ڕۆژنامەوان، نووسەر و دۆستی گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،کریس کۆچەرا لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوای سێ ڕۆژ لە کۆچی دوایی کریس کۆچەرا، گیان لە دەستدانی ئەو رۆژنامەنووس و کورد دۆستە لە لایەن "ئێدیت کۆچەرا"ی هاوسەرییەوە پشتڕاست کرایەوە.

کریس کۆچەرا به‌شێکی زۆر له‌ ژیانی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە له‌ مێژووی گه‌لی کورد و خستنه‌به‌رباسی گرفته‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد تەرخان کرد بوو و له‌وباره‌وه‌ کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می به‌نرخی پێشکه‌ش به‌ کتێبخانه‌ی مێژووی جیهان و گه‌لی کورد کردووه‌.

ئەو رۆژنامە نووسە فەرانسییە، دۆستی گەڵی کورد بە گشتی و دوکتور قاسملوو و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە تایبەتی بووە.

بەپێی نووسیەنەکانی خۆی، تێفکرینی قاسملوو هێندە کاری لێ کردووە کە نەک هەر وەک ڕۆژنامەنووسێک بۆ گەیاندنی دۆزی کورد بە بێروڕای جیهان کار بکات، بەڵکوو هەوڵیشی داوە لە بواری مێژووی کوردیشەوە بابەت بنووسێ و بەهۆیەشەوە زیاتر لە پێنج کتێبی لە سەر مێژووی کورد نووسیووە کە بریتین لە:

بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد، ساڵی چاپ ١٩٧٩

- ئالەنگاری کورد و خەونی سەربەخۆیی، ١٩٩٧

- کوردستان، رێبەری ئەدەبیات، ١٩٩٨

- کتێبی رەشی سەدام حسێن، ٢٠٠٥

- چیرۆکی مێژووی کوردستان، ٢٠٠٧

 

ئه‌و نووسه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌ ساڵی ١٩٣٨ی زایینی له‌ دایک‌بووە و یه‌کێکه‌ له‌ توێژه‌رانی ناوداری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی پرسی کورد.

کۆچێرا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بزاڤی میللی- دێموکراتیکی گه‌لی کورد بێجگە له نووسینی چه‌ندین کتێب، ده‌یان سیمینارو رێپورتاژ و ڕاپۆرتی ساز کردووه‌.

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان

Submit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn

چالاکیه‌کان