Home هه‌واڵه‌کان حیزبی دێموکرات سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵویستی جوانمێرانەی خەڵكی مەهاباد دەربڕی

حیزبی دێموکرات سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵویستی جوانمێرانەی خەڵكی مەهاباد دەربڕی

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری مەهاباد، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:

كۆمەڵانی خەباتگێڕی خەڵكی كوردستان!

رۆڵە تێكۆشەرەكانی نەتەوەی كورد!

بە دوای هەواڵی دەستدرێژی بۆسەر كیژێكی كوردی خەڵكی مەهاباد كارمەندی هوتیل تارا بە ناوی "فەریناز خوسرەوانی" لەلایەن مۆرەیەكی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامییەوە و خۆ فڕێدانی ئەو كیژە لە نهۆمی چوارمی ئەو هۆتیلە لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی كە بۆ پاراستنی كەرامەتی خۆی بە نرخی گیان لە دەستدانی، رووی دا لەگەڵ ئەوەی كاربەدەستانی رێژیم هەڕەشەیان لە بنەماڵەی قوربانییەكە و خەڵكی مەهاباد كردبوو كە ئەگەر ئیعتراز بكەن لەگەڵ دژكردەوەی توندی رێژیم بەرەوڕوو دەبن، بەڵام خەڵكی چاونەترسی شاری مەهاباد ئێوارەی رۆژی پێنج‌شەممە رێكەوتی ١٧ی بانەمەر لە خۆپیشاندانێكی چەند هەزار كەسیدا و بە كۆبوونەوە لە بەر هۆتیلی تارا بێزاریی خۆیان لە كەرامەت‌شكێنی و بێحورمەتی كردنی مۆرەكانی ئیتلاعات لە مەهاباد دەربڕی. خۆپیشاندەران بە ئاگر تێبەردان و بەردباران كردنی هۆتیلەكە نیشانیان دا كە ئەم كردەوە كەرامەت‌شكێنانە قەبووڵ ناكەن و بە دژكردەوە نیشانیاندان، هەڵوێستی شیاو و شۆڕشگێڕانە لە خۆیان نیشان دەدەن.

هێزە دژی گەلی و ئیتلاعاتییەكان بە مەبەستی بڵاوەكردن بە خۆپیشاندەران تەقەی راستەوخۆیان لە خەڵک كرد و ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەرانیان بریندار كرد، خەڵک بۆ بەرگری كردن لە خۆیان كەوتنە بەردباران كردنی هێزە سەركوتكەرەكان.

ئێستا وەزعی شاری مەهاباد بە تەواوی نائاسایی، پۆلیسی و ئەمنیەتیتر كراوە و دەوری شار بە هێزی هاوردە گیراوە و لە نێو شاریشدا هێزەكانی رێژیم لە هەموو شوێنەكان حوزووریان هەیە، بەم حاڵەش حەرەكەتە ئیعترازیەكە هەتا نووسینی ئەم راگەیەندراوە بەردەوامە.

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان!

ئەو بێر‎ِێزی و سووكایەتی كردنە كە دوایین نموونەی لە مەهاباد دیترا، لە مێژە بەرانبەر بە رۆڵەكانی نەتەوەی كورد و وەک سیاسەتێكی گشتیی رێژیم بەرانبەر بە كورد خۆی دەرخستووە و بێدەنگی لە بەرانبەریدا دەبێتە هۆی بەردەوامی ئەم كردەوە دژ مرۆڤانەیە، بۆیە لەم كات و وەختەدا كە خوشک و برایانتان لە مەهاباد بوێرانە لە بەرانبە سەركوتی هێزە دژی گەلییەكاندا راوەستاون، پێویستە وێڕای مەحكووم كردنی ئەم تاوانە بە مەبەستی هاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ خەڵكی مەهاباد ناڕەزایەتیی خۆتان لە رێژیم و پاڵپشتی كردنتان لە خەڵكی مەهاباد نیشان بدەن.

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هاوكات لەگەڵ مەحكووم كردنی رەفتاری جینایەتكارانەی هێزە سەركوتكەرەكانی رێژیم، سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵویستی شیاو و جوانمێرانەی خەڵكی مەهاباد دەردەبڕێ و هیوای چاکبوونەوە بۆ خۆپیشاندەرانی زام هەڵگرتوو دەخوازێ و لە هەمان كاتدا لەگەڵ بنەماڵەی فەریناز خوسرەوانی، قوربانیی پیلانی دەست و پێوندییەكانی رێژیم هاودەردی دەكا.

سڵاو لە بەرنگاری قارەمانانەی خەڵكی مەهاباد

سەركەوێ خەباتی یەكگرتووی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دژ بە ستم و زۆرداریی رێژیمی كۆماری ئیسلامی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی

٧ی مای ٢٠١٥ی زایینی

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان