Home هه‌واڵه‌کان ١٥ رۆژ مانگرتن لە خواردن/ هەڕەشەی کاربەدەستانی زیندان بە جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدام و دوورخستنەوە

١٥ رۆژ مانگرتن لە خواردن/ هەڕەشەی کاربەدەستانی زیندان بە جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدام و دوورخستنەوە

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کوردی زیندانی ئورمیە و پاڵپشتیی زیندانیانی سیاسی دیکە لە ئێران، لە رۆژی پازدەیەمی خۆیدا لەگەڵ چڕتربوونەوەی هەڕەشەی بەرپرسانی زیندان، پێی نایە قۆناغێکی دیکە.



بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسانی زیندانی مەرکەزیی ئورمیە، لە زیندانیانی سیاسیی کوردی ئەو زیندانە کە ماوەی ١٥ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، هەڕەشە دەکەن.

بەرپرسانی زیندانی مەرکەزیی ئورمیە (دەریا) لەو زیندانیانە کە حوکمی ئیعدامیان لەسەرە، هەڕەشەیان کردووە کە حوکمەکەیان جێبەجێ دەکەن.

دوورخستنەوەی زیندانیانی سیاسیی ئورمیە بۆ زیندانەکانی دیکە، لە هەڕشەکانیتری بەرپرسانی زیندانی ئورمیە راگەیەندراوە.

بەپێی نوێترین راپۆرتەکان، مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ئورمیە سەرەڕای هەڕەشەی بەرپرسانی زیندان، وەک خۆی دریژەی هەیە.

٢٩ زیندانیی سیاسیی کوردی مانگرتوو لە ئێستادا زەختیان خراوەتە سەر و بەرپرسان بە هەڕەشەی ئیعدام و دوور خستنەوە، لە هەوڵی راگرتنی بەپەلەی ئەو مانگرتنەدان.

مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسیی کورد لە ئورمیە، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی بە هۆی پشتگوێ خرانی داواکارییەکانیان و هەڵسوکەوتی نایاسایی و نامرۆڤانەی بەرپرسانی زیندان، دەستی پێکرد.

دوای چەند رۆژ لە دەستپێکی مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ئورمیە، زیندانیانی سیاسیی زیندانی مەرکەزیی زاهیدان و سـنە، زیندانیانی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری کەرەج و هەروەها زیندانیانی سیاسیی دوورخراوە لە باشووری ئێران، پشتیوانیی خۆیان لەو مانگرتنە دەربڕی.

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان