Home هه‌واڵه‌کان سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نامەیەکی بۆ باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و ڕاگەیەنە گشتییەکان نارد

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نامەیەکی بۆ باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و ڕاگەیەنە گشتییەکان نارد

 

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نامەیەکی بۆ باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و ڕاگەیەنە گشتییەکان نیسبەت بە هەڕەشە‌ی هێرشی نیزامی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات نارد

 

دەقی نامەکە:

بە دوای هێرشە جیاجیاکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٥ ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی تا نووسینی ئەم نامەیە ٩ پێشمەرگەمان شەهید بووە، ئەوە لە حاڵێکدایە لە هیچکام لەو شوێنانە پێشمەرگە هێرشی بۆ سەر هیچ دام و دەزگا یان کەسایەتێکی حکوومەتی نەکردووە، بەڵکوو ئەرکی ئەوان پێوەندیگرتن لەگەڵ خەڵک، تەبلیغی سیاسی و تێکڵاوبوون لەگەڵ ئەوان بووە، بەڵام لە هەلومەرجێکدا کە هێرشیان کراوەتە سەر بەرگرییان لە خۆ کردووە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بێجگە لە شەهیدکردنی ئەو پێشمەرگانە بەهانەی دەستکەوتووە بۆ تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران و عێراق و شوێنە شاخاوییەکانی ناوخۆی کوردستانی ئێران، بەم چەشنە بووتە هۆی ئاورتێبەردانی دەیان هێکتار باخ و لەوەڕگەی گوندنشینای ئەو ناوچانە، بریندار بوونی پێنج کەس لە گوندنشینەکانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی عێراق کە ٣ کەس لەوان منداڵن و، ئاوارەبوونی دەیان بنەماڵەی گوندنشین و زەرەر و زیانی زۆری دارایی بەوان.

بە دوای ئەوەدا بەرپرسانی پلەبەرزی سەربازی و یەک لەوان "محمد پاکپور" فەرماندەی هێزی زەمینی سپاسی پاسداران ڕایگەیاندوو کە هێرش دەکەنە سەر بنکە و شوێنەکانی حیزبی دێموکرات هەڵکەوتوو لە کوردستانی عێراق.

بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی هەوایی ئەو ڕێژیمە لە ڕابردوودا بۆ سەر بنکەکانی ئەو حیزبە، لە هێرشی زەمینی هێزەکانیان لە ساڵی ١٩٩٦بۆ سەر بنکەی سەرەکی حیزب لە شاری کۆیە و لە قوولایی خاکی کوردستانی عێراق، هەروەها هێرشە زیانبارەکانی بەکرێگیراوانی ئەو ڕێژیمە بۆ سەر کەمپەکانی موجاهدین لە شاری بەغدا لە ساڵی ٢٠١٥ ، ئێمە هەڕەشەی ئەم دواییانەی ڕێژیم بە جیددی وەردەگرین.

بۆیە بە ناردنی ئەم نامەیە وێڕای ئاگادارکردنەوەی بەڕێزتان لە مەترسی ڕوودانی ئەم هێرشانە، داواتان لێ دەکەین لە ڕێگای خۆتانەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بخەنە ژێر زەخت بۆ ئەوەی دەست لە تۆپبارانی شوێنی نیشتەجێی بوون و کار و ژیانی خەڵکی کورد لە هەردووک بەشی کوردستانی ئێراق و ئێران و، لەهەر چەشنە هێرشێک بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە شوێنی ژیانی سەدان بنەماڵەی کوردی ئاوارەی کوردستانی ئێرانن خۆ بپارێزێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتاریا

٩٥/٤/١٠

 

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان