Home هه‌واڵه‌کان حەوت رێکخراوی کوردستانی، هێرشی پەکەکەیان بۆسەر پێشمەرگە مەحکووم کرد

حەوت رێکخراوی کوردستانی، هێرشی پەکەکەیان بۆسەر پێشمەرگە مەحکووم کرد

رێکخراوی هاوبەشی هێزە کوردستانییەکان لە بلژیک بۆ مەحکووم کردنی هێرشی "پ‌ک‌ک" بۆسەر ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە

دەقی راگەیەنراوەەکە بەم چەشنەیە:

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، رێکخراو و پارتە سیاسییەکانی کوردستان

سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارلمان و دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ئێمە رێکخراوی هاوبەشی هێزە کوردستانییەکان لە بلژیک بەداخێکی گرانەوە ئاگادار بووین کە دیسانەوە دەستی غەدر و ماڵوێرانی بەرۆکی گەلی چەوساوەی کوردی گرتەوە و دیسانەوە دوژمنانی گەل دەستیان بە ئاژاوە نانەوە لە نێوان هێزە کوردییەکان کرد و شەڕێکی ماڵوێرانکەری براکوژییان بۆ کورد دروست کرد.

بەرە بەیانی رۆژی یەکشەمە ٢٤/٠٥/٢٠١٥ی زایینی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەسەر سنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستان پەڵاماری دەستەیەک پێسمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان دا و بە داخەوە لەو پەلامارەدا پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبە بەناوی ''قادر کەریمی'' شەهید و ٣ پێشمەرگەی دیکەش دیکە بریندار بوون.

ئێمە وێڕای ئیدانەکردنی ئەو شەڕە، هاودەردی و هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهید قادر کەریمی دەردەبڕین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

هەروەها داواکارین کە بەپەلە ئەو شەرە ماڵوێرانکەرە کە جیا لە دوژمنان و نەیارانی کورد هیچ قازانجێکی بۆ هیچ لایەن و پارتێکی سیاسی نییە، بوستێنرێت و لێکۆڵینەوەی ورد لە هەڵگیرسێنەران و بڕیاردەرانی ئەو شەرە کوردکوژییە بکرێ و بۆ خەڵکی کوردستان روون بکرێتەوە و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی لێ ئاگادار بکرێتەوە. داواکارین ئەم کێشەیە لە رێگای دیالۆگ و بە مەنتیقی وتووێژەوە چارەسەر بکرێن.

ڕێکخراوی هاوبەشی هێزە کوردستانییەکان لە بلژیک

٢٥/٠٥/٢٠١٥

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک

ناوچەی بلژیکی پارتی دێموکراتی کوردستان

پارتی سوسیالیستی کوردستان

پارتی یەکیەتیی کورد لە سووریە

حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ سووریە

پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە

پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان