Home هه‌واڵه‌کان کتێبی "قاسملوو، مانیفێستی سیمای مرۆڤانەی رێبەری" چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "قاسملوو، مانیفێستی سیمای مرۆڤانەی رێبەری" چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "قاسملوو، مانیفێستی سیمای مرۆڤانەی رێبەری" لە نووسینی مەجید حەقی، نووسەر و چالاکی سیاسیی کوردی دانیشتووی وڵاتی فینلاند، لەلایەن چاپخانەی چوارچراوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی ، پەرتووکی "قاسملوو، مانیفێستی سیمای مرۆڤانەی رێبەری" لە نووسینی مەجید حەقی، نووسەر و چالاکی سیاسیی کورد بڵاوکرایەوە

 

پەرتووکی "قاسملوو، مانیفێستی سیمای مرۆڤانەی رێبەری" لە دووتۆی کتێبێکی ١٣٠ لاپەڕەییدا بڵاو کراوەتەوە و ٢٥ وتاری نووسەر کە بەبۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بڵاو کرابوونەوە لەخۆدەگرێت.

 

لە پێشەکیی دانەری کتێبدا هاتووە کە لەم کتێبەدا گرینگترین خاڵگەلی پەیوەندیدار بە هونەری رێبەری و مێتۆدی رێبەریی دوکتور قاسملوو بە کەڵکوەرگرتن لە دوایین تیۆرییەکانی زانستی رێبەری باس کراون.

 

مەجید حەقی، نووسەر و چالاکی سیاسیی کورد

مەجید حەقی، نووسەر و چالاکی سیاسیی کورد لە وەڵامی پرسیاری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە بارەی ئامانج و مەبەست لە نووسینی ئەم کتێبە، بەم شێوەیە دەدوێت: "لە سەر کەسایەتیی دوکتور قاسملوو لە بوارە جۆراوجۆرەکانەوە زۆر وتراوە و نووسراوە. بەڵام زۆر کەمتر ئاوڕ لە رۆڵی قاسملوو لە گەشەکردنی رێبەری و شێوازی رێکخستن و بەرێوەبەری لە ناو بزاڤی کورددا دراوەتەوە. بۆ نیشاندانی ئەمەگناسی خۆم بە رێبازی قاسملوو و هەروەها بە مەبەستی رووناکی خستن لە سەر گرنگترین مژاری رۆژی بزاڤی نەتەوایەتی واتە پرسی رێبەری، بڕیارم دا ئەو کتێبە پێشکەشی بارەگای رێبوارانی دکتۆر قاسملوو بکەم".

ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە درێژەی وتووێژ لەگەڵ مەجید حەقی نووسەری پەرتووکی "قاسملوو، مانیفێستی سیمای مرۆڤانەی رێبەری"، پرسیارێکی لەبارەی رۆڵی دوکتور قاسملوو لە گەشەکردنی رێبەڕی و هۆکاری کەمترئاوڕدانەوە لە رۆڵی ئەو رێبەرە کوردە لە روانگەی نووسەرەوە ورووژاند و ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەڵێت: "یەکێک لە پرسە گەورەکانی بزاڤی نەتەوایەتی پرسی رێبەری و پەروەردەی رێبەرە. بەداخەوە تاکوو ئێستاش لە ناو زۆربەی هێزە کوردییەکاندا لە سەر نەریتی کۆناباو و سیستەمی باوکسالاری رێبەری دەکرێت و سەرنج بەوە نادرێت کە رێبەری هەم زانستە، هەم شێوە ومێتۆدی کردار و کاریگەرترین بواری بەرەوپێشبردنی ئامانجە سیاسی و رێکخراوەییەکانە".

حەقی لە درێژەدا وتی: "لەو رووەوە ئەگەر سەرنج بدەنە بیست ساڵی رابردوو لە بواری رێبەری و بەرێوەبەریدا کەمترین ئاڵوگۆری مێتۆدیک لە سیستەمی بەرێوەبەری حیزبی و دیاری‌کردنی راهبۆردی حیزبەکانی کوردستانی دەبیندرێت. دکتۆر قاسملوو وەک رێبەرێک هەم ڤیزیۆن و ئاسۆی بۆ حیزب و خەڵکەکەی خوڵقاند، هەم هەوڵی دا رێبەری جەمعی لە ناو حیزبی دێموکرات دا بکاتە فەرهەنگ و لەلایەکی دیکەوە لە رێگای دامەزراندنی کۆمیسیۆنە جۆراوجۆرەکانی سەر بە دەفتەری سیاسی و دامەزراندنی زانکۆ لە ناو حیزبدا دەیهەویست شایستە سالاری و پەروەردەی رێبەری لە ناو حیزبدا نەهادینە بکات".

نووسەری پەرتووکی "قاسملوو، مانیفێستی سیمای مرۆڤانەی رێبەری" لە کۆتاییدا باس لەوە دەکات کە جیا لەوە قاسملوو لە هەموو ئەو ماوەیەی کە سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بوو، ساڵ بەساڵ و کۆنگرە بەدوای کۆنگرەدا نوێگەرایی سیاسی و قووڵترکردنی فەرهەنگی دێموکراسی و دیسیپلینی رێکخراوەیی دەهێنایە ناو حیزبی دێموکرات. بۆیە حیزبی دێموکرات لە سەردەمی قاسملوودا بە واتای راستەقینەی وشە حیزبی پێشرەوی خەڵکی کوردستان و رێبەری بزاڤی نەتەوایەتی کورد لە کوردستاندا بوو".

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان