Home هه‌واڵه‌کان بەرێوەچوونی سمیناری "کورد لە سێبەری سیاسەتی جیهانیدا"

بەرێوەچوونی سمیناری "کورد لە سێبەری سیاسەتی جیهانیدا"

بەبەشداری سیاسەتڤان و نوێنەرانی پەرلەمانی فینلاند، سمیناری "کورد لە سێبەری سیاسەتی جیهانیدا" لە زانکۆی هێلسینکی بەرێوە چوو. رۆژی پێنجشەممە 14.4.2016 بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی ئەنفاڵ بە بەشداری دەیانکەس لە توێژینەر، خوێندکار، چالاکانی سیاسی و مەدەنی فینلاندی و کوردی دانیشتووی فینلاند سمیناری "کورد لە سێبەری سیاسەتی جیهانیدا" لە زانکۆی هێلسینکی بەریوە چوو.

سمینارەکە لە لایەن بەرێز وەڵات نەهری سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی فینلاند کرایەوە و دوای خولەکێک بێ دەنگی بۆ یادی شەهیدانی کوردو کوردستان و سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب، بەرێز ئێرکی تیۆمیۆئا (Erkki Tuomioja) وەزیری دەرەوەی پێشووی فینلاند و نوێنەری پەرلەمان لە فراکسیۆنی سۆسیال دیموکراتەکان وتارێکی تێرو تەسەل لەمەڕ ئاڵوگۆری سنوورەکان و مافی ناونەتەوەیی پێشکەش کرد. لە وتاری خۆیدا ویرای ئاماژە بە لەدایکبوونی وڵاتانی نوێی دوای سۆڤیەتی پێشوو و هەروەها رووداوەکانی دوای پەیمانی سایسپیکۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ناوبرا وتی" پرسی سەربەخۆیی کوردستان پرسیارێکی گەرمی سەر مێزە کە هێزە دەسەڵاتدارەکان جارێ ناوێری خۆی لێ بدەن". بە بڕوای ناوبراو لەو هەلومەرجەدا باشترین چارەسەری چارەسەری کێشەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە شێوەی دێموکراتیک و ئاشتیانەیە کە لەودا مافی نەتەوایەتی کورد وێرای نەتەوەکانی دیکە بە فەرمی بناسرێن.

 

قسەکەری دواتر خاتوو لێ ئاندرسۆن (Li Andersson) پەرلەمانتێر و پسپۆری پێوەندیەکانی ناونەتەوەیی لە فراکسیۆنی یەکیەتی چەپ بوو. ناوبرا لە وتاری خۆیدا ئەزموونی سەردانی خۆی بۆ باکووری کوردستان و شەڕی ئەو دواییانەی دەوڵەتی تورکیا دژی گەلی کورد کە بەشەڕی "ناوخۆیی" ناو برد کرد و ئاماژەی بەو تراژیدیانەی کرد کە لە باکووری کوردستان خەڵک لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە لە گەڵی بەرەوروون.

دکتۆر کریستینا کۆیڤوونێن (Kristiina Koivunen) توێژەر و نووسەری زانستی کە هەشت کتێبی لە پیوەندی لە گەڵ کورد و کوردستان نووسیوە لە باسەکەی خۆیدا مێژووی ژێنۆساید لە کوردستان لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە تا ئەمرۆ هێنایە بەرباس و ئەزموونەکانی خۆی لە پیوەندی لە گەڵ پرسی لێکۆلینەوە لە سەر ژێنۆسایدی خەڵکی کورد هێنایە بەر باس.

دواوتاری سمیناری "کورد لە سێبەری سیاسەتی جیهانیدا" لە لایەن مەجید حەقی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی ئاکادێمی کۆمەڵگای ئاشتی و گەشەپێدان (CAPK ACADEMY) لە ژێر سەردێری "سیستەمی سیاسی ئێران و پرسی کورد لە وڵاتە" پێشکەش کرا. لەو تارەکەی خۆیدا مەجید حەقی وێرای شیکردنەوەی سیستەمی سیاسی و دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران، پێگەی نەتەوە بندەستەکان لە روانگەی یاسای بنەڕەتی ئێرانەوە شی کردەوە. لە بەشێکی دیکەی وتاری خۆیدا باسی مێژینەی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەڵوێستی دەوڵەتانی ناوەندی و ئەو کارەساتانەی کرد کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دژی گەلی کورد جێبەجێ کراون.

پێویستە بوترێت هەئیەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی جەهانبەخش خالدی بەشداری ئەو سمینارە بوو. 

سمیناری "کورد لە سێبەری سیاسەتی جیهانیدا" لەلایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان، یەکیەتی ئاشتی فینلاند (Peace Union of Finland) و ئەنجوومەنی ئاشتی فینلاند (Finnish Peace Committee) پێک هاتبوو.

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن