وادە و بەڵێنییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بۆ چارەسەرکردنی دۆخی بێکاری نێو بەتاڵە و تەنیا له ئاستی قسە و دروشم دایە و نرخی بێکاری، ئاماری نوێ تۆمار دەکات.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی بڵاویان کردەوە کە بێکاری ئامارێکی نوێی تۆمار کردووە و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەڵێنییەکانیان بێ ئیقدام ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێژیم، نرخی بێکاری لە سەرەتای سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەرز بووەتەوە.

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتە دۆخی بێکاری لە نێو کۆمەڵگای ئێراندا بە قسەی خودی بەرپرسانی ڕێژیم لە ساڵی ڕابردوو خراپتر بووە و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە ڕایانگەیاندووە کە هیچ هیوایەک بە چوونەدەر لە مەندیی ئابووری نییە.

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە کە یەک میلیۆن کاری لە سەرەتای سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دابین کردووە.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارە سەرپەرەستی پێشووی وەزارتی ئابووریی ڕێژیم ئەو ئامارەی وەدرۆ خستەوە و باسی لەوە کرد، بەپێچەوانە بەپێی بەڵگەکان، بێکاری لە سەرەتای ئەو سێ مانگەدا بەرز بووەتەوە.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم باسی لەوە کردووە، نرخی بێکاری لە بەهاری ڕابردوودا ٢\١٢ لە سەد بووە و له وەرزی بەهاری ئەمساڵ ٦\١٢ لە سەد زیادی کردووە.

هەروەها نرخی بێکاری لە نێو لاوانی تەمەن ١٥ هەتا ٢٤ ساڵ و لاوانی تەمەن ٢٥ هەتا ٢٩ ساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.

وەرزی بەهاری ئەمساڵ سندوقی نێونەتەوەیی دراو لە نوێترین هەڵسەنگاندن و ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە داهاتووی ئابووریی ئێران باسی لەوە کرد ئابووریی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٩٥ی هەتاوی بەهۆی هەندێک فاکتەری وەک کەمکردنەوەی تەحریمەکان و زیادبوونی ئاستی هەناردەکردنی نەوت توانی جوڵەیەکی هەستپێکراو ئەنجام بدات بەڵام لە ساڵی داهاتوودا ئەم ڕێژە بەلانیکەمەوە ٢% دابەزین بەخۆوە دەبینێت.

سەرەڕای بەرزبوونەی ئاماری بێکاران و پەیوەست‌بوونی ڕێژەی بەرچاو لە حەشیمەتی ئێران بە بێکارانی وڵات، بەرپرسان، دەسەڵاتداران و ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێران سەبارەت بەو قەیرانە کۆمەڵایەتییە بێدەنگن.

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان

Submit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn

چالاکیه‌کان