Home هه‌واڵه‌کان هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ بەدێعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ ی جۆزەردانی ١٣٩٦ ی هەتاوی لە شاری سەقز لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەدیعە خانمی ئەمین پوور لە ساڵی ١٣١٣ ی هەتاوی لە ئاوایی دەرەزیارەتی سەروو سەر بە سەرشیووی سەقزلە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا چاوی بە دنیا هەڵهێنا. لە دوای پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە گەڵ شەهید عەلی سوڵتان پەنا دەڕواتە ئاوایی تاڵەجاڕ و دوای چەند ساڵ ژیان لە تاڵەجاڕ ، بە ماڵەوە دەڕۆنە ئاوایی دەگاگا و لەوێشەوە ماڵیان بار دەکات بۆ ئاوایی حاجی ئەول. ساڵی ١٣٥٧ هەتاویی بە ماڵەوە دێنە شاری سەقز . دوای هێرشی سوپای خومەینی بۆ سەر شاری سەقز دیسانەوە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەی سەرشیووی . ساڵی ١٣٦٤ هەتاوی هاوسەرەکەی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دا شەهید دەبێت و باری قورسی پەروەردەکردن و ژیانی مندالەکانی دەکەوێتە ئەستۆ. بەدێعە خانم بەو پەڕی لە خۆبوردوییەوە شان ئەداتە ژێر ئەم بارە قورسە و هەموو منداڵەکانی گەورە دەکات .

لە دەیەی ٦٠ و ٧٠ی هەتاویدا ماڵەکەی بەدێعە خانم لە حاجی ئەوەل و درەزیارت شوێنی حەسانەوە و حەوانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. بەدێعە خانم چەندین جار ئەکەوێتە ژێر گوشار و لێپرسینەوەی هێزە داگیرکەر و سەرکوتکەرەکانی کوردستان بەڵام بۆ ساتێکیش ئامادە نابێت لەبەرامبەر زوڵم و زۆرییەکانی ڕیژیمدا چۆک دابدا . بەدێعە خانم شێرەژنێکی نیشتمانپەروەری کورد بوو کە تا دواساتەکانی ژیانی هەموو ئاواتی وەدیهاتنی ئامانجەکانی هاوسەری شەهیدی بوو، که نیشتمانه‌کەی له ژێر چەپۆکی داگیرکەران ڕزگاریی ببێت و لە کوردستانێکی ئازاد دا منداڵە دوورە وڵاتەکانی لە ئامێز بگرێتەوە.

مەخابن مەرگ مەودای وەدیهاتنی ئەو ئاواتەی پێ نەدا و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت .

هاوسەری بەدێعەخانمی ئەمین پوور واتە شەهید عەلی سوڵتان پەنا لە ساڵی ١٣١٠ی هەتاوی لە ئاوایی ڕەنگەڕێژان سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە نێو بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەردا لە دایک بوو؛ پاش هەڵگیرسانی شۆڕش چەکی داکۆکی لە کەرامەتی نەتەوەکەی لەشان کرد و وەک کادرێکی لێوەشاوە لە هێزی شەهید عەزیز یوسفی ئەرک و چالاکییە پێشمەرگانەکانی بەڕێوە برد.

مەخابن ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە نیززیک گوندی بایەری سەرشیو کەوتە بەر پەلاماری نەیارانی حیزب و درێژەی ڕێگاکەی بە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی ئەسپارد.

 

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن