سەر شاخان وناوچەی لاجان دەستەی حەوتەوانان خزمەتی دەکرد .

بە هۆی ژیانی بنەمالەکەی لەلایەن حیزبەوە ئیزنی پێ درا وەک سەر پەرستی بنەمالەکەی بچیتەوە مام حوسێن لە گوندی کانی زەرد وەک ئەندامی حیزب و هیزی بەرگری بەیان ئەرکی پێ دەسپێردرا. مام حوسێن لە دانانی نەخۆشخانەی حیزب لە گوندی کانی زەرد دەورێکی چالاکانەی هەبوو   لە پاییزی ١٣٦٣ هێرشی سەراسەری لە ناوچەکانی پیرانشار، مهاباد، نەغەدە بۆ سەر ناوچەی سەر شاخان دەستی پێ کرد بەداخەوە لە لایەن هیرش کەرانەوە گوندی کانی زەرد سوتێنراو هەمو خەلکی گوندی کانی زەرد ئاوارەی لاجانی پیران شار بوون مام حوسێن لە شاروچکەی گرتکشانە گیرسایەوە لە و شوێنەش وەک ئەندامێکی زۆر چالاک بۆ هاوکاری کردنی حیزبەکەی دریغی نەدەکرد .

ئێمە وەک کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند سەرخۆشی لە بنەماڵەی هاورێمان کاک حەسەن دەکەین، و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین، و هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەیان بە ئاوات دەخوازین.

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان