سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی فینلاند و کوردۆستانی ئەو وڵاتە لە کارنواڵێکی بەشکۆدا پشتگیری خۆیان بۆ گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان راگەیاند.

رۆژی هەینی 22.9/2017 کارنوالێکی بەشکۆ بە بەشداری زیاتر لە دوو هەزار کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی فینلاند و کوردپەروەرانی ئەو وڵاتە بەرێوە چوو. ئەو کارنڤالە کە لەلایەن دەستەی پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان رێکخرابوو لە کاژمێر 2ی دوانیوەرۆ تا 6ی ئێوارە درێژەی کێشا لە لایەن چەندین هونەرمەندی خۆبەخشی کورد لە فینلاند جۆش و خرۆشێکی گەرم و پڕهەستی پێدراو و کورد دۆستانی فینلاندی بەشدار لە کارنوالەکەدا لە قسەکانی خۆیاندا پشتگیری خۆیان لە مافی سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان و رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەربری. کوردستانیانی هەرچوار پارچەی کوردستان و کوردانی خەڵکی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو بەشداریەکی چالاکانەیان لە کارنواڵی پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان کرد. پێویستە بوترێت کاناڵەکانی تەلەڤیزیۆنی رووداو، کوردستان ٢٤، سپێدە و کوردستان بە شێوەی راستەوخۆ  هەواڵی ئەو کارنواڵەکای بڵاو دەکردەوە.  

کۆمیتەی پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان پێکهاتووە لە نوێنەری زۆر بەری هەرە زۆری حیزبەکانی چالاک لە وڵاتی فینلاند و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لەو وڵاتە.

کوردستانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکرات بەشداریەکی چالاکانە و دیاریان لەو کارنواڵە کرد و بە گرتنی پاس و کەرەسەی هاتووچۆ یارمەتیدەری سەرەکی پێکهێنانی ئەو کارنڤاڵە بوون.

 

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند 

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان

Submit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn

چالاکیه‌کان