Home هه‌واڵه‌کان حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

 

 

لە نەورۆزی ئەمسالەوە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێ زیندووکردنەوەی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناو ئاوێتە بوون بە خەڵک و گەشەپێدان بە رەهەندەکانی خەباتی رێخستنی و جەماوەری، تا ئێستا کۆمەڵێک لە باشترین پێشمەرگەکانی لە بەرگری ڕەوادا گیانیان بەخت کردووە و بارتەقای ئەو تێچووەش وەدیهێنانی ئامانجی سەرەتایی لە پەیوەست بوونی دووبارە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی رۆژەهەلات و بە رۆژەڤکردنی ئەو پرسە سیاسی و نەتەوەییە لە ئاست ناوچە و جیهاندا هێناوەتە ئاراوە و پێشانیدا کە دەسەڵاتی سەربازی و ئەمنی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ئیرادەی خەڵک و تێکۆشەرانیدا شتێکی ساختەیە.

 

لە دەرەنجامی تێگەیشتنی هەمیشەیی و ئاکامی ستراتژی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وەک هەمیشە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باوەری وایە کە دۆژمنی سەرەکی گەلی کورد کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لە بەرامبەریدا خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش وێڕای هێزە خەباتکارەکانی، خاوەن ئەزموون و ڕێکخستن و بەرنامەی سیاسی خۆیانن. بۆیە بەو تێگەیشتن و ستراتژییەوە، لەو ماوەیەدا حیزبی دێموکرات لە ئاست بەرپرسیاریەتی سیاسی خۆیدا، ڕووی لە حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد تاکو هەڵگری ئەو پەیامە بێ کە ستراتژی گرێدانی خەباتی شار و شاخ، ستراتژییەکی نیشتمانی و نەتەوەییە و پێویست دەکات هێزە سیاسیەکانی کوردستان بەدەر لە جیاوازی فکری و ڕێکخستنیەکانی نێوانیان، بتوانن لە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕیژیمی داگیرکەر بۆ مسۆگەرکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی ڕۆژهەڵات، تێکۆشانی خۆیان هەماهەنگ و بەرفراوانتر بکەن.

 

بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری" ئەندامی دەفتەری سیاسی بەپێی بەرنامەیەکی دیاریکراو سەردانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژهەڵاتیان کرد و لە کۆیی ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانەی کە لەگەڵ ئەو حیزب و لایەنانەدا هەیانبوو، ئەو تەوەرانەی کە بە شێوەیەکی گشتی پەیوەست بوون بە ستراتژی خەباتی هاوبەش لە ڕۆژهەڵات و چۆنیەتی هاوکاری و هەماهەنگی هێز و لایەنە سیاسیەکان لە ڕەهەندە جیاوازەکانی ئەم خەباتەوە خرانە بەر باس و گەنگەشە و هەر یەک لە لایەنەکان لە ڕوانگەی خۆیانەوە ئەم هەنگاوەی حیزبیان بە باش زانی و بە سینگ فراوانیەوە کاری هاوبەشیان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات وەک پێویستیەکی هەنووکەیی زانی و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەیی خۆیان سەبارەت بە پێوەندی بەردەوام لە بواری کردەوەییدا دەربڕی .

 

ئەو حیزب و لایەنانە سیاسییانەی کە بەم مەبەستە سەردانیان کراوە بریتین لە :

 

ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ـ سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران ( کۆمەڵە)

ـ هاورێیانی پێشوو

ـ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ـ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

ـ یەکیەتی شۆڕشگێرانی کوردستان

ـ یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان

 

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان