Home هه‌واڵه‌کان قاسملوو رێبەرێک کە سیمای مرۆڤی بە حیزبێکی نەریتی بەخشی

قاسملوو رێبەرێک کە سیمای مرۆڤی بە حیزبێکی نەریتی بەخشی

مەجید حەقی – فینلاند

پێشکەش بە 25مین ساڵڤەگەری تیرۆری دکتۆر قاسملوو هاورێیانی

 

رێکخراو لە رەوتی خەباتی نەتەوایەتی دا بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگا و رێبەر گرینگترین هۆ لە ژیان، گەشەسەندن و پێشکەوتن و تەنانەت لە ناوچوونی رێکخراوەکەداویە. رێبەر رێکخراو لە "رەوشی مەوجوود" بەرەو "رەوشی دڵخواز" بەرەو پێش دەبات و هەرگاڤ لە پێناو داهاتوویەکی چاکتر خەبات دەکات. رابردوو سەرەرای گرنگی و ئەزموونەکانی کە دەتوانێ بۆ داهاتوو شوێندانەر بێت، شتێکە کە بووە و گوزەراوە و هیچ هێزێکی مرۆڤی ناتوانێت ئەو رابردووە بگۆڕێت یان بە شێوەیەکی دیکەوە بخوڵقێنێت. بەڵام داهاتوو لە رێدایە و بەشێکی زۆری پێوەندی بەو شتانەوە هەیە کە "ئەمڕۆ" رووی دەدەن.

زۆر جار وتەی رێبەرێک لە هەلومەرجێکی تایبەت دا دەبێتە هۆی نوختەگۆڕانێکی گرنگ لە پێوەندی لە گەڵ داهاتوو و بیرورای گشتی. دکتۆر قاسملوو لە وەڵامی پرسیارێک کە داخوا "قەوڵ دەدەن کە کوردەکان تەنیا بە خودموختاری (خۆبەرێوەبەری) ڕازی بن و داوای شتی زیاد نەکەن؟" دەڵێت: "خودموختاری ویستی نەسڵی ئەمرۆیە، نەسڵەکانی داهاتوو مافی خۆیانە شێوەی چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن." بزاڤی نەتەوایەتی دەبێ توانایی ئەوەی هەبێت بەشی نەوەکانی داهاتوو لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان و پێگەی ئەوان لە ناوچە و جیهاندا شی بکەنەوە و کۆمەلگا بەرەو ئەو ئامانجە رێنوێنی بکەن. بۆیە پرسی "رێبەری" گرنگترین گوتارێکە کە دەتوانێت شوێندانەر بێت لە سەر گەشەکردنی فەرهەنگی رێکخراوەیی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی کۆمەڵگا.

کاتێک باس لە سیمای مرۆڤی رێکخراو یان حیزبێک دەکرێت، باس لە دیسکۆرسێکی نوێ دەکرێت. بۆیە دەتوانین بڵێین دکتۆر قاسملوو لە رۆژی هەلبژێرانی وەک سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پارادایمێکی نوێی لە ناو حدکا دا جێگیر کرد کە لە سەرنج دەداتە توانایی و بڕوا بە خۆبوونی مرۆڤی کورد و گەشەسەندن و پێشکەوتنی مرۆڤ وەک تاک و ئەندامی کۆمەلگا بە بنەمای جۆڵانەوەی میللی – دێموکراتیک دەزانێت. قاسملوو لە سەردەمانێکدا دەستی بە هەندێک داهێنانی رێکخراوەیی و سیاسی کرد کە لە روانگەی زۆر کەسەوە یان "نامومکین" بوو یا خود بە هۆی زاڵبوونی کەشی ئایدیۆلۆژی تاوانێکی نەبەخشراو بوو کردە "مومکین" و ناسنامەی حیزبەکەی لە گەڵ حیزبەکانی دەوروبەر چ نەتەوەیی و چ چەپی و چینایەتی جیا کردەوە و ناسنامەیەکی بە حیزبەکەی بەخشی کە حدکا هاوکات هەم حیزبێکی پێشکەوتوو و دێموکرات بێت، حیزبێک بێت بۆ مافەکانی نەتەوایەتی خەبات بکات و هاوکات خەبات بۆ کۆمەلگایەکی دادپەروەرانە لە بیر نەکات و سێ گۆشەی دێموکراسی، مافی نەتەوایەتی و یەکسانی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری ئابووری بکاتە بناغەی خەبات و چالاکیەکانی خۆی.

بە کورتی بنیاتەکانی سیمای ئینسانی رێکخراوێک کە قاسملوو رێبەری دەکرد بریتین لە:

بەشداری کاریگەری ئەندامانی حیزب لە هەموو پرۆسەکانی بڕیارداندا

گرنگی دان بە گەشەسەندنی کەسان وەک تاک و تەواویەتی رێکخراوە و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤی ئەندامان

لە ناو بردنی ناسازگاری نێوان پێویستیەکانی تاکەکەسی و رێکخراوەیی لە رێگای فۆرمۆلە کردنی جۆری پیوەندی ئۆرگانەکانی سەرەوە و ئۆرگانەکانی خوارەوە و هەروەها ئاستی داهات و یارمەتی ئەندامان و بەرپرسان.

شێوەیەک لە شوێندانان و کاریگەری کە نە لە رێگای زۆرەملی، لە بەرچاونەگرتن و پەراوێز خستن بەڵکوو لە سەر بنەمای راستگۆیی و دیالۆگ و گفتگۆی زیندووی ناوخۆیی و لە ناوبردنی دژبەریەکانی ناو کۆمەڵگا

بڕوا بەوە کە گەشە سەندنی مرۆڤ لە خودی مرۆڤەوە دەست پێ دەکات و بە بڕوا بەخۆبوون، خۆ تاقی کردنەوە و سەربەخۆیی تاکی کورد، پێوەندیەکانی لە گەڵ دەوروبەر و ژینگە دا دیاری دەکرێت و گەشە دەکات.

 

بیست و پێنج ساڵ دوای کۆستی لە دەست چوونی قاسملوو، ئەمرۆ روونە، کە رێبەرسازی، بەو شێوەیەی کە لە بیست ساڵی رابردوودا لە ناو حدکا باو بووە – واتە ئەوەی کە بەرهەمی هەوڵەکانی فەرمی رێکخراوەیی بێت کاردانەوەیەکی ئەرێنی لە سەر بەرێوەبەریدا نەبووە. بەڵکوو رێبەری بەرهەمی جۆری بیرکردنەوە و کردەوەکانی کەسی یەکەمی رێکخراو یان رێبەری رێکخراوەیە، کە دەبێتە هۆی گەشەکردن یان لاواز بوونی رێکخراوە و جۆری پێوەندیە ناوخۆییەکانی رێکخراوە. پێشکەوتنی کەسایەتی رێبەری شوێندانەرە لە سەر چارەنووسی تەواوی رێکخراوە ئەو سیمایە ئینسانەیەی قاسملوو بوو کە حیزبەکەی لە ماوەیەکی کورت دا کردە گرینگترین ئەکتەری سیاسی و کاریگەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرانسەی بزاڤی نەتەوایەتی و حدکا بکاتە زڵهێزێک لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی سەرانسەری کۆماری ئیسلامی دا. هەر ئەم تایبەتمەندیەش بوو کە بوو بە هاندەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تاوانی 22ی پووشپەری 1989 لە ڤیەنی پایتەختی ئۆتریش دا.

 

* بە بۆنەی 25مین ساڵڤەگەری تیرۆری دکتۆر قاسملووی رێبەر و لە پێناو رێزنان لەو رێبەرە بلیمەتەی کورد، زنجیرە وتارێک لە پیوەندی لە گەڵ رەهەندە جیاوازەکانی کەسایەتی دکتور قاسملوو لە روانگەی زانستی رێبەریدا بڵاو دەکرێتەوە. بەو هیوایە بەو کارە توانیبێتم لانی کەمی ئەمەگناسی خۆم بە قاسملوو و هەموو رێبوارانی رێبەرانی شەهید نیشان دابێت.

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان