مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی کۆچی دوایی کریس کۆچرا پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

یادی کریس کوچرا لە دڵماندا زیندوو دەمێنێتەوە

نووسەر و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ کریس کوچرا کۆچی دوایی کرد.

کوچرا تەمەنێکی زۆری لە ڕێگای سەفەر بۆ کوردستان و مانەوە لە ناو خەڵکی کوردستاندا تێپەڕ کرد ولەو سەفەرانەدا لەگەڵ ڕێبەری ناوداری کورد د. عبدوالرحمن قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاشنا دەبێ، و ئەو ئاشنایەتییە شوێندانەری قووڵ لە سەر کوچرا دادەنێ بۆ ناسینی کورد، نووسین لەسەر کورد و ئەوجارە ناساندنی کورد و خەباتەکەی بە خۆرئاواییەکان لەو سەردەمانەدا کە کورد لە جیهاندا وەک نەتەوەیەکی نەناسراو و پەراوێز خراو بوو.

ئاشنا بوونی کوچرا لەگەڵ د. قاسملوو بوو بەهۆی ئەوەی کە ئۆگرێکی تایبەتی بە خۆرهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیدا بکا. ناوبراو بێجگە لە وتار و بابەتەکانی لە رۆژنامە بەناوبانگەکانی ئورووپا بەتایبەت فەرانسە و، ئامادە بوونی لەدەیان کۆڕ و سیمینار لەسەر کورد، چەندین کتێبی لەو پێوەندییەدا نووسیوە و بەم شێوەیە خزمەتێکی گەورەی بە دۆزی کورد کردووە.

بە کۆچی دوایی کوچرا کورد بە گشتی و حیزبی دێموکرات دۆستێکی خۆرئاوایی وەفاداری لەدەستدا، بەڵام یادی ئەم پیاوە کورد دۆستە و خزمەتەکانی بە کورد لەبیر هیچ کوردێکی نیشتمانپەروەر ناچێتەوە.

بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی بەتایبەت " ئیدیت" ی هاوسەری دەکەم کە لە کارەکانیدا یارمەتیدەرێکی بە توانای کوچرا بوو.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی

مستەفا هیجری

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان

Submit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn

چالاکیه‌کان