Home ژنان هۆکاری ڕێژەی زۆری دیاردەی تەڵاق لە نێو کوردانی دانیشتووی هەندەران، دڵسۆز یاری

هۆکاری ڕێژەی زۆری دیاردەی تەڵاق لە نێو کوردانی دانیشتووی هەندەران، دڵسۆز یاری

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هۆکاری ڕێژەی زۆری دیاردەی تەڵاق لە نێو کوردانی دانیشتووی هەندەران، دڵسۆز یاری

 

بەر لەوەی بڕۆمە نێو باسەکەوە ، لەراستیدا و بە بڕوای من پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و لێک جیابوونەوە بە مافی سەرەتایی تاکەکانی هەموو کۆمەڵگایەک دەزانم . ئەم بەشە لە مافی ژیانی تاک زیاتر لە نێو وڵاتانی دێموکرات و پێشکەوتوو دا دانی پێدانراوە و هەردوو حاڵەت وەک یەک چاوی لی دەکرێ بەبێ ئەوەی لە بەهای مرۆڤەکان و کەسایەتی ئەوان کەم بکات یان زیاد کات. بەڵام لە نێو کۆمەڵگا داخراو و گرێدراوەکان بە نەریتە کۆن و باوەرە ئاینییەکانەوە جیاوازە.

لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بە گرینگرین قۆناغی ژیان وەک خاڵێکی سەرکەوتن بۆ تاک بە ئەژمار دێ و جیا بوونەوەش وەک خاڵی شکستی تاک و بە تایبەت شکستی ژنان حیسابی بۆ دەکرێ.

لە حاڵەتی یەکەم دا کاتێک دوو مڕۆڤ پاش پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، گیر و گرفت لە نێوانیاندا سەرهەڵئەدات و دواتر ناتوانن پێکەوە بسازێن و درێژە بە ژیانی هاوبەش بدەن، بە پشت بەستن بە یاسا کە مافی هەردوو لا دەپارێزێ و ڕەچاو کردنی ڕێز و حورمەتی بەرانبەر و بەبێ کێشە لێک جیادەبنەوە، بەڵام لە حاڵەتی دووهەم دا ئەو باسە بەو شێوەیە نییە و زۆر جار بیندراوە کە نەتەنیا بە شێوازێکی زۆر توند و تیژ کۆتاییان بەو ژیانە هاتووە، بگرە دواتر زۆر کێشەیتری لێکەوتۆتەوە.

ئەو کێشانە چین کە لە نێو کۆمەڵگا داخراوەکاندا دەبنە کۆسپی سەر ڕێگەی ژیانی هاوبەش و لەبنەڕەتدا ژیان لە مرۆڤەکان تاڵ دەکات ، بەتایبەتیش لە هەندەران؟بۆ وڵامدانەوەی ئەو پرسیارە پێویستە کۆمەڵگاکەمان بە جوانی شی بکەینەوە و لە هەموو قوژبنێکەوە لەی بروانین.

کۆمەڵگای کوردی وەک هەموو کۆمەڵگایەک خاوەنی دوو چەمکی" ئایین و کولتوورە". زۆرینەی کۆمەڵگای کوردی موسلمانن و کۆمەڵگایەکی موسلمانیش ، پیاو سالارە. واتە پیاو فەرمان دەر دەکات و ژن پیویستە جێبەجێی کات . لەم بەشەدا ژنان لە مافەکانیان بێ بەشن، پیاوان چارەنووسیان بۆ دیاری دەکەن. بە دوو ژن بە شایەتێک حیسابیان بۆ دەکرێ و بە دوو خوشکیش برابەشێکیان پێ دەبڕێ. لە ئایین ئیسلام دا ژنان مافی ئازاد بیرکردنەوەیان نییە، مافی ئەوەیان نییە کە ئازادانە لەگەڵ پیاوان بدوێن ، هەموو ئەمانەش ئاستەنگن بۆ ناسین و هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیانیان . پاش پێکهێنانی ژیانیش ، ژنان ئەرکێکی قورس دەخریتە سەرشانیان و ئەویش ماڵ و ماڵدارییە. بۆیە هەرگیز دەرفەتێکی ئەوتۆ وەگیریان ناکەوێ تا بتوانن چاویان بکەنەوە و بە باشی لە قۆناغەکانی ژیان بڕوانن . بەداخەوە لە باری کولتووریشەوە ، کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی داخراو و گرێدراو بە نەریتە پیاو ساڵارییەکانە، بۆیە تەنانەت ئەوانەی غەیرە موسلمانن یان باوەریان بە هیچ ئایینێکیش نییە، دیسانەوە بە جۆرێک ئەم نەریتەیان پەسەند کردووە . هەربۆیە ژیان لەوڵاتانی یاسامەند و ئازاد بۆ ئەم دەستەیە لە بنەماڵەی کوردی دژوارە. لێرەوەیە کاتێک بنەماڵەیەکی کورد سەفەری وڵاتێکی ئازاد و دێموکرات کە لەودا مافەکانی مرۆڤ و بەتایبەت مافی بنەماڵە پارێزراوە، دەکات ( وڵاتێکی ئەرووپی)،لەگەڵ کێشە و ململانێی ژیان بەرەوروو دەبەن و لە ئاکامدا پەنادەبەنە بەر جیابوونەوە( ئەم باسە رێژەییە). ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەرێتەوە کە گرنگترینیان لەبەرچاو نەگرتنی مافی ژنانە، ژنێک کە لەنێو خۆی وڵات بەبێ ویست و خواستی خۆی لەگەڵ کەسێک دا ژیانی پێکهێناوە کە هیچ جۆرە سۆز و خۆشەویستییەکی بۆی نەبووە، تەنانەت چەوسێندراوەتەوە و بە وەدەست هینانی ئەم دەرفەتەش زۆر ئاسان لە هاوسەرەکەی کە رۆژێکی خۆش لە بیرەوەرییەکانی ژیانی دا بوونی نییە، جیادەبێتەوە.

هۆکارێکیتری جیابوونەوەی هاوسەرەکانی کورد لە هەندەران ، شێوازی خراب هەڵس و کەوتکردنی پیاوان لەگەڵ ژنانە ، تەنانەت ئەگەر بە خۆشەویستی و رازی بوونی هەردووکیان بەیەک گەیشت بن. لەم حاڵەتەدا پیاو بە هەمان شێوازی کوردستان هەڵس و کەوت دەکات ، رێگری لە چوونەدەرەوە و بەشداری لە خولەکانی فێربوونی زمان و کار و خوێندن و پێگەیشتنی هاوسەرەکەی دەکات ، ژیانی لێ ناخۆش دەکات و بێ ئەوەی خۆیان بیانهەوێ کەلێن دەکەوێتە نێوانیان و دەرئەنجامی ئەم هەڵس و کەوتەش جیابوونەوەیە.

هۆکارێکیتر ئەم کێشەیە خراب کەڵک وەرگرتنی ژنان لەم دەرفەتانەیە، بە واتایەکیتر ژنان بەبێ ئەوەی حیساب بۆ هەست و شعووری پیاوەکەیان بکەن ، بە جۆرێکیتر ئەو ئازادییە دەقۆزنەوە کە لەگەڵ داب و نەریتی کوردەواری یەک ناگرێتەوە. ئەمان بەباشی نەیانتوانیوە لەو ئازادییە تێبگەن و بەرێگای خراب دا دەڕۆن . رەچاوی داب و نەریتی کۆمەڵگای کوردەواری ناکەن و جیابوونەوە بەدوای خۆیدا دێنێ.

بەدەر لەو هۆکارانەی سەرەوە کەباسمان لێوە کردن و کۆمەڵێک هۆکاری لاوەکیتر کە بۆ باس کردن نابن ، بەرچاوترین هۆکار لەڕوانگەی منەوە زەواجی پۆستییە.

زەواجی پۆستی بە زواجێک دەگوترێ کە کچ و کور بەبێ ئەوەی یەکتر ببینن و توانیبێتیان بەباشی یەکتر بناسن و لە موراڵی یەکتری تێگەیشتبن، تەنیا لە پێناو گەیشتن بە وڵاتانی پێشکەوتوو مل بەو زەواجە دەدەن . دیارە نامهەوێ هەموو ئەو کەسانە بەوە تاوانبار بکەم کە ئامانجی سەرەکیان گەیشتن بەم وڵاتانەیە ،بەڵام بە پێی ئەو حاڵەتانەی بەرۆژانە لەگەڵیان بەرەوروو دەبینەوە و بەچاوی خۆمان دەیان بینن، زۆرترین رێژەی ئەو کەسانەی بەم شێوازە بەیەک گەیشتوون، نەیانتوانیووە لە درێژەپێدان بە ژیانی هاوبەش سەرکەوتوو بن . ئەمان لە باشترین حاڵەتدا تا چەند ساڵ بەر لە ئێستا تەنیا وێنەیەکی هاوسەری ژیانیان دەبینی ، ئێستاش بە هۆی گەشە کردنی دونیای مەجازی ، جار و بار دەتوانن لەرێگای سکایپە و یان تۆرە کۆمەڵایەتییەکانیتری وەک فەیسبۆک ،بۆ چەند خولەکێک پێکەوە بدوێن.

ئەمجۆرە ناسین و بەیەک گەیشتنە کێشەی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێ، بۆ نموونە ئەو کەسانەی لە ناوخۆی وڵاتن ، بە دیدێکیترەوە لەم وڵاتانە دەروانن، لای ئەوان ئێرە بەهەشتێکی تەواوە و مرۆڤەکان هیچ جۆرە کێشەیەکی ماڵی، ئەخلاقی ، کۆمەڵایەتی و ... نییە . ئەوان بۆ گەیشتن بەم بەهەشتە تەنانەت گوێ بە جوانی ، جیاوازی تەمەن ، شایستەگی لە بەرێوەبردنی ژیان و زۆرشتیتری گرنگ و پێوەنددار بە دوو هاوسەرەوە نادەن. بەگەیشتنیان هەموو ئەو راستیانە بە چاوی خۆیان دەبینن، لەگەڵ گیر و گرفتی "زمان ، خوێندن، تەنگ و چەلەمەکانی نەداری و هەروەها داب و نەریتەکوردەوارییە نەمرەکانی ئێرە" بەرەوو روودەبنەوە و تازە بە تازە هەست بەوە دەکەن کە ئەو بەهەشتەی ئەوان بەشوێنیدا وێڵ و ئاوارە بوون، بوونی نییە و بۆیە وردە وردە لەو ژیانە سارد دەبنەوە و بۆ ئەڵترناتیڤێکیتر دەگەرێن کە لە باشترین حاڵەتدا جیابوونەوە و سەرلەنوێ ژیان پێکهێنانەوەیە کە دیارە ئەم رێگە چارەیەش ناتوانێ ئەو کەسانە بۆسەر راستای ژیانی راستەقینەی خۆیان بگێرێتەوە ، مەگەر ئەوەی بە هێمنی و ژیری خۆیان باسەکانی ژیان یەک بەیەک هەڵسەنگێنن، لێکدانەوەی دروستی بۆ بکەن و وەک مرۆڤێکی رئالیست لە کۆتایی دا بریارێکی دروست و سەرکەوتوانە بۆ ژیان بدەن.

بە هیوای خۆشی و بەختەوەری هەموو بنەماڵەکانی کوردی نیشتەجێی هەندەران و کوردستان

دڵسۆز یاری

26.12.2014

 

 

چاوپێکەوتنی بەرپرسی یەکیەتی ژنان لەفینــلاند لەگەڵ بەرپرسی یەکیەتی ژنانی سوسیال دیموکرات

چاوپێکەوتنی بەرپرسی یەکیەتی ژنان لەفینــلاند لەگەڵ بەرپرسی یەکیەتی ژنانی سوسیال دیموکرات

رێکەوتی 10.4.2017 مەهتاب محەممەدیان له چاو پیکەوتنێک لەگەڵ بەرپرسی یەکیەتی ژنانی سوسیال دیموکراتی ولاتی فینلاند کۆبووەوە.

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمی ۸ مارس رۆژی جیهانی ژنان لە وڵاتی فینلەند لە شاری تورکو بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی ۸ مارس رۆژی جیهانی ژنان  لە وڵاتی فینلەند لە شاری تورکو بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی ۸ مارس رۆژی جیهانی ژنان  لە وڵاتی فینلەند لە شاری تورکو بەڕێوە چوو.

 یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی فینلەند ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی‌  ٧/٣/٢٠١٦ مەراسمی٨ مارس لە  شاری تورکو بەڕێوە برد.

 

رێوڕەسمەكە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی خولەكێك بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان دەستی پێ كرد.

پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی یەکێتی ژنانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز "مەهتاب محەممەدی" به‌رپرسی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی فینلەند پێشکه‌ش کرا.

" محەممەدی" لەو پەیامەدا ئاماژەی بە شەرایتی  ژنانى كورد له كوردستانى ئيران
به بوونيان له وه لاتى ئيران و له جوغرافيايكى به ر فراوانتر به ناوى خورهه لاتى ناوين و هه ر وها به بوونى ده سه لاتيكى ديكتاتورى رژيمى ئاخوندى له گه ل سته ميكى چه ند قات به ره ورون و له هه ل و مه رجيكى نه شياو و ناله باردان و له كه مترين مافه كانيان بى به شن و هه روه ك هه وال و زانيارييه كانى ده ريده خه ن خه ساره كومه لايه تيه كان پيوه نديدار به ژنان به رده وام روو له زياد بوونه هه موو روژيك گويبيستى هه واليكى خوسووتاندن و ئازار و توندوتيژى دژى ژنان و ليسه ندنه وى ده رفه تى كار و كوشتن له ژير ناوى ناموس پاريزى ده بين له گه ل ئه وانه ش دا ياساكانى دژى ژنان رژيمى ئاخوندى و په سندكردنى برياره يه ك له دواى يه كه كانى دژى ژنان له لايان ده سه لاته وه ئه وندى تر دوخى ژنانى دژوار و حه سته م كردووه.

دواتر پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز یونس اسمایل پوور پێشکەش کرا

پارچە شێعرێک بە ناونیشانی ناوی ۸ی مارس پیرۆزە لە لایەن خاتوو پەروین دادفەرخۆێنرایەوە.

گورانیەک بە ناوی رەشە ریحانە لە لایەن مونیر محمدیان وترا و مەراسمەکەی زیاتر رازاندەوە لە کۆتایی مە راسمەکە لە لایەن هونەرمەند فەرهاد ئالانی زیاتر رازێندرایەو بە شایی و هەلپەرکێ کۆتایی هات.

 

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەرێوە چونی کۆنفرانسی یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوە چونی کۆنفرانسی یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوە چونی کۆنفرانسی یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هۆکاری ڕێژەی زۆری دیاردەی تەڵاق لە نێو کوردانی دانیشتووی هەندەران، دڵسۆز یاری

هۆکاری ڕێژەی زۆری دیاردەی تەڵاق لە نێو کوردانی دانیشتووی هەندەران، دڵسۆز یاری

هۆکاری ڕێژەی زۆری دیاردەی تەڵاق لە نێو کوردانی دانیشتووی هەندەران، دڵسۆز یاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداری یەکیەتی ژنان لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی رێکخراوە سینفیەکان لەشاری تامپێرێ

بەشداری یەکیەتی ژنان لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی رێکخراوە سینفیەکان لەشاری تامپێرێ

رێکەوتی ٢٧.١١.٢٠١٤ رۆژی  پێنج شەممە لە شاری تامپرە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٨ مارس

پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٨ مارس

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداری یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کۆردستانی ئێران لە کۆبوونەوەێەکی بەرفراوانی رێکخراوە مەددنیەکان فینلاند

بەشداری یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کۆردستانی ئێران لە کۆبوونەوەێەکی بەرفراوانی رێکخراوە مەددنیەکان فینلاند

بەشداری یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کۆردستانی ئێران لە کۆبوونەوەێەکی بەرفراوانی رێکخراوە مەدەنیەکان فینلاند

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات

رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاوی، سێیەمین کۆنفڕانسی گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ دەرەوەی وڵات، لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

رۆژی هەڵپەرکێ یان سەما

رۆژی هەڵپەرکێ یان سەما

رۆژی ٢٩ی ئاوریل ، رۆژی لە داێک بوونی جان ژٶرژ نوڤەروەکوو سەماکەرێکی سەمای بالە ، لە ساڵی ١٩٨٢، لە سەر پێشنیاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان