ڕێژێمی ئێران سەرەڕای تاڵانکردنی سامان و سەروەتی کوردستان هیچ خزمەتگوزارییەک لە لە کوردستانی رۆژهەڵات ئەنجام نادات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کانزای ئاسنی "یاپش خان" که لە ١٠ کیلۆمیتری شاری ساحب و ٢٥ کیلۆمیتری سەقز هەڵکەوتووە ماوەی سێ مانگە کە ڕێژیم دەستی کردووە بە دەرهێنان و ڕاگواستنی ئەو کانزایە بۆ بەندەری خومەینی لە باشووری ئێران.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، کانزای ئاسنی یاپش خان گەورەترین کانزای ئاسنی ڕۆژئاوای ئێران و ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بڕیار درابوو کە کارخانەی پاڵاوتن و قاڵکردنەوەی ئاسن لە ٢٥ کلۆمیتریی شاری سەقز و لە گوندی "کیسەڵان" دابمەزرێت و هەر بۆ ئەو مەبەستە ١٥ هێکتار زەوی کرا کە هەتا ئێستا ئەو زەویە هیچ ئامادەکارییەکی بۆ نەکراوە.

هەر بەپێی ئەو راپۆرتە لە ئێستا بەپێی ئاماری فەرمییەکانی ڕێژیمی ئێران ١٦ کانزای ئاسن لە پارێزگای سنە هەیە، بەڵام هیچ کارخانەیەکی پاڵاوتن و قاڵکردنەوەی ئاسن لەو پارێزگایە نییە و هەموو بۆ شارە ناوەندییەکانی ئێران ڕادەگوازری.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا هەروەها ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگواستنی بەرهەمی کانزایی یاپش خان جاددەی هاتوچۆی ناوچەی زێوەی سەقز (فەزیوڵڵا بەگی) بە تەواوی خرا بووە و خەڵکی ٧٠ گوند ئەو شارە بۆ هاتوچۆ بۆ شاری سەقز و شاری ساحب تووشی کێشەی ڕۆژانە دەبن.

بەپێی ئامارەکان سەقز هەژارترین شاری ئێرانە و ٢٢% خەڵکەکەی بێکارە.

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان

Submit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn

چالاکیه‌کان