Home هه‌واڵه‌کان کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

 

دەقی پەیامەکە:

دۆستانی بە پەرۆش‌و خەمخۆری پێشمەرگە!

"وەفایەک بۆ پێشمەرگە" نمونەی پەرۆشی و دڵسۆزی‌ و وەفای ئێوەیە بۆ ئازیزترینی ئەو ئازیزانە کە هەمانن. پێشمەرگە ئەو ئینسانە خۆنەویستە و ئەو عەوداڵە شکۆدارەیە کە بۆ ئازادیی ژیانی میللەت ‌و ئارامی دایکی وەتەن گیان لە سەردەست‌ و ئامادە بۆ گیانبازی بە گژ قەڵای نگریسی زۆردای‌ و داگیرکاریدا دەچێتەوە، بەڵێ منەتی لەسەر سەرمانە و هەموومان بە گیان قەرزداری بەخشەندەیی ئەوانین.

 

لەم ماوەیەدا لە کەمپینی "وەفایەک بۆ پێشمەرگە"دا ئەو شانازیەمان بە بەش بوو کە دەلیلێک بین بۆ گواستنەوەی پەیامە تەژی لە وەفا و ئەمەداریەکانتان.

دەلیل بووین ‌و چەند بەختەوەر بووین کە مەجالی ئەوەمان پەیدا کرد سەرێک لە دڵە گەورەکانتان بدەین ‌و لەوێوە لە دڵی ئێوەوە لە خۆشەویستی‌ و جوانی ‌و شکۆی بێ‌کۆتایی پێشمەرگە و شەهید‌انمان ‌و بنەماڵه سەربەرزەکانیان بڕوانین ‌و دڵنیا ببینەوە کە کورد تا گەیشتن بە لوتکەی ئاواتەکانی، خەباتە ڕەواو بەرحەقەکەی درێژە دەدات‌و هەرگیز بۆ ساتێکیش بێت خەبات و جوڵانەوەی کورد پەکی ناکەوێت.

دۆستان‌و بەشدابووانی خۆسەویست لە "وەفا"دا!

هەروەک ئاگادارن کەمپینی "وەفایەک بۆ پێشمەرگە جێ‌خۆی گرتووە. وەک خسڵەتی هەموو پرۆژەیەکی "یەکتر چڕین" (چالش) ئەوە تاکەکان بە بەرفراوانترکردنی بازنەکەیان بە چڕینی (تاگ کردن) هاورێیانیان زەمانەتی بەردەوامی ‌و سەرکەوتنی دەکەن.

ئێمە تەنیا سەرەتا و گوازەرەوەی چالاکیەکانتان بووین ‌و ئەوە ئێوە بوون ‌و لە داهاتوشدا ئێوەن کە کەمپینەکە بەڕێوە دەبەن. هەوڵمانداوە لۆگۆیەکی شیاو لە ئاست گەورەیی ناوی کەمپینەکەدا هەڵبژێرین ‌و تا ئەو جێگایە پێمان کرابێ دریغیمان نەکردووە لە ناساندن ‌و پەرەپێدانی‌دا، وەک ئەرکێک نە هیچ شتێکی‌تریش لەو بابەتەمان ڕوانیوە.

لێرەدا ڕادەگەینین کە ئێمە لە کەمپینی وەفایەک بۆ پێشمەرگەدا لەم ڕێکەوتەوە بەدواوە درێژەپێدانی کارەکە بۆ خۆتان جێ‌ئەهێلین ‌و وەک بەشی کۆکردنەوەی وەفاکانیشتان، هەروەک لە یەکەم ساتەوە بەشی ماڵیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وەڵات پێ‌هەستاوە کاری ئەوان دەبێت.

لێرەوە بۆ جارێکی‌تر سپاسی هاورێی ئازیز "سابیر قادری" دەکەین کە یەکەم کەس بوو دۆستانی خۆی چڕی بۆ هاوکاری ‌و خاوەنی بیرۆکەکەیە.

سپاسی بەرپرسی پەیوەندیەکانی‌ دەرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "شاهۆ حسینی" دەکەین کە لە یەکەم ڕۆژەوە پشتی گرتین ‌و کارئاسانی زۆری بۆ کردین، هەروەها بیرمان ناچێت کە بەرێزانی بەرپرس لە بەشی ماڵی ‌و بەشی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وەڵات لە گەلمان هاوکار‌ بوون‌‌‌ و سپاسیان دەکەین.

لێرەدا ئاماژەکردن بۆ دوو خاڵی گرینگ بە پێویست دەزانین.

یەکەم، وەک لە سەرەتای کارەکانمانەوە بەلێنمان دابوو بەشێکی دیاریکراوی یارمەتییەکانتان بۆ بنەماڵەی شەهیدان ئەبێت، لەگەڵ بیرهێنانەوەی ئەو گرینگیە لەوە دڵنیاین ‌و دڵنیاشتان دەکەینەوە کە بەرپرسانی حیزبی دێموکرات لەو مەسەلەدا لە ئێمە پەرۆشتر دەبن ‌و بە ئەمانەتەوە وەفاکانتان دەگەیننە دەستی ئەو ئازیزە سەربەرزانەمان.

دووهەم، ئێمە لە کەمپینی وەفادا تەنیا ئەرکەمان بانگەوازکردن ‌و پەرەپێدانی بیرۆکەکە بووە، کۆکردنەوەی یارمەتییەکانتان ‌و پرۆسەی ماڵیی نە کاری ئێمە و نە تەخەسۆس‌ و ئەرکی ئێمە بووە. بەشی ماڵیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وەلات بە هاوئاهەنگی کۆمیتەکانیان لە وەڵاتان میکانیزمی گۆنجاو و کەسی جێگای باوەڕیان بۆ ئەو کارە هەڵبژاردون‌ و بە ڕاگەیاندراوی ڕەسمی ئەو شتە بڵاو بووەتەوە.

لە کۆتایدا

سپاسی هەموتان دەکەین، داواکارین کە نەهێڵن تا ماوەیەک کەمپینی وەفا ڕاوەستێت ‌و خۆتان بە خاوەنی بزانن کە خسڵەتی ئەم کەمپینە ئەوەیە خاوەنداریەتی لە تاکێکەوە بۆ تاکێک دەگوازێتەوە. ئێمەیش وەک ڕابردو بۆ پەرەپێدانی کارەکانی وەفا ئەوەی لە دەستمان بێت بە زیادەوە دەیکەین‌ و ئەم نووسینەیش تەنیا ڕاگەیاندنی ئەوەیە کە پرۆژەکە چێ‌تر پێویستی بە کۆمیتە نییە و کارێکی گشتییە کە تاک بە تاکمان تێیدا دەبێ خۆ ببینینەوە.

 

لەگەڵ ڕێز

سەلاح ئارامش

دڵشاد هەورامی

 

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان