Home هه‌واڵه‌کان ٢١ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ پاڵپشتی لە مانگرتوانی بەندکراوی کورد، راگەیەندراوێکیان دەرکرد

٢١ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ پاڵپشتی لە مانگرتوانی بەندکراوی کورد، راگەیەندراوێکیان دەرکرد

بە دەست پێشخەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ، ٢١ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، داوا لە رێژیمی ئێران دەکەن کە هەرچی زووتر بە

دەنگ داواکاریەکانی زیندانیانی سیاسی کورد کە ماوەی مانگێکە دەستیان بە مانگرتن کردووە، بچێ.

 



بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٩ی سەماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، داوا لە حکومەتی ئێران دەکەن کە بە زووترین کات، بە دەنگ داواکاریی زیندانیانی سیاسی کورد کە ماوەی مانگێکە دەستیان بە مانگرتن کردووە بچێ و هەروەها سەرجەم ئەو رێکخراوانە، بەگشتی داوا لە حکومەتی ئێران دەکەن کە بە دۆسیەی ئەو زیندانیانەدا بچێتەوە؛ لەبەر ئەوەی کە مافەکانیان پێشێل کراوە.

شیرین عەبادی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبل دەڵێ: "لە یاسادا گرنگترین بەش ئەوەیە کە کار بە یاسا بکردرێ. بەداخەوە، لە ئێران کەسانی پێوەندیدار، یاساکان لە پشت گوێ دەخەن و یان کاریان پێناکەن" و هەروەها دەڵێ: " جودانەکردنەوەی بەندکراوە سیاسیەکان لەگەل ئەو کەسانەی کە بەهۆکاری دیکەوە زیندانی کراون، بۆتە هۆی ئەوەی کە هەموو بە یەک چاو سەیر بکردرێن و هەڵسوکەوتی ناشیرین لەگەل زیندانیە سیاسیەکان بکردرێ".

بەرپرسانی زیندان تا ئێستا بە هەرەشەی کوشتن، لێدان و گواستنەوە بۆ گرتووخانەکانی باشووری وڵات، هەوڵی ئەوەیان داوە کە ئەو بەندکراوانە بخەنە ژێر گوشارەوە بۆ ئەوەی کە ناچاریان بکەن کە واز لە مانگرتنەکەیان بهێنن. بەڵام بەندکراوەکان رایانگەیاندووە کە ئەوان تا بەدەستهێنانی مافەکانیان لە مانگرتن بەردەوام دەبن.

بەپێی دوایین زانیاریەکان رەزا رەسولی، یوسف کاکەمامی، شێرکۆ حەسەنپوور، سیروان نەجاوی، عەبدوڵڵا عمومی و هەروەها محەممەد عەبدوللاهی لە ئاکامی ئەو مانگرتنە یەک مانگەیەدا لە دۆخیێکی تەندرووستیی مەترسیداردا دەژین.

بە پێی مادەی ٣٩ ی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی، هەڵسوکەوتی دژبەر لەگەل کەرامەتی کەسانی بەندکراو قەدەغەیە. جگە لەمەش هەندێک بەند و یاسای دیکە داوای جوداکاری لەنێوان بەندکراوەکاندا دەکەن؛ بەپێی ئەو تاوانانه‌ی کە ئەنجامییان داوە. بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوەکانی داکۆکیکاری لە مافەکانی مرۆف ئێستا ٩٠٠ کەس بە هۆکاری سیاسیی و یان عەقیدەیی گیراون کە ٤٠٠ لەوان کوردن.

ئەو رێکخراوانە لەو باوەرەدان کە زرۆینەی ئەو ٢٩ کەسە کە مانیان گرتووە، سزا دراون لە پەیوەندی لەگەل مافە سەرەتاییەکانی ئەوان؛ واتە ئازادی رادەربرین و ئازادی کۆبوونەوە و هەبوونی رێکخراوە و هەروەها بە شێوەیەکی ناعادڵانە دادگایی کراوون. هەروەرها ١٠ کەس لەو بەندکراوانە کە بە سزای لەسێدارەدان حوکم دراون، تاوانەکانیان گرێدراوە بە مەترسی خستنەسەر "تەناهیی نیشتمانی".

توندوتیژیی جەستەیی و ئەو مەترسیانەی کە لەسەر ژیانی بەندکراوان هەیە؛ بە ئاشكرا دژایەتییان لەگەل یاسا نێونەتەوەییەکان، بەتایبەت مادەی ٧ی کۆنڤێنسیۆنی پێوەندیدار بە مافە سیاسیی ومەدەنییەکان هەیە کە ئێران واژۆی کردوە.

تەیموور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ئێران-ژنێڤ، لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەو بارەیەوە وتی: "زیندانیانی سیاسی کورد دەیانهەوێ بە دونیا بڵێن کە ئەوان چاوپۆشی لە مافەکانی خۆیان ناکەن و بێزارن لە پێشێلکردنی مافەکانیان لە لایەن رێژیمی ئیسلامی و ئێمەش دەمانهەوێ پێیان ڕابگەیەنین کە پشتگیری لە داوا ڕەواکانیان دەکەین و لە بیریان ناکەین و کۆماری ئیسلامی بەرپرسیاری ژیانی ئەوانە و خوازیارین کە مافەکانیان بپارێزرێن".

لە پێوەندی لەگەل مانگرتنی بەندکراوانی سیاسیی گرتووخانەی ورمێ رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەلەی مەدەنی واژۆکەری ئەو بەیاننامەیە، ئەو داواکارییانەی خوارەوەیان ئاراستەی کاربەدەستانی حکومەتی ئێران کرد:

ئا. پێویستە هەرچی زووتر و بەبێ مەرج زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ لە کەسانی دیکە کە به‌ تاوانی دیكه‌ سزادراون؛ جودا بکرێنەوە
ب. دەبێ خزمەتگوزاریی لەشساغی بۆ ئەو بەندکراوانە دابین بکرێ
پ. دەبێ زیندانیانی سیاسی لەهەر چەشنە ئەشکەنجەیەک بەدوور و پارێزراو بن

ت. دەبێ دیسانەوە چاو بە پەروەندەی زیندانیانی سیاسیی ورمێدا بخشێنرێتەوە و سزای لەسێدارەدانیان لەسەر لاببرێ و هەروەها دەبێ هەموو ئەوانەی کە تەنیا بەهۆی پێشێل کردنی مافە سەرەتاییەکانیان وەک ئازادی رادەربرین و یان ئازادی پێکهێنانی کۆرو کۆمەلە بەندکراون، ئازاد بکرێن.

ناوی ڕێکخراوەکانی پشتیوانی ئەم ڕاگەیندراوە هاوبەشە:

١) کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ، تەیموور ئەلیاسی، نوێنەر لە نەتەوەیەکگرتووەکان
٢) ناوەندی بەرگری لە تێکۆشەرانی مافی مرۆڤ، شیرین عیبادی، خاوەنی خەڵاتی ئاشتی و پارێزەر
٣) ڕێکخراوەی فەرانسەیی پێکەوە خەبات بۆ نەهێشتنی سزای لە سێدارەدان، رافائیڵ شنۆی
٤) ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پارێزەرانی مافی مرۆڤ، دوکتۆر کارن پارکر
٥) ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پەرەپێدانی خوێندن، لیدیا برۆزن
٦) ڕێکخراوی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، کریستۆ ویدمێر
٧) ڕێکخراوی عەداڵەت بۆ ئێران، شادی سەدر
٨) ڕێکخراوی ئیتیحاد بۆ ئێران، فیروزە مەحموودی
٩) ناوەندی بروومەندی عەبدوڕەحمان، ڕۆیا بروومەند
١٠) ناوەندی مەدارەکی مافی مرۆڤی ئێران، ڕاد سەنجابی
١١) ڕێکخراوی تەئسیر بەر ئیران، سەرۆک مانی مستەفەویی
١٢) ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، مەحموود موقەدەم
١٣) کەمپەینی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران
١٤) عەرسەی سێوم، کامران عشتاری
١٥) گرووپی بەلووچی بۆ مافەکانی مرۆڤ، موحەممەد ئەربابی
١٦) ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ئەحوازی ئوروپا، ئیبراهیم ئەل
١٧) کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤی هاورەگەزگەراکان گرایان، جسیکا ستێرن
١٨) ڕێکخراوی چالاکانی مافی مرۆڤ، کەیوان ڕافیعی
١٩) ڕێکخراوی سماڵ میدیا، دوکتۆر مەحموود عەنایەتی
٢٠) ڕێکخراوی تەبایی نێونەتەوەیی، موحەممەد مستەفایی
٢١) ڕێکخراوی ئەڵمانی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، کەماڵ سیدۆ

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان