به‌شه‌کان

بەش: چالاکیه‌کان

بەبۆنەی (26 سەماوەز) واتە " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان " کە وەک یادگاریەک وهەروەها رۆژێکی گرینگ و مێژوویی لە خەباتی نەپساوەی گەلی کورد، لە سەردەمی کۆماری شکۆداری کوردستان ماوەتەوە . لەم رۆژەدا شارەوانی مەهاباد وەک دوا بنکەی دەسەلاتی زۆرداری پاشایەتی لە لایەن خەلک وهێزی پێشمەرگەی کۆمارەوە دەستی بە سەردا گیرا و ئالای کوردستان لەم رۆژەدا واتە ((26سەرماوەزی سالی 1324 هەتاوی)) هەکرا ، بەم هۆیەوە هەر سال لە لایەن (حدکا) وە ئەم رۆژە بە شکۆیەکی جوانەوە رێزی لێدەگیرێت و ئاهەنگ دەگێرن. ئێمەش وەک کۆمیتە ناوچەی شاری ڤاسا بۆ بەرز راگرتنی ئەم رۆژە پیرۆزە شەوبێریکێک مان سازدا و ئەم شەوەدا سەرجەم ئەندامان و پێشمەرگەکانی سەرم بەم کۆمیتەیە کۆبۆینەوە ولە کەش و هەوایەکی گەرم و پر لە بیرەوەری و هەست وجۆشێکی نەتەوایەتی و گێرانەوەی هەندێک لە بیرەوەریەکانی سەردەمانی خەباتی شاخ و یاد و بیری هاورێیانی شەهید و کۆچ کردوومان شەوەکە رازایەوە . لەم شەوە پر لە بیرەوەریەدا بە خواردنی مێوەو خواردنەوە و ئاخوفتنی بەشداربوان دێمەنێکی تری جوانی ئەم شەوە بو. لە بڕگەی کۆتاییدا کە لە لایەن کۆمیتەی گشتی حیزب لە ولاتی فینلاند بۆ رێزلێنان لە ئەمەگ و شەونەخۆنی و قارەمانیتی پێشمەرگە و هەروەها تەمەنێک پر لە شانازی لە پێناو ودیهاتنی ئامانجەکانی گەل وشەهیدان بە جان فیدایی و لێبوردەیەوە پێشمەرگایەتیان کردبوو، لۆحی رێز لێنان ئامدەکرابون بە چەپکەگول و چەپلەرێزانەوە پێشکەشی پێشمەرگەکان کرا. دوای 2 کاتژمێرشەوبێریکەکەمان کۆتایی پێ هات .
" بەرز و پیرۆز بێ 26 سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان "

کۆمیتە ناوچەی شاری ڤاسا 20.12.2017

بەش: هەواڵی گشتی

بەداخەوە ئاگادار کراوین برای بەڕێز و تێکۆشەر کاک مەجید حەقی بەڕێز حاجی سمایل حەقی لە ڕێکەوتی ١٧،١٢،٢٠١٧ بە هۆی نەخۆشی دڵ لە شاری ورمێ بۆهەمیشە مالئاویی لە ژیان کردوە.

 

 ئێمە هاوکارانت لە کۆمیتە ی گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلەند بە بیستنی هە واڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان خەمبار و ناڕاحت بووین. کۆمیتەی گشتی حدکا بە نوێنەرایەتی ئەندام و لاێنگرانی حیزب لە ولاتی فینلاند  سەرە خۆشی لە جەنابت و بنەمالە و کەس وکارتان دەکەین و خۆمان لە خەم و بەژارەتان بە شەریک دەزانین. رۆحی کۆچکردوو شاد بێت.

کۆمیتە ی گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلەند

١٩،١٢،٢٠١٧



بەش: هەواڵی گشتی

بە بۆنەی کۆچی دوایی برام "حاجی سمایل حەقی" ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە دۆستان، خۆشەویستان و هاورێیانی کوردستانی و ئێرانی لە رێگاکانی جۆراوجۆرەوە: بە پێوەندی گرتن، بە نووسینی نامە، کورتەنامە و سەردان لە ماڵ و کۆری پرسەی بنەماڵەمان لە شاری هێلسینکی، ئێمەیان بەسەرکردەوە و هاوبەشی غەم و پەژارەی ئێمەبوون. لەو نێوەدا زەحمەت و گەورەیی هەندێک لە هاورێ و دۆستانی خۆشەویست ئەوەندە زۆر بوو کە لە بەرامبەر گەورەییان هەست بە بچووکی و منەتباری دەکەم. ئەم لوتفەی خۆشەویستان بۆ من و بنەماڵەی ئێمە سوکنایی دڵی ئێمە دایەوە و هەستی بەرپرسایەتی لە بەرامبەر خۆشەویستی و گەورەیی ئێوە، ئێمە قەرزدار و سوپاسگوزار دەکات.

وێرای سوپاس لە هەموو ئازیزان و بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی شەوی یەڵدای ساڵی رابردوو و پیرۆزبایی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی دکتۆر قاسملووی مەزن، بە ناوی خۆم و بنەماڵەمان سوپاسی هەموو خۆشەویستان، دۆستان و هاوکارانم لە کۆمیتەی ئورووپا و فینلاندی حیزبی دیموکرات و هەموو بنەماڵەی گەورەی دێموکرات دەکەم. ئێمە ئەمرۆ هەستمان بە بوونی بنەماڵەیەکی گەورەتر لە بنەماڵەی نەریتی و ناڤۆکی خۆمان کرد و شانازی دەکەین کە ئەندامی ئەو بنەماڵەیە گەورەیەین.

 

مەجید حەقی

22/12/2017 هێلسینکی

بەش: چالاکیه‌کان


ڕوژی شە ممە ڕێکەوتی 9.12.2017 کاتژمێری 13:00 پاش نیوە ڕۆ بە بە شداری زۆرینە ی ئە ندامانی حدکا لە شاری ڤاسا کۆنفڕانسی کۆمیته ی واسا بەسەرپە رە ستی کاک عە لی مورادی بە رپرسی ماڵی کۆمیتە ی گشتی فینلە ند ڕێوە چوو.
کۆنفڕانس لە کاتی دیاری کراودا بە ڕاگرتنی یە ک خولە ک بێ دە نگی بۆ گیانی پاکی شە هیدانی کورد و کوردستان و هه موو قوربانی یانی بوومە لە رزە ی پارێزگای کرمانشا دە ستی پێکرد. بە دوای وە رگرتنی دە نگی مە شروعیە ت بۆ کۆنفڕانس کە ریم حە بیبی ڕاپۆرتی کار و جالاکییە کانی دووساڵی ڕابردووی کۆمیته ناوچە ی واسا پێشکەش کرد. بە دووای ڕاپۆرتی کڵر و چالاکییە کان ڕاپۆرتی ماڵی لە لایان کاک نە وزاد عبداللە زادە وە بە وردی پێشکە ش بە کۆنفڕانس کرا.
دوای کورتە پشوویەک لە بە شی دووە می کۆنفڕاس بە ڕێز کاک عە لی وێڕای پێشکش کردنی وتارێکی سیاسی هاوکات لە سە ر وە زعییە ت و پلان وبه رنامە کانی کۆمیتە ی گشتی فینلاند باسێکی پێشکە ش کرد.
لە بڕگە یە کی تری کۆنفڕانس هه ر یە ک لە بە ڕێزان عە لی مورادی و کە ریم حە بیبی بە ووردی وڵامی پرسیار و ڕە خنە و پێشنیاری بەشدارانی کۆنفڕاسی یان دایە وە .
دواین بە شی کۆنفڕانس هه ڵبژاردنی کۆمیته ی نۆێ بۆ ڕاپە ڕاندنی ئه رک و چالاکییە کانی داهاتووی تە شکیلاتی حیزب بوو لە شاری واسا کە سێ کە س بە پێی هه ڵبژاردن دیاری کران.
کۆنفڕانس پاش سێ کاتژمێر لە کاتژمێری پێنجی ێیوارێ کۆتایی بە کارە کانی هات.


کۆمیتە ناوچە یڤاسا- حدکا

بەش: چالاکیه‌کان

ڕوژی شە ممە ڕێکەوتی 16.12.2017 کاتژمێری یە کی دوای نیوە ڕۆ ، بە ئامادە بوونی زورینە ی ئە ندامانی حدکا لە شاری تورکوو کۆنفڕانسی کومیتە ناوچە بە ڕێوە چوو.
سە رە تای کۆنفڕانس بە سروودی نە تە وایە تی ئە ی ڕە قیب و یەک خولەک بێ دە نگی ڕاگرتن بۆ گیانی پاکی شە هیدانی کورد و کوردستان دە ستی بە کارەکانی کرد و لە لایان بە ڕێز عوسمان شێخ چۆپانی وپێشمەرگەی دێرین وێڕای بە خێرهاتنی بە شداران و پێشکە ش کردنی چند وتە یە ک، بەشێوەیە کی ڕە سمی کۆنفڕانسی کردە وە.

لە بە شی یە کە می کۆنفڕانس بە ڕێز کاک عادڵ ڕە مە زانی وێڕای وە رگرتنی دە نگی مەشرووعیە تی کۆنفڕاس ، پێشنیاری نێوی کۆنفڕانسی کرد که بە بوونە ی ڕۆژی پێشمە رگە وە ، کۆنفڕانس بە کۆنفڕانسی 26 ی سە رماوەز ناو بنرێت کە بە تێکڕای دە نگ قەبووڵ کرا. پاشان بەڕێزی یان وە ک بە‌رپرسی کۆمیتە ناوچە ڕاپۆرتی کار و چالاکی یە کانی پێشکە ش کرد.

بە دوای پێشکە ش کردنی ڕاپۆرتی چالاکییە کان ، ڕاپۆرتی ماڵی کۆمیتە نا،چە لە لایان کاک سیروان پاڵانی یە وە پێشکە شی بە‌شدارانی کۆنڕانس کرد. پاش پێشکە شکردنی ڕاپۆرته کان پشوویە ک ڕاگەێندرا و بەش یە کە می کۆنفڕانس کۆتایی پێ هات.
بە شی دووهە می کۆنفڕانس بە گوتارێک سە بارە ت بە " ئە رک و ماف و بە رپرسیارە تییە کانی ئه ندام" لە لایان کە ریم حە بیبی یە وە بە رپرسی تەشکیلاتی کۆمیتە ی گشتی حدکا لە وڵاتی فینلە ند و هه روە ها پێشکە شکردنی گۆتارێک سەبارە ت بە" بە ڕێوە بەری" لە لایان کاک  مجید حه قی بە رپرسی گشتی کۆمیتە ی حدکا لە فینلە ند کۆنفڕانس بە ردە وامی بە کارە کانی دا.

بە شی سێهه م و کۆتایی تە رخان کرا بوو بۆ ڕە خنە و پێشنیار وپرسیارو خۆپاڵاوتن و هه‌ڵبژاردنی کۆمیته ی نوێ. لەو بە شە ی کونفڕانس دا هه رکام لە بە ڕێزان کاک مجید حە قی وکەریم حەبیبی وڵامی پرسیار‌و ڕە خنە و پرسیارە کان  بە‌شدارانی یان دایەوە. شایانی باسە کە کۆمه ڵە ک بە رچاو لە ئە‌ندامانی بە شدای کۆنفڕانس پێشمە رگە ی حدکا بوون کە لە لایان کۆمیتە ی گشتی وڵاتە وە لە وحی ڕێزلێنانی یان لە لایان کریم حە بیبی یە وە پێشکە ش یان کرا.
کونفڕانس پاش سێ کاتژمێر کار کردن و ئە نجام دانی ئە رکە کانی لە کاتژمێری چواری ێیوارێ کۆتایی بە کارە کانی هێنا.
کومیتە ی حدکاـ فنلە ند

بەش: چالاکیه‌کان

بەبەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب لە شاری لاهتی کۆنفرانسی کۆمیتە ناوچەی شاری لاهتی لە وڵاتی فینلاند بەرێوە چوو. رۆژی یەکشەممە 3.12.2017 بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب لە شاری لاهتی و بە سەرپەرەستی مەجید حەقی بەرپرسی کۆمیتە و خاوەر رەحمانی لە بەشی تەشكیلاتی کۆمیتەی گشتی و هاورێتی ئاگری مەناف بەرپرسی راگەیاندنی کۆمیتەی هێلسینکی کۆنفرانسی پێکهێنانی کۆمیتەی لاهتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هات.

دوای کردنەوەی کۆنفرانس بە خولەکێک بێ دەنگی بە یادی شەهیدانی کورد و کوردستان و قوربانیانی بوومەلەرزەی مانگ رابردووی کوردستان،  باسێک لە مەڕ گرینگی رێکخراو و لە گەشەکردنی تەندوروستی دەروونی و بەرەوپێش چوونی مرۆڤ و بوونی رێکخراوەکانی حیزبی لە لایەن مەجید حەقیەوە پێشكەش کرا. دوای وەڵام بە پرسیار و سەرنجی بەشداران کۆنفرانسەکە، کۆمیتەی نوێ بۆ شاری لاهتی هەڵبژێردرا. کۆمیتەی هەڵبژێردراو دوای کۆنفرانس یەکەم کۆبوونەوەی خۆی پێک هێنا و لەو کۆبوونەوەیەدا سەباح عەلیپوور وەک بەرپرسی کۆمیتە هەڵبژێردرا.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند

چالاکیه‌کان