ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٨ـەمین ساڵڕۆژی

تیرۆرکرانی دوکتور قاسملوو، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات تراکت و وێنەی شەهید دوکتور قاسملوویان بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە پارێزگای کرماشان یادی دوکتور قاسملوویان بەرز نرخاند.

لە پارێزگای کرماشان ئەندامانی بە ئەمەگ و دڵسۆزی ڕێگای شەهیدان، تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردووەتەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەرپێڵ زەهاو لە گەڕەکی شاهدی پێنج و شەش و هەروەها شارەکی سەدرا بە نووسینی دروشمی تایبەت بەو ڕۆژە، تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی قاسملوو نوێ کردووەتەوە.

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان

Submit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn

چالاکیه‌کان