Home هه‌واڵه‌کان راگەیەنراوی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی پکک

راگەیەنراوی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی پکک

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە پەلاماری چەکدارنی پکک بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران, راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:

 

خەڵکی مافخوازی کوردستان!

رێکخراو ‌و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!

کۆڕ ‌و کۆمەڵە نێونەتەوەیی‌یەکان!

دوای چەند رۆژ هەوڵ ‌و چالاکیی چەندین لایەنە بۆ دانیشتن ‌و دیاڵوگ لەگەڵ سەرکردایەتیی پکک بۆ ئەوەی تووشی رووداوی ناخۆش ‌و دڵتەزێن نەبین و گرفت ‌و کێشەیەک کەلە نێواندا هەبوو بە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ چارەسەری بکەین، pkk فەرمانی بە هێزەکانی کرد کە هێرش بکەنە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ‌و بەداخەوە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٣/٣/١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤/٥/٢٠١٥ی زایینی هێزەکانی پکک تەقەیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد ‌و شەڕی نەخوازراو لەگەڵ هێزێکی کوردیی بەسەردا سەپاندووین. بەپێی هێندێک زانیاری، هێزەکانی سپای پاسدارنی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە مۆڵ دراون و ئەگەری زۆری تێکەڵ‌بوونی هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی پکک دا هەیە.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!

ئەو شەڕە نەخوازراوە دەکرا بە رێگای سیاسی و لۆژیکییەوە خۆی لێ لا بدەین و دەستە و یەخە لەگەڵ هێزیک نەبین کە ئەرکی ئەو رزگاریی بەشێکی دیکەی کوردستانە ‌و ئێمە کە بەدژی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکەین، ئەوان نەکەونە ئەو نێوە و رووداوەکان بە ئاڕاستەیەکدا نەچن کە ئەوان ببنە سپەر ‌و قەڵغان بۆ هێزی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەوپەڕی بەداخبوونی خۆمان بۆ ئەو کردەوە دزێوەی پکک رادەگەیەنین کە دەچێتە خانەی خیانەت بە خەباتی کوردەوە‌و ئەوەش رادەگەیەنین نە دەسپێکەری شەڕ بووین و نە خوازیاری درێژەی کێشانی ئەو ناخۆشی و شەڕەین و داواکارین کە هەم رێبەرایەتیی پکک پەنا بباتە بەر مەنتق و لۆژیکی سیاسی و نەتەوەیی و دەست لەو رێگا هەڵەیە گرتوویەتی بەر، هەڵگرێ‌.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە هەموو بەشەکانی کوردستان!

رێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!

داواتان لێ‌دەکەین کە بە هەر رێگایەک بۆتان دەکرێ‌وێڕای مەحکووم کردنی ئەو شەڕفرۆشییەی پکک، هەوڵ بۆ گۆڕینی هەڵوێستی ناکوردانەی رێبەرایەتیی پکک بدەن و هەموومان چەکی خەبات و شۆڕشمان روو لە دوژمنانی گەل بکەین نەک روو لە یەک.

 

هەر جۆرە زانیارییەکی دیکە لە پێوەندی بە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوونەکە و ئاکامی هەوڵە سیاسی و پێوەندییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە، ڕای گشتیی لێ‌ئاگادار دەکەینەوە. بەڵام وێڕای هەموو هەوڵ و تێکۆشانێکی نەتەوەیی و سیاسی و ئاشتیخوازانەمان، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە تەسلیمی گوشار و هەڕەشە و خۆسەپێن نابین.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی

٢٤ی مەی ٢٠١٥ی زایینی

 

 

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان