Home ژنان رۆژی هەڵپەرکێ یان سەما

رۆژی هەڵپەرکێ یان سەما

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

shehin.soltaniرۆژی ٢٩ی ئاوریل ، رۆژی لە داێک بوونی جان ژٶرژ نوڤەروەکوو سەماکەرێکی سەمای بالە ، لە ساڵی ١٩٨٢، لە سەر پێشنیاری

کۆمیتەی نیونەتەوەیی سەمای یۆنسکۆ وە بە مەبەستی رێز گرتن لە هۆنەری سەما وکوو زمانێکی هاوبەشی دنیایی، بە رۆژی جیهانی سەما ناو نرا.

 

هەر نەتەوەیەک لە سەر بوونی، کولتوور، زمان، مێژووی تایبەت بە خۆی پێناسە دەکرێت و ئێمەی کوردیش خاوەن کولتوورێکی دەوڵەمەندین و زۆر جاریش هونەر بوەتە بەشێک لە کولتووری تایبەت بە ئێمەی کورد کە بە دوو بەش دابەش دەکرێت ، ماددی و مەعنەویی. لە هەر کولتوورێکدا بەشی مەعنەویەکەی کاریگەری فراوانتری لە سەر مرۆڤەکان دەبێت. و بۆ خۆناساندن بە نەتەوەکانی تر، لە کولتوور و هونەری خۆمان کەڵک وەردەگرین کە ریشەی مێژویی هەیە و پیشاندەری مێژووی ئێمەیە.

هەڵپەرکی یان سەما ، بەشێک لە هونەرە کە مێژوویەکی کۆنی هەیە و ئەم هونەرە گوزارشت لە زۆر شتی جیاواز دەکات کە بە شێوەگەلێکی جیاواز و لە کات و ساتی جیاوازدا، هەستی مرۆڤ پیشان دەدات و بەبێ زمانی ئاخاوتن خەڵک لێی تێدەگات و ئەوەی لە ناخی سەماکەرەکەدا دەگوزەرێت ، مرۆڤ دەتوانێ بیخوێنێتەوە.

سەما لە کولتووری کوردەواریدا، هەمیشە نیشاندەری شادی نیە، زۆر جار لە کاتی شیوەن و لەدەس دانی ئازیزێک، مرۆڤ بەشێوەیەک جوڵە بە دەست و سەری دەکات کە دەوروبەری لە ئازاری تێدەگەن.لە کاتی بۆنە ئاینییەکاندا، بە تایبەت دەروێشانی تەریقەتی قادری، بە شێوەیەکی تایبەت سەر و مەلی خۆیان تەکان دەدەن و هەندێک جاریش رێگا رۆیشتنێکی تایبەت، نیشاندەری هەست و باوەری ئەو موریدە دەگەیەنێت .

هەڵپەرکێ کە بۆ دەربرینی شایی بەرێوەدەچێت، خۆی مێژوویەکی تایبەت بە خۆی هەیە، زۆریک لە کولتورناسان، هەڵپەرکێ یان سەمای بە کۆمەڵی کوردەواری ، بۆ کاتێک دەگەرێننەوە کە شەڕ هەبووە لە نێوان نەتەوەکانی تردا یان قەومەکانی تردا کە لە کاتی دەسکەوت یان سەرکەوتندا، ئەنجام دراوە. کە خۆی وەکوو هاوارێک بۆ ئازادی بووە. هەر بۆیە تا بە ئەمرۆش لە کۆمەڵگای کوردەواریدا ، لە کاتی سەرکەوتنێکدا شایی بە رێوەدەچێت و خۆی نیشاندەری سەرکەوتن و ئازادی دەبێت. سەمای کوردیش، خۆی شێوەگەلی تایبەت بە خۆی لە ناوچە جیاوازەکاندا هەیە.

رەشبەڵەک، واتە ژن و پیاو بە تێکەڵی دەستی یەک دەگرن و پێکەوە لە رێورەسمە شایی بەخشەکاندا و لە هەموو ناوچەیەکی کوردستاندا بەرێوەدەچێت. بەڵام بە داخەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم شێوە هەڵپەرکێ یە و هەروەها سەمای ژنان وەک هەر خۆشیەکی تر قەدە‌غە کراوە و لەلایەن رەهبەری مەزهەبی ئێرانەوە فتوای حەرامی لە سەر دەرکراوە، تەنانەت لە دانیشتنە شەخسیەکاندا خێزانەکان بە ترسەوە هەڵپەرکێی رەشبەڵەک بەرێوەدەبەن لە ترسی مەئموورانی دژە فەساد.

سەرەڕای ئەوە کە سەما بەشێکی لە کولتوور و هونەری هەر نەتەوەیەکە، ئەمرۆ بۆتە هۆیەک بۆ سڵامەتی و تەندروستی مرۆڤ، چاودێرانی پزیشکی بە نەخۆشەکانی پێشنیار دەکەن ، لە بەر ئەوەی سەما بێ موسیقی ئیماکانی بەرێوە چوونی نیە هەر بۆیە لەلایەن دەرونناسانەوە بۆ چارەسەری نەخۆشی خەمۆکی بە گرنگیەوە پێشنیار بە نەخۆشەکان دەکرێت.

 

 

چاوپێکەوتنی بەرپرسی یەکیەتی ژنان لەفینــلاند لەگەڵ بەرپرسی یەکیەتی ژنانی سوسیال دیموکرات

چاوپێکەوتنی بەرپرسی یەکیەتی ژنان لەفینــلاند لەگەڵ بەرپرسی یەکیەتی ژنانی سوسیال دیموکرات

رێکەوتی 10.4.2017 مەهتاب محەممەدیان له چاو پیکەوتنێک لەگەڵ بەرپرسی یەکیەتی ژنانی سوسیال دیموکراتی ولاتی فینلاند کۆبووەوە.

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمی ۸ مارس رۆژی جیهانی ژنان لە وڵاتی فینلەند لە شاری تورکو بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی ۸ مارس رۆژی جیهانی ژنان  لە وڵاتی فینلەند لە شاری تورکو بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی ۸ مارس رۆژی جیهانی ژنان  لە وڵاتی فینلەند لە شاری تورکو بەڕێوە چوو.

 یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی فینلەند ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی‌  ٧/٣/٢٠١٦ مەراسمی٨ مارس لە  شاری تورکو بەڕێوە برد.

 

رێوڕەسمەكە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی خولەكێك بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان دەستی پێ كرد.

پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی یەکێتی ژنانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز "مەهتاب محەممەدی" به‌رپرسی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی فینلەند پێشکه‌ش کرا.

" محەممەدی" لەو پەیامەدا ئاماژەی بە شەرایتی  ژنانى كورد له كوردستانى ئيران
به بوونيان له وه لاتى ئيران و له جوغرافيايكى به ر فراوانتر به ناوى خورهه لاتى ناوين و هه ر وها به بوونى ده سه لاتيكى ديكتاتورى رژيمى ئاخوندى له گه ل سته ميكى چه ند قات به ره ورون و له هه ل و مه رجيكى نه شياو و ناله باردان و له كه مترين مافه كانيان بى به شن و هه روه ك هه وال و زانيارييه كانى ده ريده خه ن خه ساره كومه لايه تيه كان پيوه نديدار به ژنان به رده وام روو له زياد بوونه هه موو روژيك گويبيستى هه واليكى خوسووتاندن و ئازار و توندوتيژى دژى ژنان و ليسه ندنه وى ده رفه تى كار و كوشتن له ژير ناوى ناموس پاريزى ده بين له گه ل ئه وانه ش دا ياساكانى دژى ژنان رژيمى ئاخوندى و په سندكردنى برياره يه ك له دواى يه كه كانى دژى ژنان له لايان ده سه لاته وه ئه وندى تر دوخى ژنانى دژوار و حه سته م كردووه.

دواتر پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز یونس اسمایل پوور پێشکەش کرا

پارچە شێعرێک بە ناونیشانی ناوی ۸ی مارس پیرۆزە لە لایەن خاتوو پەروین دادفەرخۆێنرایەوە.

گورانیەک بە ناوی رەشە ریحانە لە لایەن مونیر محمدیان وترا و مەراسمەکەی زیاتر رازاندەوە لە کۆتایی مە راسمەکە لە لایەن هونەرمەند فەرهاد ئالانی زیاتر رازێندرایەو بە شایی و هەلپەرکێ کۆتایی هات.

 

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەرێوە چونی کۆنفرانسی یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوە چونی کۆنفرانسی یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوە چونی کۆنفرانسی یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هۆکاری ڕێژەی زۆری دیاردەی تەڵاق لە نێو کوردانی دانیشتووی هەندەران، دڵسۆز یاری

هۆکاری ڕێژەی زۆری دیاردەی تەڵاق لە نێو کوردانی دانیشتووی هەندەران، دڵسۆز یاری

هۆکاری ڕێژەی زۆری دیاردەی تەڵاق لە نێو کوردانی دانیشتووی هەندەران، دڵسۆز یاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداری یەکیەتی ژنان لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی رێکخراوە سینفیەکان لەشاری تامپێرێ

بەشداری یەکیەتی ژنان لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی رێکخراوە سینفیەکان لەشاری تامپێرێ

رێکەوتی ٢٧.١١.٢٠١٤ رۆژی  پێنج شەممە لە شاری تامپرە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٨ مارس

پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٨ مارس

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداری یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کۆردستانی ئێران لە کۆبوونەوەێەکی بەرفراوانی رێکخراوە مەددنیەکان فینلاند

بەشداری یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کۆردستانی ئێران لە کۆبوونەوەێەکی بەرفراوانی رێکخراوە مەددنیەکان فینلاند

بەشداری یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کۆردستانی ئێران لە کۆبوونەوەێەکی بەرفراوانی رێکخراوە مەدەنیەکان فینلاند

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات

رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاوی، سێیەمین کۆنفڕانسی گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ دەرەوەی وڵات، لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

رۆژی هەڵپەرکێ یان سەما

رۆژی هەڵپەرکێ یان سەما

رۆژی ٢٩ی ئاوریل ، رۆژی لە داێک بوونی جان ژٶرژ نوڤەروەکوو سەماکەرێکی سەمای بالە ، لە ساڵی ١٩٨٢، لە سەر پێشنیاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان