Home هه‌واڵه‌کان ٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

 

مەهاباد

ئەندامان و ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات لە شاری مەهاباد بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتیی وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:

تێرمیناڵی گەوره، شەهرەکی کارمەندان، تەپەی قازی، زەمینه‌کانی شارەداری، شەقامی "صداوسیماپارکی میللەت، وروودی شار، تاقەدار، شەقامی بیمارستان، پارکی باغی شایگان، بەری مەدرەسه، بەری شیلانان، باغی سەفا

هەروەها ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ لە شاری مەهاباد ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە سەدان بانگەوازی مانگرتنی گشتییان لە نێو نوێژخوێنانی مزگەوتی "سوور"دا بڵاو کردەوە و هەوەها بە كورتەنامەی "مانگرتنی شار، دەنگی دلێری شاخە" داوایان لە خەڵكی مەهاباد كردووە كە بەشداریی مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕ بکەن.

سنه

ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەر و چاونەترسی دێموکرات لە شاری سنەی سەربەرز بە چالاکیی تەبلیغاتی پەیمانی ڕێز و ئەمەگناسییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و شەهیدانی گەلەکەمان نوێ کردەوە.

ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و ڕێڕەوانی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی سەربەرزی قۆناغی ڕاسانەوەی دێمۆکرات و ڕۆڵەکانی قاسملوو لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕدا، لە چەندین شوێنی شاری سنە دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاو و بە بڵاوکردنەوەی وێنە و وتەکانی دوکتور قاسملووی ڕێبەر و هەڵواسینی پۆستەر و تراکتی تایبەت بە یادی ٢٢ی پووشپەر و سیاسەتی تێرۆر و سەرکوت و ڕەشەکوژیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیانان مەحکووم کرد و بە زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدان و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ حیزبی دێموکرات دڵی جەماوەی شاری سنەی هەمیشە لە سەنگەریان شاد کرد.

ئەو شوێنانەی کار و چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە:

ئەمیریە، مەیدانی ئێقباڵ، خیابانی مەولەوی و ژاندارمری، بناری کێوی ئاویەر، مەیدانی گاز، شارەکی ساحلی، شارەکی فێردەوس، شارەکی دگەران و موارەک‌ئاوا و چەندین شوێنی دیکە.

هەروەها لە چەمشاری سنە و لەسەر جادەی کامیاران، وێنە و تراکتی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ بڵاو کرایەوە.

سەقز

ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات پەروەری شاری شەقز بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تیرۆركردنی شەهید دوكتور قاسملوو لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە چەندین گەڕەكی شاری سەقز، بە بڵاوكردنەوەی پۆستێری كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی نهێنی حیزبی دێموکرات تایبەت بەو بۆنە، هەروەها بەشێوەی دروشم نووسین بۆ بانگەواز بۆ مانگرتنی گشتی، لەم شوێنانەی خوارەوە بە شێوەی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوەچوو.

گەڕەكی شاناز، خیابانی مزگەوتی حەزرەتی عومەر و كەریم ئاوا.

بۆکان

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە شاری بۆکان ڕۆژەكانی پێنج‌شەممە و هەینی ڕێکەوتی ١٧ و ١٨ی پووشپەڕ، لە شاری بۆكان ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بڵاوكردنەوەی سەدان بەرگ لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە نێو خەڵک و بازاڕیان، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لەو شوێنانەی شاری بۆكان كار و چالاكیی تەبلیغی بەڕێوە چوو. پاركی ساحلی و جادەی كۆستە، مەزگەوتی جامیعەی بۆكان لە كاتی نوێژی هەینی، مەزگەوتی جامیعەی میراوا لە كاتی نوێژی هەینی، مەزگەوتی گوندی كۆستە لە كاتی نوێژی هەینی.

هەروەها ئەندامانی حیزب بە ناردنی كورتەنامەی " مانگرتنی شار، دەنگی دلێری شاخە" بۆ بازاڕیان و كارمەندان و مامۆستایان و خەڵكی گوندەكان، داوایان لە خەلك كردووە لە مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕدا بەشداری بكەن.

 

بۆ بینینی زیاتری وێنەکان کلیک لەسەر وێنەکان بکە

http://www.kurdistanmedia.com/sorani/dreje/24444

 

 

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان