Home هه‌واڵه‌کان بەیاننامەی کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی شاری سنە سەبارەت بە گرژییەکانی ئەمدواییە

بەیاننامەی کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی شاری سنە سەبارەت بە گرژییەکانی ئەمدواییە

کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی شاری سنە لە بەیاننامەیەکدا داوا لە پ‌ک‌ک دەکەن کە هێز و توانای خۆیان بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان بە کار بێنن

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:

خەڵکی بە شەرەفی کوردستان

حیزب و لایەنە سیاسییەکان

هەروەک ئاگادارن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی کوردستان لە سەروبەندی گۆڕانکارییەکی مێژوویی دایە و بە قۆناخێکی هەستیاردا تێ دەپەرێ. هەوڵێکی بەرفروان بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە ئارا دایە و زۆرتر لە هەر کاتێک پێویستمان بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناو ماڵی کورد هەیە. بە داخەوە لە ئاوەها هەلومەرجێکدا گرژی و هەڵچوون لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کورددا رووی داوە کە ئێمە وەکوو کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی شاری سنە هەڵوێستی خۆمان بە چەند خاڵ بە خەڵکی کوردستانی رادەگەیەنین:

١ــ هەڵگیرسانی شەڕی براکوژی و دووپاتکردنەوەی هەڵە مێژوویی‌یەکان بە شێوەیەک بێت لە هیچ هێز و لایەنێک قەبووڵ ناکرێ و بە توندی ئیدانەی دەکەین

٢ــ پاوان‌کردنی سنوورەکانی خاکی کوردستان لە بەرژەوەندیی دوشمنانی کورددا جێگای قەبووڵ و پەسند نییە و بە مەحکوومی دەزانین

٣ــ لە سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داواکارین بۆ دەستەبەر کردنی ئامانجە نەتەوەیی‌یەکانی ئەم بەشەی کوردستان بە زووترین کات بەرەیەکی کوردستانی پێک بهێنن

٤ــ داواکارین پارتی کرێکارانی کوردستان هێز و توانای خۆی بۆ بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی بخاتە گەڕ و بە هەڵوێستی خۆیەدا سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی پارچەکانی‌تری کوردستان و دوژمنانی کورددا، بچێتەوە

٥ــ نونداندی هەرچەشنە وتار و توندوتیژی لە میدیا و تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دژی یەکگرتوویی کوردە و دەچێتە خانەی خزمەت بە دوشمنانی کورد وبەزاندنی هێڵی سوورە.

کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی شاری سنە

٦ی جۆزەردانی ١٣٩٤

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن