پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی جیهاندا باسی لێ دەکرێت و

زۆربەی ناوەند و ڕێکخراوە سیاسییەکانی جیهان لەو بارەیەوە لێدوان دەدەن.

لە دوای دیاریکردنی ڕۆژی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و دیاریکردنی مافی چارەنووسی نەتەوەی کورد بە دەستی خۆی سەرەڕای ئەوەیکە دژایەتی چەند وڵاتی دراوسێی لێکەوتەوە، بەڵام هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕێفراندۆمە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە درێژەی هەیە.

لەو پێوەندییەدا چەندین ماڵپەڕ، کاناڵی تەلەفزیۆنی، ناوەندی سیاسی، ئاکادمی و مەدەنی کورد و غەیری کورد لە بارەی پرسی ڕێفراندۆمی کوردستان ڕاپرسیان داناوە و ڕای نەتەوەی کوردیان لەو بارەیەوە پرسیوە.

لەو ڕاپرسییەدا زۆربەری کاربەران لە دوو بژاردەی بەڵێ و نا بۆ زیاترین کاربەران دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان داوە.

کاناڵی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیره، ماڵپەڕی (RT) ڕووسیه، پەیمانگای دێموکراسیی نیشتمانیی ئامریکایی، ماڵپەڕی کۆشکی سپی و ماڵپەڕی دەنگی بەشی فارسیی دەنگی ئامریکا، ڕاپرسیان لە بارەی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام داوە.

هەروەها چەندین ماڵپەڕ و تەلەفزیۆنی کوردی لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان ڕاپرسیان ئەنجام داوە کە ئاکامی ئەو ڕاپرسییە دەریخستووە خەڵک دەنگ به سەربەخۆیی کوردستان دەدەن.

هەروەها ڕێکخراوە مەدەنییەکان کەمپەینی پشتگیریان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕێکخستووە.

لەلایەکی دیکەشەوە هاووڵاتییانی عەرەب و بەتایبەت لە وڵاتی عەرەبستانی سعوودیە پشتیوانیان لە ڕێفراندۆم دەربڕیوە و له تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەژێر ناونیشانی هەشتەکی SaudiWithKurdistan پشتگیریان لە سەربەخۆیی کوردستان کردووە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش سەرەڕای ڕاپرسی ڕایگەیاندووە کە دیاریکردنی مافی چارەنووس مافی سروشتی هەموو گەلانی جیهان و نەتەوەی کوردیشە و ئێمە ڕێز لە ئیرادە و ویستی نەتەوەی کورد دەگرین.

بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرەستیی "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان مانگی جۆزەرەدانی ئەمساڵ لە سەر پرسی سەربەخۆیی و بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم گفتۆگۆیان کرد.

ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ماوەی ٥٥ ڕۆژی داهاتوودا سەرەڕای هەڕەشە و دژایەتی چەند وڵاتی دراوسێ بەتایبەت ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەچێت.

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان

Submit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn

چالاکیه‌کان