Home هه‌واڵه‌کان پەیامی سەرەخۆشی کۆمیتەی فینلاند بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عومەر حەمیدی

پەیامی سەرەخۆشی کۆمیتەی فینلاند بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عومەر حەمیدی

پەیامی سەرەخۆشی کۆمیتەی فینلاند بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عومەر حەمیدی

رۆژی یەکشەممه 1ی مارس10ی ره شەممە تێکۆشەری دێرین و ئەندامی پێشووی رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاورێ عومەر حەمیدی بەهۆی راوەستانی دڵەوە، له شاری ڤاسای وڵاتی فینـــــلاند کۆچی دوایی کرد.

هاورێ عومەر حەمیدی ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لەشاری شنۆ لەدایک بوو و لەسەرەتای دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای حیزب چووه  نێو ریزەکانی حیزب،ەوە،  و چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کرد و ماندوو نەناسانە ئەرکە حیزبیەکانی بەجێ گەیاند، دڵسۆزی و ماندونەناسی هاورێ عومەر بوه هۆی ئەوە  کەلەناوچە جوراوجورەکانی کوردستان ئەرکی حیزبی پێ بسپێردرێت.

هاورێ عومەرحەمیدی لەسێ کۆنگرەی حیزب واتە کۆنگرەی هەشتەم ، نۆیەم و دەیەمی حیزب بەئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەڵبژێرا بوو.

کاک عومەر حەمیدی کوری رۆژانی تەنگانە و خەباتکاری بەوەفای رێبازی شەهیدانی کورد وکوردستان بوو، پێشمەرگەیەکی چاونەترس و شۆرشگێرێکی خەڵک دۆست بوو.

دیارە بەهۆی رۆڵی بەرچاوی هاورێ عومەر لەخەبات و تێکۆشانی بەدژی کۆنەپەرەستی ئیسلامئ ئێران، بنەماڵەی ناوبراو بێبەش نەبوون لەو ئازارو ئەزییەتانەی کە دەزگا ئیتڵاعاتی و جاسوسیەکانی رێژیم بەسەر بنەماڵەی ناوبراویان هێنابوو.

کاک عومەر لەو ماوەیه دا کە لەوڵاتی فینــــلاند نیشتەجێ بوو، ئەوەندەی بۆی کرابا لە کۆروکۆبونەوە نەتەوەییەکاندا بەشداری دەکرد و هەمیشه وەکوو خەباتگێرێکی خۆڕاگر چاوی لێدەکراو دەناسرا.

کۆچی ناوەختی کاک عومەر بۆ خەڵکی رۆژهه ڵاتی کوردستان و بۆ حیزبی دێموکرات ،وەکوو تێکۆشەرێکی دێرینی رۆژه سەختەکان جێگای داخەو ناو و یادی هەمیشه بە بەرزی دەمێنێتەوە.

کۆمیتەی فینــــلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوه سەرەخۆشی لەبنەماڵەو کەس وکاری کاک عومەر دەکا ، و خۆی لەخەم و پەژارەیاندا بە شەریک دەزانێت.

سڵاو لەگیانی پاکی هاورێی خۆشەویستمان کاک عومەر حەمیدی و یادی هەمیشە بەرز.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران / کۆمیتەی فینلاند

3.3.2015

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان