Home هه‌واڵه‌کان رۆژنامەی دی پرێس: تێرۆری دوکتور قاسملوو لاپەڕەیەکی ڕەشی مێژووی ئوتریشە

رۆژنامەی دی پرێس: تێرۆری دوکتور قاسملوو لاپەڕەیەکی ڕەشی مێژووی ئوتریشە

رۆژنامەی دی پرێسی ئوتریش، تێرۆری دوکتور قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە یەکێک لە رەشترین لاپەڕەکانی مێژووی هاوچەرخی ئۆتریش وەسف دەکات.

 

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژنامەی دی پرێسی ئوتریش لە ژمارەی رۆژی یەکشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، بابەتێکی لە ژێر ناوی "تێرۆر دژی کوردەکان لە ڤییەن" لە بارەی سات و سەودای وڵاتەکەی لەگەڵ رێژیمی ئێران لەسەر تیرۆری دوکتور قاسملوو بڵاو کردووەتەوە.

 

لەو بابەتەدا لە کتێبی بیرەوەرییەکانی نەسرین قاسملوو کە کتێبێکی سیاسییە و بیرەوەرییە شەخسییەکانی هێلێن لەگەڵ دوکتور قاسملوو لە خۆ دەگرێت، وەکوو سەرچاوە کەڵک وەر گیردراوە.

 

رۆژنامەی دی پرێسی ئوتریش تیرۆری سێ سیاسەتمەداری کورد و ئەندامانی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڤیەن لەلایەن دیپلۆمات تیرۆریستەکانی رێژیمی ئێرانەوە نامرۆڤانە وەسف دەکات و دەنووسێت: "تیرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن یەکێک لە رەشترین لاپەڕەکانی مێژووی هاوچەرخی ئوتریشە".

 

لەم رۆژنامەدا هاتووە کە، لە رێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٣ی ژووئیەی ١٩٨٩ی زایینی، سێ سیاسەتمەداری پایەبەرزی کورد لە شاری ڤییەن پێتەختی وڵاتی ئوتریش و لە کاتی وتووێژ لەگەڵ دیپلۆمات تێرۆریستەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کە بە رواڵەت بۆ باس کردن لە سەر چارەسەریی پرسی کورد لە ئێران گەیشتبوونە ڤییەن، لەلایەن ئەو دیپلۆمات تیرۆریستانەوە شەهید کران.

 

لە درێژەدا هاتووە کە ئەو دیپلۆمات تیرۆریستانە پاش ئەوەی زۆر زوو دۆزرانەوە بەڵام بە هۆی بەرژەوەندیی سیاسی و هەروەها هەڕەشەی رێژیمی ئێران لە ئەگەری ئازاد نەکردنی ئەم تێرۆریستانە، گیانی هاووڵاتییانی ئۆتریشی لە تاران دەکەوێتە مەترسییەوە، تێرۆریستەکان رەوانەی ئێران کرانەوە.

 

دی پرێس لە درێژەدا دەنووسێت: نەسرین قاسملوو لە کتێبی "ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا" باسی لەسەر چۆنیەتی ناسینی عەبدولڕەحمان قاسملوو لە پراگ دەکات و چۆن ژیانی هاوسەریان پێکهێنا و لەگەڵی بەرە و کوردستانی ئێران رۆیشت و چۆن خۆی لە کۆمەڵگای نەریتی و پیاوسالارانەدا گۆنجاند، دەکات.

 

لە کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا هاتووە کە گەلی کورد هیوایەکی زۆریان بە دوکتور قاسملوو بوو کە هەوڵی چەسپاندنی ئوتونۆمی بۆ ئەدان و پلانی درێژماوەی یەکیەتیی نێوان هەموو پارچەکانی کوردستانی بوو.

 

نەسرین قاسملوو لە کتێبەکەیدا باسی ئەوە دەکات کە چۆن پاش دەسبەسەرداگرتنی کوردستان لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە، هیواکان یەک لە دوای یەک تێکشکان.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە رێژیمی ئێران چۆن لە کۆتاییدا "دوکتور قاسملوو"ی لە ڤییەن تیرۆر کرد.

 

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان