Home هه‌واڵه‌کان قاسملوو و رێبەریی ستراتێژی

قاسملوو و رێبەریی ستراتێژی

قاسملوو و رێبەریی ستراتێژی

مەجید حەقی – فینلاند

وتاری دووهەم

پێشکەش بە 25مین ساڵڤەگەری تیرۆری دکتۆر قاسملوو هاورێیانی

گۆڕانی کۆمەڵگا جیاواز لە گۆڕانی حیزبەکان و تەنانەت دەوڵەت نیە. لە کەس شاراوە نیە کە سەرکەوتنی حیزبەکان و گەشەسەندنی رێکخراوەیی، پێشکەوتنی میدیایی و پێوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیان شوێندانەرە لە سەر ئاستی هەستی بڕوابەخۆبوونی کۆمەڵگای کوردستان و پێشکەوتنی کۆمەڵایتی – سیاسی و ئابووریی نیشتیمانی.

بە لەبەرچاو گرتنی ئاسەواری خراپی ناسیۆنالیزمی کۆنباو نەریتی دەیەکانی پەنجای زایینی لە کوردستان و سێکتاریزم و تەکرەوی حیزبەکانی چەپی ئێران بە سەر رەوتی گەشە سەندنی بزاڤی نەتەوایەتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا قاسملوو لە ساڵەکانی سەرەتای رێبەری خۆیدا لانی کەم دوو دیاردەی گرنگی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەدی هێنا کە ئاسەواری ئەو ئەمرۆش لە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبیندرێت و لە زۆر بوارەوە ئەو حیزبە سەرەرای کەموکۆریەکانی بەسەردا سەپاو بەهۆی ژینگەی سیاسی ئێستای کوردستان و ئێران هەروەها تەنگەژەی رێبەری (بحران رهبری) لە ناو بزاڤی کورد بە گشتی و لەناو حیزبی دێموکراتدا بەتایبەتی – لە پارت و رێکخراوەکانی دیکەی کوردستان جیا دەکاتەوە. قاسملوو وەک یەکەم هەنگاو حیزبی دێموکراتی بەرەو سەربەخۆیی سیاسی و رێکخراوەیی رێبەری کرد و بەوە فەلسەفەی باوەر بە خۆبوون. سەربەخۆیی مرۆڤ وەک تاک و وەک بەشێک لە کۆمەڵگا کە پێوەندیەکانی لە گەڵ جیهانی دەرەوە لە سەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای نەتەوایەتی و لە چوارچێوەی بناغە ئەخڵاقیەکانی رەوشتی سیاسی و رێزگرتن لە کەڕامەتی مرۆڤ و بەها مرۆڤانیەکان بوو. هەنگاوی دیکەی قاسملوو لە کۆنگرەی شەشەمی حدکا دا وەڵام دانەوە بەو پرسیارە بوو: کە گەر بێت و مافی دیاری کردنی چارەنووس کە ئەوکات لە دروشمی "خودموختاری"دا خۆی دەنواند جێبەجێ کرا، ئەرک و رەساڵەتی حیزب چی دەبێت و چۆن کۆمەڵگا بەرەو سەر مەنزڵی بەختەوەری و پێشکەوتن رێبەری بکات. هەڵبژاردنی سۆسیالیزمی دێموکراتیک وەک ئامانجی دوارۆژی حیزب نە تەنیا دیاری کردنی ستراتێژی درێژخایەنی ئەو حیزبە بوو، بەڵکوو دیاری کردنی ئەرکێکی ئەمرۆییش بوو بۆ ئەوەی خەباتی نەتەوایەتی لە کوردستان تەنیا یەک رەهەندی ناسیۆنالیستی نەبێت و پرسە جڤاکی و کۆمەڵایەتیەکانیش وەک پرسی ژنان و نەریتە کۆنباوەکانی کوردستان هاوشانی خەبات بۆ رزگاری نەتەوە بەرەو پێش ببردرێت. هەرچەند بەداخەوە ئەو رەهەندە لە خەباتە دوای تیرۆری قاسملوو و شەرەفکەندی پەراوێز خراوە. هەوڵی قاسملوو ئەوە نەبوو پێوەندیە کۆن باوەکان بپارێزێت و کۆمەڵگا وەک خۆی بمێنێت و رەوشی "مەوجوود" ببێتە بنەمای پێوەندیەکانی ناو خۆی حیزبی. بۆ ئەوەی حیزب بتوانێت کوردستانی بێت و ئەندامانی حیزب کوردستانی بیر بکەنەوە، یەکێک لە بزاڤە هەرە گرنگەکانی قاسملوو هەولدان بۆ خاشەبەڕ کردنی دیاردەی نێپۆتیزم (خزمگەرایی و ناوچەگەرایی) لە ناو حدکا دا بوو دیاردەیەک کە لە ساڵانی رێبەری ئەودا بەرە بەرە جێی خۆی دەدایە، شایستە سالاری و رێبەریی تواناییەکان - هەر بەداخەوە دوای شەهید بوونی، حیزبی دێموکرات راست بە نەخۆشی نیپۆتیزم بەچۆکدا هات و هەلی گەشە سەندنی لێی ئەستێندرایەوە.

هەموو ئەو دامودەزگایانەی کە لە سەردەمی دکتۆر قاسملوودا لە ناو حدکا دا دەمەزران، بۆ وەڵامدانەوە بە پرسیارگەلێکی درێژخایەن و پەروەردەی کادر و شارەزا بۆ بوارە جۆراوجۆرەکانی پێوەندیدار بە ژیانی رێکخراوەیی و ئیداری حیزب و کۆمەڵگا بوو. نزیک بوونەوەی قاسملوو بۆ پرسەکان نزیکبوونەوەیەکی ستراتێژیک بوو و مێتۆدی رێبەری ئەو "رێبەریی ستراتێژی" بوو. بە خوێندنەوەیەکی خێرای کورتە باسێک لە سەر سۆسیالیزم، دەتوانین بەو ئاکامە بگەین کە لە روانگە قاسملوودا کاری رێکخراوەیی و حیزبی سیاسی گەشە کردنی ستراتێژیە(crafting strategy). ستراتێژی بریتیە لە پلانێکە بۆ داهاتوو کە هێزی خۆی لە ئەزموونەکانی رابردوو و خەونەکانی داهاتوو وەردەگرێت. ستراتێژی پلانێکە، کە ئامانجە سەرەکیەکانی رێکخراو و جۆری هەڵسوکەوتی سیاسی و رێکخراوەیی پێکەوە گرێ دەدات. ستراتێژیەک کە بە جوانی دامەزرابێت دەتوانێت ببێتە هۆی پێکهێنانی هەلی پێشکەوتن و گەشە سەندنی رێکخراو و توانایی رێکخراو بۆ بەرەورووبوونەوە لە گەڵ لێگەر و چالشەکان بەرز دەکاتەوە.

دەڵێن بۆ ئەوەی پێشبینی داهاتوو بکەیت، پلانی بۆ برێژە. بەو پێیە لە ماوەی ژیانی خۆیدا وەک رێبەرێک، قاسملوو کۆمەڵێک پرسیاری گرنگی ستراتێژیک هێنایە ناو بزاڤی نەتەوایەتی کورد، کە وەڵامدانەوەی بەوان کورت و کورمانجی گرینگترین ئەرکەکانی رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتن:

 -1 دیاری کردنی ئاسۆی بزووتنەوە و حدکا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە پێی ئەو دیاری کردنی ئامانجەکانی دوور و نزیکی حیزب و شی کردنەوەی ئەرکەکانی ئەمرۆی بزاڤ؟

2- پێشبینی گۆرانکاریەکانی ژینگەی چالاکی حیزب: چاوەروانیەکان لە داهاتوو و سیناویۆکانی ژینگەی ژیانی سیاسی

 -3هێلەگشتیەکانی پێوەندیدار بە ستراتێژی و ئامانجی داهاتووی حیزبی دێموکرات. بەو واتایە کە ئامانجە درێژخایەنەکانی حیزب کە رێکخراو بۆ خۆی دەروەست بکات.

 -4دیاری کردنی بەرنامەکانی کورتخایەنی گەشە سەندنی رێکخراوەیی و سیاسی حیزب. داڕشتنی پلانی ئۆپێراتیڤ بە پێی رەوشی ئەمرۆ و پێشبینی ئاڵترناویتەکانی چالاکی بۆ داهاتوو و بەرنامەرێژیان

 5- گۆڕانی جۆری چالاکی و هەلسوکەوتی حیزبی و گونجانی چالاکی حیزب لە گەل ستراتێژی و ئامانجە درێژخایەنەکان و لەبەرچاوگرتنی پێویستی نەوە جۆراوجۆرەکان.

 

وەک دوا قسە ئامانجی قاسملوو پێکهێنان و داڕشتنی ستراتێژیەک بوو، کە لەودا شێوەی کار و سیناریۆکانی ناوچەیی و ئامانجی دواڕۆژ پێکەوە هاوگونج بن و هەلومەرجی نەوەکانی بەشدار لە خەبات لە بەرچاو بگیرێت و بەشداریان بدات لە رەوتی بڕیارداندا.

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان